• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

د. جەمال نەبەز: دیسانەوە مردن کۆمان دەکاتەوە

بەم نووسینەی نزار سابیر ئەرشیفی د. جەمال نەبەز  لە کوردستانپۆست دادەخەین، وەک ماڵئاوایی لێکردنێکیش، کە دوا نووسین دەبێت لە ناو ئەرشیفەکەدا.-----------------------------نزار سابیر: دیسانەوە مردن کۆمان دەکاتەوەکاتێک هەواڵی مردنی جەمال نەبەزم خوێندەوە، بۆ تاوێک دڵم گوشرا. مێژووی پیاوەکە و بۆچونە سیاسي و زمانەوانيیەکانی، هەروەها قسە و گفتوگۆی یادەوەريیەکی کورتی شەخسي لەگەڵ ئەودا خێرا بەبیرمدا بروسکەیان کرد. مەیلێکی گران دایگرتم هەرچۆنێک بووە شتێکی لەسەر بنووسم. بەڵام ئەمجارەیان خراپتر دڵم گوشرا....

د. جەمال نەبەز: بمناسبة أربعينية الدكتور جمال نبز كتبت المقال التالي

د. جواد الملا: بمناسبة أربعينية الدكتور جمال نبز كتبت المقال التالي:كيف عرفت وناضلت لمدة نصف قرن من الزمان مع البروفيسور جمال نبز بعد حضوري الكونفرانس الحزبي السابع للحزب الديمقراطي الكوردي في سورية المنعقد في مدينة عامودا في العام 1968 ثبت لدي انحراف الحزب عن مبادئه فقدمت إستقالتي منه وكنت إلى...

د. جەمال نەبەز: کورتە نامەیەک بۆ زانای کورد کۆچەر بیرکار

ئەو خەلاتەی وەرتگرتووە کە بە نۆبێل ی ماتماتک دادەنرێ مافی خۆت و رێزێکە بۆ زانایی تۆ، بەڵام تۆ خۆت لەو خەڵاتە مەزنترییت، چۆنکە وەک گوندییەکی هەژاری کورد توانیوتە بە رەنجی شانی خۆت و بلیمەتیی خۆت بەو پێزانینە بگەیت و هەر لەو کاتەشدا گەلە کوردە بەشخراوەکەشت لە بییربوو کە ویستت بزە بخویتە سەرلێوی خەفەتباریان....

د. جەمال نەبەز: هەڵبژاردنی سەرکۆمار و پارلەمان لە دەوڵەتی ترکدا و کێشەی کورد

لێکۆلینەوەیەکی هوردبینانە لە دیرۆکی کۆن و نوێی کورد ، ئەو راستییە دەردەخا بۆمان ، ئەو بارودۆخەی ئەوڕۆ کورد تێیکەوتووە ، بە هەموو کوێرەوەریی و مەترسییەکیییەوە لە تێکشکانێکی یەکجارەکیی ، هەر کارکردی بیانیی، واتە هۆکاری دەرەکیی نەبووە و نییە ، بەلکو کورد خۆشی ، رۆڵەکی گەورەی ، ئەگەر نەبیژین سەرەکیی ، ،...

د. جەمال نەبەز: چواردەی نیسان یادی کاژیک و ئەنفال

ئەوڕۆ چواردەی نیسانی ٢٠١٨ پەنجاو نۆ ساڵ تێپەڕی بەسەر دامەزراندنی (کۆمەڵەی ئازادیی و ژیانەوە و یەکێتیی کورد) ( کاژیک ) دا کە بۆ یەکەمینجار لە مێژووی کورد و گەلانی رۆژهەڵاتدا رێبازی ئازادیی و یەکسانیی وەک تەواوکەری یەک لە کۆمەڵگەی بندەستی کوردەوارییدا هێنایە پێشەوە و ، بەوە سەنگ و تەرازوویەکی نوێی خستە...

د. جەمال نەبەز: داوا لە کارەبەدەستان دەکەم شەقوەشێن بدەن بە دادگەیەکی سەربەخۆ

هاوڕێ خۆشەویستەکانم لە هەر کوێیەک هەن، سڵاو و رێزم بۆتان . ئەو بۆنەیەی وای لە من کرد ئەم کورتە گۆتارە بنووسم ئەو شەقە جەرگبڕانە بوو کە لە مامۆستایەکی پیری کورد هەلدرا، ئەوەش نەک لە لایەن بیانیی یەکەوە بەلکو بە قاچی کەسێک کە بە هاووڵاتی دادەنرێ. ئەم خەفەتەی من لەبەرئەوە نییە کە ئەز بەشێکی گەورەی...

د. جەمال نەبەز: لە بەهاری ئارەبەوە بۆ ئاشبەتالی ئارەب

(ئیللی ما یعروف تدبیرە، حنطتە تاکول شعیرە) پەندێکی ئارەبزمانەکانی ئێراقە (ئەوی کاری خۆی نەزانێ ، گەنمەکەی جۆیەکەی دەخوات).-------------------------------------------کە لە تونس پێش پێنج سال و، پاش ئەوەی کوڕێکی گەنجی دەستگێڕ لە داخی هەژاریی و زۆرداریی کاربەدەستانی ولاتەکەی ، لە نێوەڕاستی بازاڕێکدا خۆی...

د. جەمال نەبەز: کورد و دیاردەی تڕەمپ Trump

وشەی تڕەمپ کە بنەچەیەکی یۆنانیی و فەڕەنسیی و سلاڤیی هەیە لە Trumpf ەوە هاتووە لە زمانی ئەڵەمانییدا بەو کارتە دەگوترێ کە لە یارییدا دەیباتەوە. دۆناڵد ترەمپی هەفتا سالیی گەمەکەی بردەوە.--------------------------------------تڕەمپ کە بەربژێرێک بوو بۆ سەرکۆماریی ئەمریکا بەرامبەر هێلاری کلینتن ، سەرەڕای ئەوەی...

د. جەمال نەبەز: کورد لەبەردەم هەڵبژاردەی (مان و نەمان) دا

ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە ، پێشمەرگە و شەڕڤان ببنە یەک و بڕیارێکی ئازادیخوازانەی نەتەوەیی بدەن بۆ رزگارکردنی کورد لە چارەنووسێکی رەش؟------------------------------چەند رۆژێک پاش ئەوەی داعش مووسڵی گرت ، میدیاڤانی ناسراو ، هێژا مستەفا خەلیل کارگێڕی بەشی کوردیی رادیۆی ئوسترالیا گۆتوبێژێکی دوورودرێژی کرد لەگەڵم...

د. جەمال نەبەز: هەر لە پاپەکی خوڕەمدینەوە تا دەگاتە کچانی کۆبانیی نەتەوەی زەڕدەشت سەری نانەوێ

 ئەز کە نێوی زەڕدەشت دەهێنم ، مەبەستم باوەڕی ئایینی نییە . چۆنکە کێ لای خوا لەسەر رێی راستە و کێش لەسەر رێی خوارە ، ئەوە هەر لایەنە بەپێی چێژ و بۆچوونی خۆی لێکیدەداتەوە . لێرەدا تەنێ مەبەستم فەلسەفە سێکوچکەکەی زەڕدەشتێتییە : بییر و گوتە و کردەوە. بییری باش تایبەتە بە مرۆڤی باش کە هانی دەدا بۆ دەربڕینی...

د. جەمال نەبەز: ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە هیزبە کوردییزمانەکان ئاوڕوومەندانە خۆ سڕکەن و دەسەلات بدەنە دەستەیەک لە پسپۆڕانی سەربەخۆ؟

ئەو گۆتارەی کە لەژێر سەرنێوی ( شەڕی مووسل گەمەی زاڕۆکان نییە ) و لە رۆژی ٦ی مانگی گولان(مایس) ی ئەمسالدا ٢٠١٦ نووسیومە. بۆ ئەوەی خۆتان بریار لەسەر نێوەرۆکەکەی بدەن پاش ئەوەی دەرکەوت کە ئەمریکا دەیەوێ لەشکری پێشمەرگە پاش ئەو هەموو قوربانییە ، بکات بە (فەوجێکی) لەشکری ئێراق کە ئەو لەشکرەی ئێراق جارێ هەر...

د. جەمال نەبەز: رۆنکرنەوەیەک لەبارەی کردەوەکەی (باسنیوز )ەوە

 باسنیوز ، بەبێ پرسکردن بە من گۆتارەکەمی (لێمگەڕێن با سلێمانییانە قسەیەک بکەم لەگەڵتان...هتد) بە بێپرسی من وەرگرتووە و ، نەک هەر ئەوەش بەلکو پێشەکییەکی بۆ نووسیوە کە نێوی کاک مەسئوود بارزانی تێخستووە ، ئەمە لە کاتێکدا کە نووسینەکەی من ئاشکرایە رەخنەیەکە لە هەموو هیزبەکانی باشوور کە ئەمە چارەکە چەرخێکە...

د. جەمال نەبەز: ئێوە هیچتان کەری ئەم بارەی کورد نیین...

لێم گەڕێن با سلێمانییانە قسەیەک بکەم لەگەڵتان: هەموو گوناهەکە لە بنەماڵەی بارزانیدا کۆمەکەنەوە، کە ئێوە هیچتان کەری ئەم بارەی کورد نیین... داوای لێبوردن لەهەموولایەک دەکەم کە نووسینەکەم بەوسەرنێوە دەستپێکردووە: (کەری ئەم بارە) . ئەمە قسەیەکی نەستەقی کوردییە کە بەزۆریی لە سلێمانی بەکاردێ و، مەبەستیشم...

د. جەمال نەبەز: کێشەی ئارەبە راکردووەکان و هێنراوەکان بۆ هەرێمی کوردستان لەنێوان تۆمەتی (رەگەزپەرستییی کوردیی) و مەترسییی بە ئارەبکردنی کوردستاندا

بەرلەوەی بچمە کرۆکی باسەکەوە دەمەوێ ئەوە بخەمەبەرچاو کە پەنادان بەراکردووی پەناخواز و پاراستنی ژیانی ، یەکێکە لە خۆماڵە دێریینەکانی کۆمەلگەیی کوردەواریی کە شایستەی شانازییپێوەکردن و نیشانەی مرۆڤدۆستیی نەتەوەی کوردە بە درێژایی مێژووەکەی ، تەنانەت بەرامبەر بەوانەش کە نەک هەر دۆستی کورد نەبوون ، بەلکو خراپەکاریش...

د. جەمال نەبەز: شەڕی مووسل گەمەی زاڕۆکان نییە

 لە چەند هەڤپەیڤینێکدا پار و ئەمسال لەگەل میدیاکاری هێژا مستەفا خەلیل بۆ رادیۆی کوردیی ئوسترالیا ، هەر وەها لە گۆتارێکمدا لەسەر رووپەلی ئەم دیوارەی خۆم لە رۆژی ٢٥/١، ٣٠/٣ ی ئەمسالدا، لەژێر سەرنێوی (کورد وەک کەواسۆری هیچپێنەبڕاوی بەرلەشکر ) ، بێپیلانیی و هەلەشەکارییی سەرکردەکانی هیزبە کوردییەکانی...