مامە گیان لە زۆر وڵاتدا رۆژی باوكە، ئەمڕۆ زۆر بەتاسەوە بیرم كردی، بیری سۆزی باوكایەتیت، بیری حیكمەت و سەركردایەتیت. بیرم لەوە كردەوە ئەگەر تۆ ئێستا لەژیاندا بمایتایە سبەی ئەنجامی كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی چۆن دەبوو؟ كێشەی ئێستای كەركوك بەكوێ دەگەشت؟ ئەمە منی خستە خەیاڵێکی قوڵەوە و بە تەواوی باوکم هاتە بەرچاوم:لە بەیانیەوە پەرۆشە بۆ شێوازی پێشوازی کردنەکە، تەلەفۆنێکی بۆ د.خەسرەو دەکرد و پێی دەوت هەموو بازگەکانی ئاگادار بکاتەوە کە شاندی پارتی دێت و دەبێت پێشوازییەكی شایستە بكرێن. دواتر ئەندامانی...
بۆ خاڵی خۆشەویستم٠٠٠بە ناونیشانی " قوباد و دۆسیەی نەوت"، خاڵی گەورە و خۆشەویستم کاک هەڵۆ بابەتێکی نوسیووە کە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە بەندەوە، وێرای ئەوەی بابەتەکەی بە هەند وەردەگرم، بەهیچ شێوەیەک پێم خۆش نییە وەڵام و وەڵامدانەوە بکەوێتە نێوانمان، بەڵام ئەمەش بەو مانایە نا کە وەڵامم بۆ قسەکانی بەڕێزی نەبێت."بەشانازییەوە"...