ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

برنجى سپى مه‌ترسى نه‌خۆشى شه‌كره‌ زیاتر ده‌كات.

Sunday, 06.20.2010, 12:00

1318 بینراوە


ده‌رنجامى ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى كه‌ كه‌ توێژه‌ره‌وانى زانكۆى هارواردى ئه‌مریكى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ به‌كارهێنانى برنجى سپى مه‌ترسى توشبوون به‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌ زیاتر ده‌كات .

له‌و راپۆرته‌دا كه‌ له‌ بڵاوكراوه‌ى Archives of internal medicine دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌ چێچه‌وانه‌ى برنجى سپى، برنجى قاوه‌یى و نانى سپوسدار مه‌ترسى توشبوون به‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌ زیاتر ده‌كات. هۆكارى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رَێته‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ برنجى سپى رێچه‌ى شه‌كرى خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه‌. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر زیاتر له‌ 200 هه‌زار كه‌سى ئه‌مریكى ئه‌نجام دراوه‌.

به‌له‌به‌رچاوگرتنى ته‌مه‌نى كه‌سه‌كان و ئه‌و هۆكاره‌انه‌ى تر كه‌ مه‌ترسى شه‌كره‌ زیاتر ده‌كه‌ن، وه‌ها ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ مه‌ترسى تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ كه‌سانه‌دا كه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا پێنج جار زیاتر یان زیاتر له‌ 150 گرام برنج ده‌خۆن، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ كه‌تر له‌ یه‌كجار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا برنج ده‌خۆن 17% زیاتره‌ .

به‌ پێشه‌وانه‌ى برنجى قاوه‌یى برنجى سپى له‌ كاتى به‌رهه‌مهێنانیدا و ته‌واوى سپوس و گوڵه‌كه‌ى له‌ناو ده‌چێت و له‌ ئه‌نجامدا گلایسیمیك GL (واته‌ خێرایى جه‌زب خواردن له‌ ناو جه‌سته‌ و گۆڕانى بۆ شه‌كر له‌ خوێندا) به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ برنجى قاوه‌یى زیاتره‌




(دەنگدراوە: 0)