• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

پشکۆ ناکام: فوو ....

هەچ کاتێ باڵۆنەکەی  بنەماڵە و پارتی پاشکۆی ڕوو لە فش بوونەوە کرد بێ بە پەلە پروسکێ و بێ گوێیانە باجەکەی ویستوویانە پڕی کەنەوە لە هەوا و مەسەلەی کورد و برایەتی !! و خاک !! و خەباتی سەد ساڵە !! و دروشمەکانی تریش و هەمووی سەر لە نوێ ئەبنە قوربانی بە زۆر زل کردنی  حیزبەکە و  هەر فشبوونەوەکی باڵۆنەکە ترس و لەرزی لە ڕووتبونەوە و دەرکەوتنی قەوارە و درێژیی و پانی ڕاستەقینەی ئەو بنەماڵە و پاشکۆکەی ئەهێنێتە هەلەکە  سەما...ساڵی ١٩٩٦ کە پارتی چیتر نەیتوانی بەو هەوا  کەمەی ناو باڵۆنەکە...

پشکۆ ناکام: سێ ڕوبع

دیکتاتۆرییەتی ئایینی زۆر لە دیکتاتۆرییەت و ئیرهابی عەسکەری مەترسیدار ترە.."ئەدۆنیس"وا بزانم ئیتر پێویست ناکا کەس بەهانەیەک بهێنێتەوە بۆ ئارایشت کردنی "ئیسلام" بەوەی ئایینی ئاشتی و یەکتر قبوڵکردنە ، ئەم قسەیە کورد ووتەنی یەک فلسی قەڵب ناهێنێ و ئەم ڕاستییەش هیچ کام لە دواکەووتوانی ئایینەکە  لێێ بێ...

پشکۆ ناکام: کانی ماسی

(کاتی خۆی لە مەرگی "گۆران"ی مەزنا ، کاژیکەکان جگە لە هەڕەشە خەڵکیان هاندا بوو کە کەس لەگەڵ تەرەمەکەیا  نەچێ  بۆ بە خاک سپاردنی چونکە ئەو "شیوعی"بوو.........)شەستەکانی سەدەی ڕابردوو شاری سلێمانی لە دۆخێکی یەکجار جەنجاڵ و بێ سەر و بێ بەری بوو ، هەر وەک "شیکاگۆ" ئاخن بوو لە باند و گروپی شەقاوە...

پشکۆ ناکام: حەیا

لە کوردەواریا ئەووترێ ئەوەی بە بێوەژنی کردت بە کچێنی بتکردایە.قسەکانی دوێنێتان هەر لە گوێمانایە: بەغا موفلیسە...پوڕە نینە...نەوتی خۆمان بۆ خۆمان و هی خۆیان بۆ خۆیان .. ئەبین بە دوو دراوسێ ی باش...گەر سوپای عێڕاق ڕاست ئەکا یەک بست قاچ بخاتە کەرکوکەوە ...و ..و ...، ئەمانە و  دەیان هاژەهاژ و تەسریحی...

پشکۆ ناکام: کرێ

ئەم خانوە کارتۆنییەی، کە بە "قەوارەی هەرێم"!! ناو ئەبرێ ، هەر لە رۆژی دروست بوونیەوە ئەزانرا ڕۆژێک کۆتایی پێ ئەهێنرێ، ئەگەر و نەگەری نییە بەڵکو "کەی و چۆن"ی هەیە. چونکە ئەم خانوە کە دیوارەکانی بە ئاڵای کوردستان و داڵی حیزب و چەند دروشمێکی سواوی ژەنگگرتوو ڕازێنراەوتەوە، بەڵام بناغەی خانوەکە خەڵکانی تر...

پشکۆ ناکام: مقەست

بۆ ئەوەی زتاتر لە "ئازادی" تێبگەن، ئازادی تەسبیحێک نیە لە هەولێر زەرد و لە سلێمانی سەوز بێ، ئازادی یەک ڕەنگی هەیە کە ئەویش ڕەنگی ئینسانە، ڕەنگە بتوانن سەرتاپا  نیشتمان بە دوو ڕەنگ بڕازێننەوە، "جا بە خۆشی بێ یا بەشەق..!!" بەڵام ناتوانن ڕەنگی ئازادی بگۆڕن، چونکە لە دروست بوونی ئینسانەوە ئازادی هەمان...

پشکۆ ناکام: دوو گێڕانەوە

(1) لە شارۆچکەی "ناز اباد"ی ئەفغانستان "کەر"ێک لە برسا بە دوای پاشماوەی خواردن و تەنەکەی زبڵدا ئەڕوات، سەرەنجام لە ساحێبەکەی وون ئەبێت و بە هەڵە خۆی دەکات بە مزگەوتێکدا، کە ئەچێتە حەوشەکەوە موسڵمانانی هەڵگری ئایینی ئاشتی و لێبوردەیی هەموویان   لەبەر ئەوەی"تاڵیبان"و چەکدار بوون، لە تووڕەییاندا...

پشکۆ ناکام: هەپی بەیاز

کە مناڵ بووین لە ساڵانی شەستەکانا ، فیلمێکی کاوبۆی"عصابة" هەبوو کە زۆر لامان خۆش بوو ناوی"الشجعان الخمسة" واتا "پێنج کوڕە ئازاکە" بووکە یەکێکیان "جولیانو جیما" ئەکتەری ناوداری ئیتالی ئەو سەردەمە بوو ، ، ، ئەم پێنج کوڕە ئازایە ئەچوونە شارێکەوە کە زەلالەتی بوو بەدەست کۆمەڵێ چەتە و شەڕفرۆشەوە ، بەکوردییەکەی"سەرسەری"...

پشکۆ ناکام: مانەوە

(نامەی ئیسلامییەک لەسەر داواکردنی پەناهەندەیی لە بەریتانیا)"بەڕێوەبەرایەتی کاروباری بێگانەکان "ی بەڕێز... home office ئەم نامەیەتان بۆ ئەنێرم و تکاتان لێ ئەکەم ، تکای موسڵمانێکی لێ قەوماوی ماڵ تیا چوو ، من بە هەزاران دۆلارم سەرف کردوە تا گەشتومەتە ئێرە ، گەر بمنێرنەوە ووڵاتەکەی خۆم لە خەفەت و بێ...

پشکۆ ناکام: حەصانە

(1) سەرکردەی هەچ ووڵاتێک پەلاماری کاروانی بازرگانی لە دەریا یان لەسەر ئەرز بات ئەوە بێ یەک و دوو کردن پێ ی ئەڵێن "چەتە/قرصان"، (موحەمەد) کاروانی بازرگانی قوڕەیش نەما بوو پەلاماری نەیا و تاڵانی نەکا، کەس هیچی نەووت چونکە ئەو:پێغەمەری خوا بوو...!(2) هەر سەرکردە یان فەرمانڕەوایەک یەک لەسەر پێنجی داهاتی...

پشکۆ ناکام: هەڵبژێراو

رەنگە باسکردنی ئەو هۆکارانەی کاریگەرییان هەیە لە مانەوەی سیستەمی حوکمڕانی بەتایبەتی دیکتاتۆرییەتی حیزبی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بێ ئەوەی خەڵک کاردانەوەی لا بە لاکەری هەبێ بۆ گۆڕینی ئەو بارە ناهەموارەی تیایا ئەژی زۆر هەڵبگرێ و وەکو هەویرێکە چەن تەنەکەیەک ئاوی بوێ ،  چونکە دیکتاتۆریەتی درێژ خایان...

پشکۆ ناکام: مانەوە

(نامەی ئیسلامییەکی داواکاری پەناهەندەیی لە بەریتانیا.....)"بەڕێوەبەرایەتی کاروباری بێگانەکان "ی بەڕێز... home office ئەم نامەیەتان بۆ ئەنێرم و تکاتان لێ ئەکەم ، تکای موسڵمانێکی لێ قەوماوی ماڵ تیا چوو ، من بە هەزاران دۆلارم سەرف کردوە تا گەشتومەتە ئێرە ، گەر بمنێرنەوە ووڵاتەکەی خۆم لە خەفەت و بێ...

پشکۆ ناکام: خۆڵە مێشی

(1)..گەر "اسماعیل خەیات" بە فڵچەکەی خۆی ، بە ڕەنگەکانی ئەندێشەی خۆی  چەن پۆرترێتێکی ئەم سەرکردە و ئەو بنکردە ، ئەم سەرۆک و ئەو هەڤاڵ بکێشایە ، هەڵبەتە لە کۆچی دواییا بە هەزاران کەس ڕێ ی گۆڕستانیان ئەگرتە  بەر و وەک دروشمی مەراسیمەکان ئەیانووت:...حەیف کۆستمان کەوت !!.....بەڵام ئەو ئەیزانی بەکار...

پشکۆ ناکام: سوور

نووسینی: د. فدج فودةوەرگێڕانی : پشکۆ ناکام"'''''''''''''''''''''''''''''' - عوسمانی کوڕی عەفان بە دەستی ئیسلامییەکان کوژرا.- دوای ئەو علی هەر بە دەستی ئیسلامییەکان کوژرا.- دواتر حسین بە دەستی ئیسلامەکان کوژرا و ملیشی پەڕێنرا.- حسن بە دەستی ئیسلامییەکان زەهر خوارد کرا .- دوان لە وانەی لەو دە کەسەی...

پشکۆ ناکام: هەزم ناکرێ

گەورەی جەماعەتێکی ئیسلامی، کە جگە لە مەفرەزەی حیمایەکەی مەفرەزەیەک ژنیشی هەیە ، زۆری لە خۆی کرد و هێنای و بردی و بیری لێکردەوە گەیشتۆتە ئەو قەناعەتەی کە ئەبێ"هۆکارەکانی خراپی حوکمڕانی لە کوردستان" بدۆزینەوە..!! ئەمەش وای کرد پێکەنین بەرم نەیا.ئەوان خۆیان کە 30/سی دانە ساڵە لەو حوکمڕانییە بەشدارن و نانی...