نامه‌یه‌كی كورت بۆ بارزانی

Saturday, 03.26.2011, 12:00

581 بینراوە


هه‌رچه‌نده‌ هه‌ق نییه‌ پێت بڵێم و ئاگادارت بكه‌مه‌وه‌ به‌ڵام له‌به‌ر دوو هۆ ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ت بۆ ده‌نووسم هۆی یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو كوردێك له‌ تۆ زیاتر خه‌می كوردمه‌ و به‌ته‌نگی ناوی كورده‌وه‌م له‌ جیهانداو به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ توركیا ی دوژمنی كورد هۆی دووه‌م ئه‌ودیوی هۆی یه‌كه‌مه‌ كه‌ جه‌نابت و ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رت ئه‌وه‌ی بیری لێنه‌كه‌نه‌وه‌ كوردو كوردایه‌تییه‌.
له‌م دوو ڕۆژه‌ی داهاتوودا هه‌رێمی كوردستان له‌ ساتێكدا ده‌بێت‌ یا باشتره‌ بڵێم كه‌ ساتێكی بۆ هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ ده‌توانێ تۆڵه‌یه‌كی بچكۆله‌ له‌و ده‌ڵه‌ توركانه‌ی ئه‌تاتورك بكاته‌وه كه‌ به‌درێژایی ته‌مه‌نیان هه‌وڵی له‌ناوبردنی كوردیان داوه‌ و هه‌تا ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌رده‌وامن‌ له‌سه‌ر دوژمنایه‌تییه‌كه‌یان بۆ كورد. له‌ ڕۆژی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیراندا بۆ هه‌ولێر خۆ ئه‌گه‌ر بۆ كوردیش نه‌بێ تۆ بۆ عه‌شیره‌ته‌ هه‌زارپیاوه‌كه‌ت ده‌بێ ئه‌و تۆڵه‌یه‌ بكه‌یته‌وه‌ یا وه‌كو كورد ده‌ڵێت (........به‌س به‌خاڵی خۆی ئه‌وێرێ و تۆش تا ئێستا ئه‌وه‌ی ئێمه‌ لێمان دیوی ته‌نها شێری ماڵه‌وه بویت‌و ........ی ده‌ره‌وه‌) .
دووشه‌ممه‌ ئۆردوگان ده‌گاته‌ عێراق و نیازی هه‌یه‌ سه‌ردانی هه‌ولێر بكات هه‌رچه‌نده‌ پێم خۆش نییه‌ وه‌كو بارزانی هیچ شتێك كه‌ قازانجی خۆتی تیایه‌ بكرێت به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ كورده‌ ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ی بارزانی دووشه‌ممه‌ له‌ پشتی ئۆردوگانه‌وه‌ له‌ جیاتی یه‌ك ئاڵای كوردستان ده‌رزه‌نێكی بۆ دانێ خۆ هیچی تێناچی بۆ تۆ و ده‌مێكه‌ پاره‌كه‌یت وه‌رگرتووه‌ با پشتی دیواره‌كه‌ی لێی ئه‌وه‌ستن له‌مسه‌ر بۆ ئه‌وسه‌ر با ئاڵایه‌كی كوردستانی گه‌وره‌ بێت و بۆی بسه‌لمێنیت كه‌ كورد ئاڵای هه‌یه‌ وئه‌و ئه‌مڕۆ بێت یا سبه‌ی ده‌بێ دانی پیا بنێت كه‌ ئه‌مه‌ ئاڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازادیخوازه‌و به‌خۆشی تۆو ئه‌و نییه‌و هه‌ر له‌دوای نه‌مانی تۆ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی مامه‌ی شه‌ریكت لاوانی كوردی ئازادیخواز نایه‌ڵن چله‌تان ته‌واو بێت ئه‌و ئاڵایه‌ له‌ حه‌مرین هه‌ڵده‌ده‌ن.
جا هه‌رچه‌نده‌ من سیقه‌ی سه‌ره‌سۆده‌یه‌كم به‌تۆ نییه ونه‌ماوه‌‌ به‌ڵام وه‌كو فرسه‌تێكی مێژوویی ئه‌م هه‌له‌ت بۆ هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ تۆزێ له‌ كه‌رامه‌ته‌ ڕووشاوه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ت سمارته‌ بكه‌یته‌وه‌ .
ئه‌وه‌ من پێم ووتی و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ كردنی كاره‌كه‌یه‌ كه‌ خۆشت ده‌زانی له‌ده‌رسی كاردا جه‌نابت نه‌ك ئیكمالی به‌ڵكو سفرت هێناوه‌و قورسترین ده‌رسه‌ لای جه‌نابت ، بزانین چی ده‌كه‌ی بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ و پیشانی ئۆردوگانی ده‌ده‌ی كه‌ تۆش سه‌رۆكی یا وه‌كو ووتم به‌س شێری ماڵه‌وه‌یت و .....هینی ده‌ره‌وه‌ و جارێكی تر بۆی ئه‌سه‌لمێنی تۆ بێجگه‌ له‌ سه‌رۆك عه‌شیره‌تێكی كوردی تڕۆ هیچی تر نیت......پێم وایه‌ ده‌بێ سه‌عی زۆری بۆ بكه‌ی ئه‌گینا به‌خوا دیسانه‌وه‌ ده‌رناچیت.




(دەنگدراوە: 0)