سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


لە كۆبوونەوەی لقەكانی پارتی مەسعود بارزانی پیرۆزبای لە جەلال تاڵەبانی دەكات !

Thursday, 04/06/2009, 12:00

3909 بینراوە


چەند ڕۆژێك پێش ئێستا مەسعود بارزانی لە كۆبوونەوەی سەرجەم لقەكانی پارتە كۆیلەكەیدا، زۆر بە خۆشحاڵی و پێكەنینەوە زۆر زۆر بەگەرمی پیرۆزبای لە جەلال تاڵەبانی دەكات، بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی لێپرسراوی لقی 66 ی تازەی پارتی و ئاشبەتاڵ پێكردنی یەكێتیەوە، مەسعود بارزانی زۆر بە توڕیەوە قسەی بە بەرپرسی لقەكانی پارتی دەكات و دەڵێت: ئێوە چەند ساڵە پارە لەمن دەخۆن نەتانتوانی یەكێتی لەناو بدەن، ڕوی دەمی لە تاڵەبانی دەكات و دەداتە بانشانیا دەڵێ : من بەرپرسی لقی ئاوام دەوێت كە زۆر دڵسۆزانە نانی یەكێتیە ڕەسنەكان دەبڕێت لەبەر خاتری من و پارتەكەم، لە وڵامدا جەلال تاڵەبانیش بە پێكەنینەوە ڕوی دەمی لە مەسعود بارزانی دەكات و دەڵێت: بەڕاستی ئەمەی من كردوومە بۆ ئێوە زۆر زۆر كەمە جاریكانە هێشتانە هیچم نەكردووە، جەلال تاڵەبانی ڕوی دەمی دەكات لە بەرپرسی لقەكانی تری پارتی ئەڵی: كاك مەسعود ڕاست دەكات ئەبێت ئێوەش وەكو مامتان خەڵك نان بڕاو بكەن و ئەوەشی ئێمە لەشەڕی براكوژیدا بەكوشتماندان ئەگەر بمایەن ئێستا ئەوانیش داوای گۆڕانیان دەكرد باشتر كە لەناومان بردن، مەسعود بارزانی بەتاڵەبانی دەڵێت: پێت چۆنە ناوی لقەكەت بگۆڕین بیكەینە لقی 31 ، جەلال تاڵەبانی ئەڵێت: نا بۆ خاتری خوا باسی گۆڕان وشتی وانەكەیت من لە داخی گۆڕانە بوومەتە بەرپرسی لقی 66 پارتی، كۆمسوێنی باڵای هەڵبژاردنەكان خەدریان لێكردووم ژمارە 66 یان هەڵگرتبوو تۆش ئەو خەدرەم لێمەكە ئەم ژمارەم زۆر خۆش دەوێت وەكو تۆ چۆن ژمارە 31 خۆش دەوێت.

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە