• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

سوارە سلێمانی: یەکێتی لە پڵنگی هێرشبەرەوە بۆ کەمتیاری بەرماوەخۆر

لە نێو دارستان و دەشت و دەرەکاندا یاساو ڕێساکان بەخواستی دڕندە کانە، هەمیشە بەهێزەکان بێ بەزەیانە لەپێناو مانەوەی خۆیان و چنگ کەوتنی ژەمێکی چەور بۆ خۆیان و بێچوەکانیان مافی ژیان لە لاوازەکان ئەسێنن، لاوازەکانیش بەردەوام لەترس و دڵەڕاوکێدا ژیان ئەگوزەرێنن، هەندێکیش لە ئاژەڵان ژیانیان لە سەر کاسە لێسی و بەرماوە خۆری دڕندەکان بەسەر ئەبەن.شێر و پڵنگ کە دوو دڕندەی بەهێز و بەهەڵمەتی دارستانن کاتێک نێچیرێک ڕاوئەکەن تا نەرمە گۆشتی لاکەکە تەواو ئەبێت ئەیخۆن کاتێکیش بەجێیی دێڵن کەمتیار و داڵە کەرخۆرەکان دێن...

سوارە سلێمانی: دیسانەوە ئەڵێم با میللەت بە یەکێتی پارتی بڕوخێنن

هەرێمی کوردستان ووڵاتێکی دەوڵەمەند بە نەوت ،خاکێک پڕ لە خێرو بەرەکەت وپاراوبە ئاوی شیرین  ،بەڵام مەخابن بێ سەرپەرشت .دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە بیست وچوارساڵە بەناوی کوردایەتیەوە بازرگانی بەسەر خاک خوێن و داهاتی ئەم ووڵاتەوە ئەکەن ،پارتی ویەکیەتی هیچ کاتێک لەخەمی خەڵکدا نەبوون هەمیشە هاوڵاتیانی ئەم...

سوارە سلێمانی: ئەو چەقۆیەی ئاردۆغان دایە دەستی داعش بۆ سەربڕینی کوردان دواجار ملی تورکانیشی بڕی

تورکیا لە شەوانی ڕابردودا ڕوداوێکی کەم وێنەی بەخۆوە بینی کاتێک باڵێکی گەورەی سەربازی هەوڵیدا لە ڕێگەی کودەتاوە کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاردۆغان بهێنێت .لێرەدا قسەی من لەسەر شکستهێنانی کودەتاکە نیە یاخود کێ لەسەر حەقە و کێ ناحەقە، تەنها کۆمێنتی من لەسەر ئەو دیمەنانەیە کە لەشاشەکانی تی ڤی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە...

سوارە سلێمانی: فەرهاد پیباڵ عاقڵەکەی پارتیی و شێتەکەی زانکۆ

لە پێشدا رووی دەمم دەکەمە فەرهاد و پێی دەڵێم لەم چەند دێڕەی خوارەوەدا ڕاستی پێگەو کەسایەتی خۆتت پیشان ئەدەم تا چیتر لەو خەونەدا نەژیت کە دەوروبەرەکەت بۆیان دروست کردویت. لەکوردەواریدا عادەتێک هەیە کاتێک کەسێک قسەی هەلەق و مەلەق بەدەمیدا بێت ئیدی خەڵکی دەیکەنە مەزەی خۆیان و چێژ لە قسە بێماناکانی...

سوارە سلێمانی: نامەیەکی کراوە بۆ باوکی نما،دەمی ڕاپەڕینە

دەمی ڕاپەڕینە دەمی ڕاپەڕین هەتاکەی بە سستی و بە پەستی بژین ،بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر لە ئیستگەی گەلی کوردستانەوە گوێبیستی ئەو سرودە بووم و تائێستاش لە گوێمدا دەزرنگێتەوە  ،یادەوەری سەردەمانێکی پڕ سەروەری و بەرخودانم بە بیردێنێتەوە.ئەوکات من منداڵ بووم ئیرەیم بەو گەنجانە ئەبرد کە بە پۆزەوە تفەنگەکانیان...

سوارە سلێمانی: ئەوەی پارتی ئەیکات قومارێکە لەسەر چارەنوسی خەڵکی کوردستان

هەرێمی کوردستان زاراوە یەکە شیرین تر لە ووشەی دایک  بەسۆزتر لە ووشەی ئیشق وپیرۆز تر لە ووشەی شەهید.ساڵانێک بوو ئەم جیهانە پڕووشکانیە بۆ ئێمەی کورد ئۆقیانوسێکی بێ بن بوو ،بستە خاکێک نەبوو بە ناوی کوردستانێکی خۆبەخۆ،تا ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان لەدایک بوو،حکومەت و پەڕلەمان  و هێزەکانی ناوخۆ و...

سوارە سلێمانی: میللەت بە یەکێتی پارتی بڕوخێنن

دوو حیزب دوو ڕەنگ، دوو زوون ، ئەم دوانە سەرگورشتەی مەینەتیەکانی کوردن لە باشوری کوردستان، یەکیەتی و پارتی ئەو دوو حیزبەن کە زیاتر لە بیست و سێ ساڵە سامانی ئەم گەلە ساویلکە نەزانە بە هەدەر ئەبەن، بمبورن ووشەی نەزان بەکاردێنم بەڵام ڕاستی هەر ڕاستییە.لە بیرتان دێ لەساڵانی شاخدا ئەم دوو حیزبە شەڕی دێ بە...

سوارە سلێمانی: بە رپرسانی ئە م هە رێمە گۆشتی بەرازیان خواردووە

بەراز ئاژەڵێکی شڕەخۆر و بەدخووە خۆراکی سەرەکی میوە و سەوزەی ڕزیو و بۆگەن کردووە، نێرەی ئەم ئاژەڵە ناودەبرێت بەیەکانە بەوەناسراوە کەبێ غیرەت و ترسنۆکە لە ئاست پاراستنی خێزانەکەیدا کە ئەمەش پێچەوانەی ڕە فتاری نێرەی ئاژەڵانە ، هەر بۆیە دەوترێت ئەوەی گۆشتی بەراز بخوات بێ غیرەت وملهوڕ دەبێت.لێرەدا ئەگەر سەرنجی...

سوارە سلێمانی: نهێنی تاڵەبانی و خێوەكەی ئاشەكەی گاوران

ئەگێڕنەوە لە سەردەمی زێڕینی سلێمانیدا كە ئەو كات خەڵكی سادە و ساكار بوون شەوە زەنگی تاریكیان بە فتیلە وچرا بەسەر ئەبرد، بەو هۆیەشەوە خەڵكی شار دارو بەردیان لێ ببوو بە خێو و دێو و بە تایبەت شوێنە چۆڵ و بێدەنگەكان. یەكێك لەو شوێنە ترسناكانەی شاری سلێمانی كە لە نێو خەڵكانی شاردا دەنگی دابوەوە ئاشەكەی...

سوارە سلێمانی: پایتەختی گەشتیاری عەرەبی رسواییە نەك شانازی

لەدوای پرۆسەی سەربازی ئەمریكا لەعێراق و كۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی بەعسیەكان كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی بەنیازبوون كۆبونەوەیەك لە شاری بەغدا سازبكەن بەڵام لەبەر ئاڵۆزی بارو دۆخی ئەو شارە كۆبونەوەكە لەشاری سلێمانی سازكرا لەمیانەی كۆبونەوەكەدا كاتێك باسی بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان كرا سەرۆكی شاندی كۆمكاری...

سوارە سلێمانی: باشترین چاره‌سه‌ر بۆ یەكێتی هاوپەیمانیكردنی گۆڕانە

یەكێتی نیشتیمانی لەچەند ساڵی ڕابردودا هاوپەیمانی ستراتیژی لەگەڵ پارتی دیموكراتدا هەبووە وپێكەوە سامان و دەسەڵاتی ئەم وڵاتەیان تەخشان و پەخشان كردووە ،بەڵام لەم سەركێشیەی یەكێتیدا پارتی سودمەند بووە . ئەمەش وایكردووە كە ڕۆژ بە ڕۆژ یەكێتی پێگەی جەماوەری لەلاوازەوە بۆ لاوازتر بچێت.هۆكارەكەیشی ئەوەیە...

سوارە سلێمانی: كریستیانەكانی كوردستان و پارتی و هەڵبژاردن

كریستیانەكان و كەمایەتیەكانی دیكەی كوردستان، كە لە شارۆچكەی عەنكاوەی پارێزگای هەولێر و شەقڵاوە و كۆیە و دیانا و ئامێدی ئاكرێ و دهۆك و سلێمانیدا بڵاوبونەتەوە، لە مێژەوە پەیوەندیەكی برایانە و دۆستانەیان لەگەڵ موسوڵمانانی كوردستاندا هەیە هیچ كات كێشە و نیگەرانیان بۆ هاوڵاتیانی كوردستان دروست نەكردووە و...

سوارە سلێمانی: ئیسلامیەكانی كوردستان مەترسین لەسەر هزری نەتەوایەتی

ئاین پەیامێكی خوداییەو بۆ پاكردنەوەی گیانە لە شەڕەنگێزی و ستەم وناداد پەروەری ،ڕێبازێكە بۆ چاكەكاری و دوركەوتنەوە لە خراپە. بەڵام پێویستە ئەوەشمان لە یاد نەچێت كە ئاین لە دێر زەمانەوە لەلایەن كەسانی هەلپەرستەوە بۆ مەرامی تایبەتی بەكارهێنراوە ، ئاین وەك هۆكارێك جڵەوی ڕۆحی مرۆڤەكانیان پێكردووە بەمەبەستی...

سوارە سلێمانی: یەكێتی خەریكە بە دەردی حیزبەكەی قادرعەزیز ئەچێت

حیزبی زەحمەت كێشانی كوردستان یەكێك بوو لەو حیزبە كوردیانەی كوردستانی باشور كە قادر عەزیز سەرۆكایەتی ئەكرد، ئەم حیزبە خنجیلانەیە لەدوای 31 ی ئاب كە لەلای كوردان بە خیانەتی مەزنی نێو مێژووی بنەماڵەی بارزانی هەژمار دەكرێت ،بارەگای سەرەكی لەشاری سلێمانی جێگیركرد هەرچەندە دواتر بارەگاكانی لە هەولێرو بادیناندا...

سوارە سلێمانی: تاریق و زانا دوو سەرە داوی گەندەڵیەكانی بەرپرسانی یەكێتی بوون

دەیان ساڵەخاكی پیرۆزی نیشتیمانم لەلایەن بەرپرسانی یەكێتی و پارتیەوە تەخشان و پەخشان ئەكرێت وهەرچی خێرو بێری ئەم كوردستانەیە لەموڵك و داهات و سامانە سروشتیەكان هەتیو مچەوناكەس بەچەكانی ئەوان بۆ خۆیانی ئەبەن . دەیان ساڵە خەڵكانی سڤیل و كورد پەروەری ئەم ووڵاتە بەناوی كوردایەتیەوە فریوئەدرێن وعەرەب و...