ئاپۆ بۆشایی مەرجەعیەتی كورد پر دەكاتەوە ؟

Sunday, 22/03/2015, 12:00

3138 بینراوە




لەو رۆژەی شۆرشەكانی گەلی گوردستان سەریان هەڵداوە هەمیشە كەموكورتی سەرەكی و لاوەكی هەبووە، بەڵام لە سەراپای مێژووی ئەم گەلەدا، ئەوەی زیاتر زەرەری گەورەی لێداوین هەمیشە نەبونی مەرجەعیەتێكی باوەرپێكراوی خۆرسكی سەرجەم گەلی كوردستان بووە بە هەموو پێكهاتەكانیەوە . دابران و بیری تەسكی سەركردایەتی و خۆبەستنەوە بە كۆمەڵێك بنەماو بیرو بۆچونی ناوچەیی یان فیكری یان عەقیدی كورتمەودا، كە رێگربووە لە كۆدەنگی و باوەربونی گشتی بە سەری شۆرشەكان هۆكاری سەرەكی شكستەكان بووە .
خەباتی رزگاریخوازی گەلی كوردستان، بەتایبەتی شۆرشی نوێ لە هەرچوار پارچەكەی كوردستان، بەردەوام لە ئاستی جیاواز بووە، ئەگەر پارچەیەكی لە قۆناغێكدا هەنگاوێك پێشكەوتنی بەخۆیەوە بینیبێت ئەوانی تر لە ئاستێكی نزمتربون یان بارودۆخێكی وایان هەبووە كە نەیهێشتووە لە هەوڵ و خەبات بەردەوام بن، یان سربونێكی كاتی بە خۆیەوە بینیوە .بەڵام بۆ زیاتر لە چوار بۆ پێنج دەیە دەچێت ئەگەر لێرەو لەوێ نسكۆیەك یان شستكێكی كاتی رویدا بێت، بەڵام ئاگری شۆرش تروسكایی ماوە و هەر دەركەوتووە و خامۆش نەبۆتەوە . 
لەم سەروبەندەدا كۆمەڵێك سەركردەی بەتوانا و دڵسۆز و خۆبەختكردوو دەركەوتون، بەڵام لە هیچ كاتێكدا نەگەیشتونەتە ئاستێكی جەماوەری و كاریزمایەكی ئەوتۆی وایان لێدەرنەكەوتوە كە جێی متمانەی هەموو لایەك بن و هێلی خەباتیان هەمیشە خاڵی رەشو سپی تێدا دەركەوتووە. ئەوەی ئێستا خەڵگ بە چاوی پر لە متمانەوە تەماشای بكات و باورەی پێ بێت وەك شەخسێكی خاوەن كاریزما دوور لە حزبایەتی و خۆ بەستنەوە تەنها بە پەكەكە وە، سەرۆك ئاپۆیە. بۆیە لەم كاتەدا چاو و دڵی هەمووان لای ئەوە كە جێی دەستی دیار بێت و كاروانی گیانفیدایی گەلی كرودستان بگەیەنێتە دوامەنزڵگەی خۆی و خەڵك سەرفراز بن. لەو رێگەیەشدا سەرەرای زیندانیبونی بۆ شازدە ساڵ زیاترە تا ئێستا كاریگەری و پێویستی بۆ گەلی كورد تا دێت زیاتر دەبێت، تەنانەت رژێمێكی وەك توركیا بەو هەموو توانا و فرتوفێڵەوە نەیتوانیوە لەخەڵك دایبرێت . سەرەتای رێكخراوێكی سیاسی و عەسكەری نوێخوازی وای دروستكردووە كە بە زیندانیكردنی ئۆجەلان نەك پەكی نەكەوت بەڵكو قورسایی خۆی زیاتر لە ناوچەكە سەپاند و ئێستا هەموو جیهان حیسابی تایبەتی بۆ دەكەن .
لەم كاتەدا كە گەلی كوردستان پێویستیەكی زۆر گەورەی هەیە بە پركردنەوەی ئەو بۆشاییە گەورەیەی لەجەستەی شۆرش و خەباتە بەردەوامەكەیدایە، بە باڵابونی سەركردە و كاریزمایەكی شەخسی و بیرو باوەری پۆڵایینی سەرۆك ئاپۆ و دەركەوتنی جێدەستی رەنگینی لە خەبات و رێكخستن و مامەڵەكردنی راست ودروستی لەگەڵ قۆناغەكاندا، یەكێك لە نەقسە گەورەكانی كورد پر دەبێتەوە .
بە رزگاربونی ئاپۆ شۆرشی گەلی كوردستان گواستنەوەیەكی چۆنی بەخۆیەوە دەبینێت و سەركەوتنی كوردستانی باكور ئاسانتر دەكات و رەهەندەكانی چارەسەری نیشتمانی وەزعی باكوور بەرەو سەرجەم پارچەكانی تر شۆر دەبێتەوە . بۆیە، سەرۆك ئاپۆ دەتوانێت بە دووربینیەكەی خۆیەوە جێگەی نەبونی مەرجەعیەت لە نێو گەلی كورد پر بكاتەوە . ئەوەش چەندین هەنگاو بەدوای خۆیدا دێنێت و پێویستی پابەندبون بە رێنمایی و رێوشوێنە فیكری و سیاسیەكانی، گەڵێك كێشەی گەورەمان بۆ چارەسەر دەكات . بۆیە، پێویستە پەكەكە ش رێنماییەكانی ئێستای سەرۆك ئاپۆ بە وردی بخوێنێتەوە و سەركردایەتی ئێستای ئەم حزبە وەك قوتابیەكی ئۆجەلان لە وردەكاری پشت گوتارەكانیەوە هەنگاو بنێن و وەزعی زیندانی سەرۆك ئاپۆ لێكبدەنەوە و واقعی ئێستای هەر چوار پارچەكە بخوێننەوە و یارمەتیدەری سەركەوتنی بۆچونەكانی سەرۆك ئاپۆ بن، ئەویش بە خوێندنەوەی ورد و زانستیانەی رێنماییەكانی سەرۆك ئاپۆ و هەنگاونان بە وریاییەوە . لەو نێوەندەشدا پێویستە رەفتاری توركیا هاوتەریب لەگەڵ بۆچونەكانی ئاپۆ بەراورد بكرێت لە هەر هەنگاوێكدا، لە پرسێكی گەورەی چەكدانانیش، پێویستە پرسی رزگاركردنی ئاپۆ وەك پێشمەرج و گفتوگۆكردن لەسەر ئەو مەسەلەیە دەرگایەكی كراوەی سەركەوتن دەبێت . بۆیە، زۆر پێویستە لە سەر هەرچوار پارچە لە مامەڵە كردن لەگەڵ پرسی سەرۆك ئاپۆ ورد و وریا بن و دوور لە بەرژەوەندی تەسكی شەخسی و حزبی هەمووان وەك مەرجەعیەت مامەڵەی لەگەڵدا بكەن، كە هێز و تینی زیاتر بە هەنگاوەكانی هەرچوار پارچە دەبەخشێت و، لە رزگاربونیدا، هیچی لە نیلسۆن ماندیلا كەمتر نابێت بۆ پرسی گەلی كوردستان و رزگاریی یەكجارەكی . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە