ئیتلاعاتی سه‌قز هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر کتێبفرۆشێک
Tuesday, 23/11/2010, 12:00
1668 بینراوە
هێزه ئه‌منیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر کتێبفرۆشێکی ئه‌و شاره‌و ده‌ستیان به سه‌ر سه‌رجه‌م کتێبه‌کان داگرت.
په‌یامنێری (24 کاتژمێر) له شاری سه‌قز راده‌گه‌یه‌نێ که محه‌مه‌د حه‌کیمی خاوه‌نی کتێب‌فرۆشی هه‌ژار له شاری سه‌قز به هۆی کۆکردنه‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی کوردی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه قۆڵبه‌ست کراوه و سه‌رجه‌م کتێبه‌کانیشی ده‌ستیان به سه‌ر دا گیراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، لقی 1ی دادگای شۆڕشی شاری سه‌قز، سزای دوو ساڵ زیندان و 30 میلیۆن تمه‌ن غه‌رامه‌ی به سه‌ر محه‌مه‌د حه‌کیمی دا سه‌پاند.
هێژای گووتنه، کتێبفرۆشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌وانه‌ی که سه‌ر به ده‌زگای ته‌بلیغاتی کۆماری ئیسلامی نین، چاودێرییه‌کی توندیان له سه‌ره و به‌رده‌وام له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانی ئێرانه‌وه گوشاریان ده‌خرێته سه‌ر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست