لە مەریوان پیرێژنێک ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا
Tuesday, 04/05/2010, 12:00
1126 بینراوە
لەشاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژنێکی تەمەن (82) ساڵان خۆی سوتاند.
بەگوێرەی زانیاریەکان، "سه‌لما" کە تەمەنی (82) ساڵ و خه‌ڵکی ئاوایی ئاڵمانه‌ی مه‌ریوان بوو چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و پێش، ئاگری له جەستەی خۆی به‌رداوەو له ئاکامدا گیانی له ده‌ست داوە.
شایانی باسه ئه‌م پیره‌ژنه سی ساڵ له‌مه‌و پێش، چاوه‌کانی له ده‌ست داوه‌و نابینا بو، هه‌روه‌ها وەک سەرچاوەکانی نزیک لە خێزانەکەیان باسی دەکەن له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا که‌وتوه‌ته ته‌نووری نانەوە و بەشێک لەجەستەی سوتاوە.
ده‌گوترێ سه‌لما له به‌ر کێشه‌ی خێزانی ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست