ئایا دەسەڵات و کۆمپانیاکانی تەلەفۆن ئیتەرنێت دەتوانن پاسۆردی فەیسبوکەکەت بدزن؟

Sunday, 15/03/2015, 16:33

8504 بینراوە


وەڵامەکەی بەڵێ.

چۆن ؟ دەسەڵات دەتوانێت لە ڕێگای فلتەری ئینتەرنێتەوە تایبەت بە کۆمپانیایی تەلەفۆن و ئینتەرنێت پاسۆرد و ئی مەیل و ناوی فەیس بووک فلتەر بکات و پاشان خۆی هاکی بکات.

بۆ ئەوەی توشی ئەم هاکە نەبیت دەتوانیت تا رادەیەک ڕێگری لە دەسەڵات بکەیت ئەویش بە شێوازی بەکارهێنانی جگە لە پاسۆرد کۆدی تایبەت بە خۆت کە لە ڕێگای مەسەجەوە دێت بۆ تەلەفۆنەکەت

هەموو جارێک کە لە کۆمپیوتەرێکی جیاواز یان لە براوسەرێکی جوداوە بتەوێت بچیتە ناو فەیسبووک داوای ئەو کۆدە دەکات، ئەم کۆدەش یەک جار دێت بۆ مۆبایلەکەت.

چۆنێتی دانانی ئەم کۆدە چۆنە؟

دەبێت یەکەم جار بچیتە

Sitting

لە لای چەپ کلیکی مۆبایل بکە و لەوێ ژمارەی مۆبایلەکەت داخڵ بکە لە یادت نەچێت کۆدی عراقیش پێویستە واتە ٠٠٩٦٤٧٧٠١١١١١١١ بۆ نمونە دەبێت بەم شێوەیە ژمارەکەت داخڵ بکەیت پاشان کۆدێکت بۆ دێت بۆ دڵنیابونەوە ئەو کۆدە داخڵ بکە و دەتوانیت بە ئامنی بچیتە ناو فەیسبووک.

پاشان هەر لە و شوێنە بچۆرە سەر

Security

کلیکی سێکورەتی بکە پاشان بڕۆ سەر دووەم دانە لە خوارەوە

Your Browser and apps

لێرە دەتوانیت هەموو براوسەرەکان بسڕیتەوە

پاشان هەموو کات لێرە دەتوانیت ببینیت کە کام براوسەر یان بە مۆبایل داڵی فەیسبوک بویت

 

هیوادارم سودی هەبێت بۆتان و ئەم کارە بکەن تا دوربن لە هاکی دەسەڵاتی ترسنۆک و گەندەڵ.

 

.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە