قەمسەڵەکەی بایز تالەبانیی و چادرەکەی قاسمەڕەش

Saturday, 25/04/2015, 18:30

7351 بینراوە


هەر لە سەردمی ٣١ی ئابە پیرۆزەکەی پارتییدا، بەرپرسەکانی یەکێتیی سلێمانییان جێ هێشتبوو، جەلال تالەبانی بۆ خۆی چووبووەوە قاسمە رەش، رێگای نەدا زۆر کەس لە هەڵاتووەکان بێنە ئەو ناوچەیە، تەنیا رێگای بە شەش چادر دابوو، کە لەوێ هەوار هەڵبدەن، بۆ بەیانی کە لە دوورەوە سەیر دەکات لە جیاتی شەش چادر، حەوتی لێێە ، بانگی یەکێک دەکات، ئەڵی من نەموت تەنیا شەش چادر رێگای پێ بدەن، ئەوە بۆچی بووە بە حەوت؟! ئادەی بچن بزانن ئەو چادرە  هی کێیە؟! ئەو کەسە دەڕوات و دوایی بە پێکەنینەوە دێتەوە، دەڵێ: مامە ئەوە چادر نییە قەمسەڵەکەی کاک بایز تالەبانییە بە دارێکییەوە هەڵیواسیوە. تومەز قەمسەڵەکەی بایز تالەبانی ئەوەندە گەورە بووە، لە گەورەییدا و لە دوورەوە وەکو چادرێک دەبینرا.