لەلایەن بەرپرسێك و كەسێكى نەناسراوەوە,هەڕەشەو سوكایەتى بەڕۆژنامەنووس گۆران دوكانى دەكرێت

Tuesday, 16/06/2009, 12:00

3571 بینراوە


لەسەربڵاوكردنەوەى هەواڵێك لەڕۆژنامەى هاوڵاتى و ڕادیۆى نەوا لەلایەن ڕۆژنامەنووس گۆران دوكانیەوە ,بەرپرسی پاسەوانەكانى مەڵبەند و كەسێكى نەناسراو هەڕەشەو سوكایەتى بەو ڕۆژنامەنووسە دەكەن و ناوبراویش سكاڵا دژى ئەو بەرپرسەى مەڵبەند و ئەو كەسە نەناسراوە تۆمار دەكات.
ڕۆژنامەنووس گۆران دوكانى لەلێدوانێكدا ڕایگەیاند"دواى بڵاوكردنەوەى هەواڵێكم لەڕۆژنامەى هاوڵاتى و ڕادیۆى نەوا بەناونیشانى (پاسەوانێكى مەڵبەندى ڕێكخستنى دوكان بەرچەقۆ دەدرێت) ,كەخودى هەواڵەكە بەڕێوبەرى گشتى پۆلیسى دوكان پشتڕاستى كردۆتەوە ,بەڵام بۆ زیاتر بەدواداچونى ئەو هەواڵە پەیوەندیم بە (بێستون سابوراواى) بەرپرسى مەڵبەندەوەكرد ناوبراو وەڵامى پەیوەندیەكانى نەدامەوە,پاشان پەیوەندیم بە نقیب (محمود جاف)بەرپرسی پاسەوانەكانى مەڵبەندەوەكرد تا زانیارى زیاتر لەسەر هەواڵەكە وەربگرم ,بەڵام ناوبراو پێى ڕاگەیاندم كەبەرپرسی مەڵبەند پێى گوتووم"هیچ جۆرە لێدوانێك لەوبارەیەوە مەدە".
گۆران دوكانى گوتى"دواى بڵاوكردنەوەى هەواڵەكە,لەلایەن نقیب محمودجاف بەرپرسى پاسەوانەكانى مەڵبەندى ڕێكخستنى دوكانەوە بەمۆبایلى تایبەتى خۆى پەیوەندى پێوەكردم دواى سوكایەتیەكى زۆر كە ناتوانم باسی ئەو قسە نەشیاوانەبكەم ,پێى ڕاگەیاندم ئەگەر هەرخۆت پۆزش نەهێنیتەوە خۆم ئەزانم چۆن موحاسەبەت دەكەم".
دوكانى لەدرێژەى قسەكانیدا گووتى"جگە لە هەڕەشەو سوكایەتى ئەو بەرپرسەش بەسێ ڕۆژ دواى ئەو ڕوداوە لەلایەن كەسێكى نەناسراو بەژمارە تەلەفونێكى ئاسیا سێڵ هەڕەشەى كوشتنم لێكراو هەربۆیە ڕۆژى (14/6) لەبنكەى پۆلیسى دوكان سكاڵایەكم دژى ئەو بەرپرسە و ئەو ژمارە نەناسراوە تۆماركردو ڕۆژی دواتریش سەندیكاى ڕۆژنامەنووسان و زۆرینەى ڕێكخراوە بیانیەكانى ڕۆژنامەوانیم لەو كێشەیە ئاگادار كردەوە.
لەپەیوەندیەكدا ڕائید فوئاد حمید لێپرسراوى بنكەى پۆلیسی دوكان ڕایگەیاند" كەوا لەچەندڕۆژى رابردودا گۆران دوكانى داواى یاسایى لەسەر ئەو بەرپرسە تۆمار كردوە بەڕێز دادوەرى لێكۆڵینەوەى خانەى دادى دوكان داواى تۆمارى ئەوپەیوەندیە تەلەفۆنیەى كردوە كە لەنێوان گۆران و ئەو بەرپرسەدایە و ئیستاش بەپێیى مادەى دوو لە بڕگەى شەشى یاساى ڕۆژنامەگەرى لێكۆلێنەوەى یاساى بەردەوامە".

ئامادەكردنى:ووریا حسین گوڵپى-دوكان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە