پێداگری تورکیا لەسەر ناوچەی دژەفرین لە سوریا

Wednesday, 10/12/2014, 12:00

4588 بینراوە


٢ دیسیمبەر ٢٠١٤
دیڤید ل. فیلیپس
لە رۆژنامەی زە نیویورک تایمز وەرگیراوە.
بۆ سەرنووسەری رۆژنامەی نیویورک تایمز
.مەرجی تورکیا بۆ بەشداریکردنە لە جەنگی دژی داعش
داوایکی تورکیایە دەبێ چ مەبەستی لە پشتەوە بێت ؟
هێچ رێکەوتنێک لە گۆڕیدا نیە بۆ ناوچەی دژەفرین لە باکووری سوریا.

وەلام :
تورکیا پێداگری لەسەر ئەوە دەکات بەمەرجێک بەشداری جەنگی داعش دەبێت ئەگەر بێت و ئەمریکاو ولاتانی هاوپەیمانی دژی داعش ناوچەیکی دژەفڕین لە باکووری سوریا ڕابگەێنن، ئینجا تورکیا رێگا بە هاوپەیمانان دەدات لە بەکارهێنانی بنکەی فرێنی ئینجلیک بۆ هێڕش کردنە سەر داعش.
بەو داواکاری یە تورکیا دەیەوێت ناوچەی کانتۆنی سەربەخۆی کورد لە باکوری سوریا نەمێنێت. ئەو ناوچەیەی تورکیا باسی لێوە دەکات دوورە لە هێڕشی فرۆکە جەنگی یەکانی سوریا. کەواتە مەبەستی سەرەکی تورکیا لەناوبردنی هیزە کوردەکانە لە باکووری سوریا نەک جەنگکردنە لە دژی داعش. ئەگەر نا بۆ ئەو داوایە بۆ ناوچەکانی حومس و حەلەب ناکات کە رۆژانە رژێمی سوریا بەرمیلی بومبرێژکراو لە فرۆکەوە فرێدەداتە سەر خەلکانی ئەو ناوچانە.
چەندین بەلگەی ئاشکرا هەن دیاردەخات کە تورکیا هاوکاری داعش دەکات لە دژی کوبانێ. بەبەرچاوترینیان ئەوەبوو تورکیا لە پێش چاوی هەموو جیهان رێگای دا بە داعش ئۆتومبێلی بومبرێژکراو لە ناو خاکی تورکیا هێرش بکەنە سەر کۆبانێ. هەروەهاسەربازانی سەر سنووری تورکیا چاوپۆشی دەکەن لە هێڕشیکردنی داعش بۆ سەر پەنابەرانی کوردی کۆبانێ لە ناو خاکی تورکیا بە خومپارە و تەقەکردن.
جیگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا جەزیف بایدن پێشتر ڕایگەیاند کە تورکیا ریگا خوشکەرە بۆ پەڕینەوەی ئەندامانی سەربە سازمانی تیرۆریستی داعش لە شاری ئەنتاب بۆ ناو سوریا. ئەردوگان بەو لێدوانەی بایدن پەست و دلگران بوو و خوازیاری پاشگەزبیتەوە و داوای لێبووردنی دەکرد لە بایدن. دوای ئەو لیوانە بایدن بەمەبەستی هەماهەنگ کردنی تورکیا لەگەل هاوپەیمانان گەیشتە تورکیا. دوای ئەوە ئەردوگان ووتی ئەمریکا شەرم نایگرێت .
چاوەڕوانکردن لە ئەندامێکی ناتۆ وایە؟
٢ دیسیمبەر ٢٠١٤
دیڤید ل. فیلیپس
لە رۆژنامەی زە نیویورک تایمز
نووسەر سەرۆکی لیژنەی ماف و ئاشتی یە لە زانکۆی کولومبیا. بەشی لێکولین لە مافی مرۆڤ.

لەو ووتارەی سەرەوە ئاشکرایە سەرجەم هەولەکانی تورکیا لە شەری سوریا بۆ تێکدانی خەباتی کوردە بۆ ئازادی لە سوریا. تورکیا نەک رێگا بە ئازادی کوردی ناو سنووری خۆی نادات، بەلکۆ ریگرە لە ئازادی هەر کوردێک لە دەرەوەی سنوری تورکیاش بێت.
پێم سەیرە سەرۆک بارزانی هەموو بەهار جارێک خۆ گیڤ دەکات و باسی دەولەتی کوردی دەکات. لەو بەهارەی رۆیشت تورکەکان ئەوەندەیان بە بن گوێ هەلدابوو کە ئەگەر بێت و ببێتە هاوکاری تورک لە یارمەتیدانی داعش بۆ گرتنی موسل و ئاودیوکردنی نەوتی ژێتدەسیان بۆ تورکیا، ئەوە تورک دەولەتی کوردی لەگەل مەسعود بارزانی ڕادەگەێنن و تورکیا یەکەم وولات پشتگیری لەم دەولەتە دەکات. تورکیا ئەگەر لەبەر ترس و بەرژەوەندی ئەمریکا نەییت دەمێک بوو هەریمی باشووری دەرخواردی بەعسیەکان دابوو. تورک بڕوای وایە کوردی باش کوردی مردووە، تورکیا نەک پشتگیری دەولتێکی کوردی بەناوی کوردستان ناکات بەلکو دژی گورستانی کوردە. دوژمنێکە تاسەر ئیسقان، بەردەوام لە پیلاندایە لە دژی کورد و هەر دەرفەتێکی بۆ هەلکەوێت لەدژی کورد لەدەستی نادات.
چەندین جار پێشتر لە شەنگال تەقینەوەی گەورە ڕوویاندا کە بە سەدان کەس دەبوونە قوربانی. هەر هەموویان بەدەستی سیخورەکانی تورک ئەنجام دەدرا. تورکیا پارتی هاندا کە سنووری رۆژئاوا تەلبەند بکات و خەندەق لێبدات بۆ رێگریکردن لە هاتوچونی نێوان باشور و ڕۆژئاوا. بەلام بەوانە گشتی دلی ئاوی نەخوارد، ئینجا کەوتە نەخشەداڕژاندن بۆ سرینەوەی کوردی ئیزدی لەناوچەکانی شەنگال و بەعەرەبکردنی ناوچەکە. بەرگرینەکردنی پارتی لە هێڕشی داعش بۆ سەر شەنگال پیلانێکی تورکیا- پارتی بوو. ئەو پیلانە تا ئیستاش هەر بەردەوامە. هێچ یەکیک لە سەربەست باپیری یاخود بەرپرسیکیتری پارتی نەدرانە لێپێچینەوە لەسەر ئەم کارەساتە مرۆییە. شەنگال تائیستاش هەر داگیرکراوە. ئافرەتانی بەدیلگیراوی شەنگال بێ سەروشوێنن. چارەنووسی ئەوانش وەکو چارەنووسی ئافرەتانی گەرمیانی لێهات لەسەردەمی ئەنفال. دوایی چەند سالێکیتر پارتی نکۆلی لەو گیراوانەش دەکات.
رەوشی ئاوارەکانمان لەبەرچاوە تاچەند پارەی نەوتی کوردستانیان بۆ خەرجکراوە. شەنگال ئەگەر ئەمریکا رزگاری نەکات هیچ کات هیزی پێشمەرگە هەنگاوێک نانێت بۆ رزگارکردنی چونکە ئیمزای تورکیای پێوە نیە. ئەوەتا نوجەیفی جارێکتر هەولدەدات بگەرێتەوە موسل و ببێتەوە پاریزگار. لەولاشەوە بازرگانیکردن بە نەوتی داعش بە تیکلاوکردنی لەگەل نەوتی هەریم لە رێگای تانکەرەوە بەقاچاخ هەناردەی تورکیا و ئیران دەکرێت. لەو هەموو کارەساتە کە تورکیا و دەسەلاتی بنەمالەی مافیا بەسەر کوردیان هیناوە، خەلکی هوشیاری هەریمی کوردستان نەیانتوانی بایکۆتی خواردنێکی تورکی بکەن. برواتان هەبێت دەسەلاتی کوردی ئەوەندە سیناریوی لەبەردەستدا هەیە، دەتوانێت بۆ هەمیشە ئەو خەلکە چەواشەبکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە