• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

گۆران هەڵەبجەیی: بۆ باڤیل تالەبانی،ئەی بۆ پێشتر هێڵی سووە نەبوو؟

[ دەستدرێژیکردنە سەر مافی خەڵک هێلی سورە / بافڵ جەلال تاڵەبانی] ئەم قسەیەی باڤێل دوای ئەوەهات کە  سکانداڵێکی مەزنی نێو یەکێتی ئاشکرابوو، کە پاڵەوانەکەی بەرپرسێکی سەربازی نێویەکێتیە ،وەک دەڵێن فەرماندەی هێزێکی کۆسرەت ڕەسوڵە.دەرکەوت ئەم سەرکردە سەربازیە هاوشێوەی مافیاکانی ئیتالیاو ئەمەریکا سەرانەی لەپارەداران و خاوەن پرۆژەکان ودوکاندارەکان  وەرگرتوە .هەرکەسێکیش نەیدابێت ئەوە هەڕەشەی کووشتنی لێ کردوە.وەک دەرکەوتوە دوا گووژمەی سەرانە کە وەریگرتوە [ملیۆنێک دۆلار بووە].ئەوەی کەمێک شارەزای دۆخی...

گۆران هەڵەبجەیی: ڕێگەی {قودس} بە هەولێردا تێناپەڕێت

زۆر جار ڕوویداوە لەکاتی بوونی ناکۆکی و ململانێی و جەنگ لە نێوان دەسەڵات و ڕژێم و  وڵاتەکاندا لایەنی دیکە خراونەتە نێو جەنگ و ململانێکانەوە .ئەم تێوەگلان و بەشدارپێکردنەی لایەنی دیکە دەگەڕێتەوە بۆچەند فاکتەرێک لەوانە:بەکووشتنەدانی سەربازو کەسانی خۆیان ،نەبونی خواستی بەرەنگاربوونەوەی سەربازی ڕاستەوخۆ...

گۆران هەڵەبجەیی: بۆ لەتیف سەلەفی ، ئەم وێنە حەرامانەت لێ دیارە؟

هەر ئایدۆلۆجیایەک یا ئاین و مەزهەبێک، وڵاتێک ،باژاڕێک، ناوەندێک،کەسێکی کاریزما بەسەرچاوەی ئیلهام و وزەبەخش و بەردەوامی ڕێبازەکەی دەزانێت،  کە هەندێک جار دەگاتە ئاستی پیرۆزی و پەرستن.وەک چۆن ڤاتیکان ناوەندی کریستیانە کاسۆلیکەکانی جیهانە ،بەهەمان شێوە وڵاتی سعودیەش بەتایبەتی مەککە پیرۆزترین پێگەی...

گۆران هەڵەبجەیی: دەزگاکانی خێرخوازی{ بارزانی و مام }دەرفەتێک بۆ گەندەڵی و هەوڵێک بۆ گەمژەکردنی خەڵک

بەهۆی ئەوەی هیچ کاروکایەو بزافێکی سیاسی ئابووری کۆمەڵایەتی لە سیاقی سرووشتی خۆیاندا  لە هەرێم ڕوونادەن ،بۆیە هەردەم  ڕوودانی ئەو جۆرە کاروچالاکیانە جێگەی گومانن، بەتایبەت گەر لەلایەن یەکێتی و پارتیەوە ئەنجام بدرێن.ئەم دووحیزبە  بەرلەوەی هەر هەنگاوێک بنێن ، یا  لەهەر بوارێکدا کارێک...

گۆران هەڵەبجەیی: ئاشبەتاڵێک بەڕێوەیە

دووجۆر دەسەڵات هەیە،جۆرێکیان  ئەوەیە کە بەپێی بەرنامە دەروات بەڕێوە ،حسابی ورد بۆ هەموو هەنگاوێک دەکات،  ڕەخنەو هەڵوێستی خەڵک و ئۆپۆزشیؤن بەهەند وەردەگرێت  ،کەمترین گەندەڵی و تەجاوەزات  تێیاندا ڕوودەدات،دامەزراوە حکومیەکان دوور لە دەستتێوەردانی حیزب کاری خۆیان دەکەن ،دادگاکان هەیبەت...

گۆران هەڵەبجەیی: نێچیر بارزانی ، دیندار زێباری بەدرۆ خستەوە

هەندێک بەناو سیاسی هەن هەرگیز تەڕنابن ،یەکێک لەوانە {دیندار زێباری} ڕێکخەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی هەرێمی کوردستانە.ئەم کابرایە کوردواتەنی [ڕاستی لە قەلبیدا نیە]، تەنها بۆ ئەوە خولقاوە کە درۆبکات.خۆی باش دەزانێت درۆدەکات،لەوەش دڵنیایە کە کەس بڕوای بە قسەکانی نیە،لەوەش گرنگتر  ئەو وەزارەت و دەزگاو...

گۆران هەڵەبجەیی: علی قەرەداغی نەیویست بڵێ ئەردۆغان کورد دەچەوسێنێتەوە

لەمێژە ژمارەتەلەفۆنی دکتۆر[ علی قەرەداغی] م لەکنە ،زۆر جار زەنگم لێداوە بۆی ،بەڵام هەرگیز بەرسیڤی نەداوەتەوە.{١٤/٨} بۆ ژمارەی هاوڕێم علی سیاسی دەگەڕام،لەناکاو ناوی علی قەرەداغیم بەرچاوکەوت.بەفرسەتم زانی هەوڵێک بدەم بەڵکو بەرسیڤ بداتەوە،هەرواش دەرچوو  ،کەزەنگم لێدا خۆی وەڵامی دایەوە.پاش سڵاو ...

گۆران هەڵەبجەیی: وەڵام بۆ{بزەی ڕۆژ} ئەنجام سارمامی

ئەو چەند خاڵەی خوارەوە هی کەسێکی تووندڕەو فیکرە کە بەردەوام زمانزبرە و جنیوفرۆشێکی بەئەزموونە،جامنیش وەڵامی جنێوەکانی بەپۆستی کەمەرشکێن  دەدەمەوە.خۆشبەختانە ماوەیەکە وازی لە جنێو هێناوە ،لەبری جنێو هەندێک پۆستی بێ بایەخ دەنێرێت کە لەملاولا وەریان دەگرێت،ئەوەش کێشە نیە ،کێشە ئەوەیە تەنها جنێوەکان...

گۆران هەڵەبجەیی: خاڵە هاوبەشەکانی نێوان گەنجە جنێوفرۆشەکان

شاراوەنیە کە هەرێمی کوردستان لەمێژە گیرۆدەی دەستی  ڕەوتێکی ئیسلامی تووندڕەوی جیهادی بووە. ڕابەرانی ئەم ڕەوتە لە زۆرێک لە مەلاو بانگخواز پێک دێن، کە هەرشتێک لەخۆیان نەچێت دژایەتی دەکەن و ڕەتی دەکەنەوە، باگەر گرووپ و حیزب و تاکی تەواو ئیمانداریش بن.لەکن ئەمانە هەمووخۆشی و جوانیەکانی ژیان هیچ بایەخێکی...

گۆران هەڵەبجەیی: بەر لە دوژمن ناپاکان لەناوبەرن

{گەر دە فیشەکم پێبێت نۆی دەنێم بە ناپاکانەوە و تەنها یەکێکی دەنێم بەدوژمنەوە / چیڤارا}ناپاک تاک یا کۆ گەورەترین زیانی بە دۆزی گەلی کورد گەیاندوە،ئیدی لە دیرۆکی کۆندابووبێت یاخود لەسەردەمی پەیدابوونی حیزب و سەرهەڵدانی شۆڕشی چەکداریدابووبێت.مەسەلەی بوونی  ناپاک شتێکی نوێ نیە ، هەر لە دەمی پەیدابوونی...

گۆران هەڵەبجەیی: با ڕێگە نەدەین تەرۆرکردنی خواناس وەک تاوانەکانی ڕابردوو بێدەنگی لێ بکرێت

لەدوای ڕاپەڕینەوە و تا ئەمڕۆ  ڕشتنی خوێنی مرۆڤە بێ تاوانەکان لەژێر پاساوی جۆراوجۆردا بەردەوامە،هاوکات هەڕەشەو سوکایەتی و لێسەندنەوەی مافی ڕادەربڕین لە زۆرێک لە ڕووناکبیران و ژنانی چالاکوانی  کۆمەڵگەی مەدەنی درێژەی هەیە.ڕەوشەکە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو خراپترو مەترسیدارتر دەڕوات ،بەجۆرێک هیچ ئاسۆیەک...

گۆران هەڵەبجەیی: نەوەی قەحبەکان

شاعیری کۆچکردووی عەرەبی عێراقی (موزەفەر نەواب) لە کۆپلەیەکی شیعرێکیدا بە ناونیشانی (نەوەی قەحبەکان) دژی سەرکردە و بەرپرسە دەسەڵاتدارەکانی عەرەب دەڵێت:لست خجولا حين اصارحكم بحقيقتكمان حظيرة خنزير اطهر من اطهركمواتا:شەرم ناکەم کاتێک راستگۆیانە راستی ئێوە دەخەمە رووکە تەویلەی بەراز لە هەرە خاوێنەکەتان خاوێنترەمنیش...

گۆران هەڵەبجەیی: حەقیقەتی ئەردۆغان

[بۆ ئەو مسوڵمانە کوردەی  هەموو کورد دەکاتە قوربانی تورکێکی مسوڵمان،بۆ هەودارانی ئەردۆغان لە باشوور]ئەردۆغان ئەو کەسەیە کە زیرەکانە  ئیسلام بۆ بەرژەوەندی خۆی و حیزبەکەی بەکاردەهێنێت، ئیدی ئەم بەرژەوەندیە چۆنی خواست، ئەو خۆی لەگەڵیدا دەگونجێنێت ، با ئەگەر لەسەر حسابی ئاینەکەیشی بێت.بۆنمونە لەم...

گۆران هەڵەبجەیی: سامانی دزە گەورەکانی بنەماڵەی (ئال بارزانی)

گەر ئەم ژمارانە نیوەی یان چارەکیشی ڕاست بێت ئەوە هەر زۆرە و بەدزیەکی گەورە و بێ ئەخلاقی (درۆزن و خەباتگێڕەکانی کوردایەتی) هەژماردەکرێت.من لەو بڕوایەدام مایکل ڕوبن زیادەڕۆیی نەکردوە و پێدەچێت خاتریشی گرتبن.نەفرەت لەو کوردەی حاشا لەم دزیانە دەکات،نەفرەت لەهەر کوردێک پارتی یا غەیرە پارتی بێت، کاتێک ئەم...

گۆران هەڵەبجەیی: علی سیاسی بەم کارانە تاوانبارە

*پێشمەرگایەتی کردوەو وەک چەپێک چەکی دژی بەعس هەڵگرتبوو.* کەسوکارو خزمانی ئەنفال کراوە.*یەکەم کەس بوو ٤/١٤ ی وەک سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی بەدناوی ئەنفال دیاری کردو یادی کردەوە.*دڵی بۆ کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستان سووتاوەو چەکی هەڵگرتوە بۆیان.*ناوی تاوانبارانی ئەنفالی کوردی دا بە دادگای باڵای تاوانەکان...