سەرهەڵدانى دیاردەى فێڵ و ساختە كردن لەخەڵك پەرەدەسێنێ ولە تەق تەقیش كەسێك بەفێل زیاتر لە دووملێۆن دولار لەخەڵك دەباو هەڵدێت

Thursday, 21/07/2011, 12:00

2111 بینراوە


ماوەیەكە دیاردەى ساختەكردن و هەڵخەڵەتاندنى خەڵك زیادى كردووە و لە بەرامبەدردا یاساو دادگاكانى كوردستان خەمساردوو بێچارەن و ناتوانن كۆنترۆڵى ئەم دیاردەیە بكەن كە زیانێكى زۆرى بە هاوڵاتیان گەیاندووە كە بەشى زۆرى ئەو خەڵكە هەژارەن كە بە هەزار قەردوو قۆڵە برێك پارە كۆدەكەنەوە بە مەبەستى دابین كردنى شوێنێكى نیشتە جێبوون یان پرۆژەیەكى بچوك بۆ بەرزكردنەوەى تواناى ژیان . ئەم حاڵەتە لە یاساى سزاداندا بەپێى مادەى (456) بە ساختە واتە (ئیحتیال) هاتووە . هەر لەچەند مانگەى رابردودا هەواڵى ئەم ساختە كردنە لە هەولێرو دهۆك و سلێمانى و چەند شوێنێكى تردا چەند جارێك دوبارە بویەوە و لە بەشى زۆریشیدا ساختەكارەكان بە ئاسانى هەڵدێن و خۆیان ون دەكەن . دواترینیان لەم دیاردەیە ئەو ساختەكارییەبوو كە لە تەق تەق لە لایەن كەسێكەوە بە ناوى (پیران) كە لە نێو خەڵكدا بە (تیران) ناسراوە و هەنێكى تریش دەڵێن ناسنامەى بە ناوى (ئارام) یشەوە پێ هەبووە لە رێگەى فروفێڵ وساختە كارییەوە فێڵ لەزیاتر لە 100كەس دەكات لە تەق تەق و كۆیەوهەولێرودهۆك وسلێمانى وچەم چەماڵ و تەكیە ودواتر خۆى و ژن و خوشكەكەشى بزر دەكات وماڵەكەى جێدەهێڵێت و تائێستاش هیچ هەواڵێكى نازانرێت . هەر لەدواى بزر بونیەوە هەموو ئەوانەى كە فێڵیان لێكراوە دەچنە بەردەم دادگاى تەق تەق وسكاڵا لەدژى تۆمار دەكەن .كە ئەوكەسە بەشێوازى جۆراوجۆروهەندێك جار بە بەكار هێنانى ژن و خوشكەكەشى بەناوەكانى (ه) و(ت. ج)بۆ مەبەستى متمانە دروست كردن لەلاى ئەوخەڵكە بەكار هێناوە . برى ئەو پارانەى كە لە رێگەى ئەوساختەكارییەوە لە بەرامبەریان ئەنجامداوە لە 3000 دولاوە تیادا هەیە تا برى زیاتر لە 20 دەفتەر دولارى . ئەمەش هەندێگى لەبەرامبەر كرینى مەروماڵات وهەندێكى لەبەرامبەر كرینى خانو هەندێكى لە بەرامبەر كرینى سەیارەو تا ئەوەى كە قەرزى لەحكومەت وەررگرتوە بەناوى دانانى پرۆژەى پەلەوەرو لەكاتێكدا هیچ پارەیەكى بەخاوەنى ئەوشتانە نەداوە كەگوایەكریویەتى بەشى زۆرى ئەوخاوەن قەرزانەش خەڵكى هەژاروكەمدەرامەتن وئەوەى هەیانبووە ئەوموڵكوماڵە بووە كەئەو (تیران _پیران)ناوە بەفرتوفێڵ لێیانى بردووە . خاوەن قەردەكان پاش سكاڵا تۆمار كردنیان لەلاى دادوەرى دادگاى تەق تەق بریارى دەستگیركردنى بۆ دەردەكەن بەپێى ماددەى (456)ى ساختە (احتیال) بەشێك لە سكاڵاكارەكان گلەیى ئەوە دەكەن كە لە هەمان رۆژى هەڵاتنى ئەو تاوانبارەوە سكاڵایان تۆمار كردووە بەڵام نە فەرمانى دەسگیركرنى لەلایەن دادگاوەو نە پۆلیس و ئاسایشى ناوچەكەش بە ئەركى پێویست هەڵنەساون بۆ رێگە گرتن لە دەربازبوونى كە بێگومان ئەو پارە زۆرە بەو خیراییە بە ئاسانى دەرباز ناكرێت ئەگەر دەزگاكانى بەرپرس بە ئەركى خۆیان هەڵسانایە . دوو لەو ساختە لێكراوانە كە بە هەردوكیان برى زیاتر لە 11 دەفتەر دولارى لێیان بردووە ئەو كە سە بە بەردەوامى خۆى و خێزان و خوشكى لە ماڵكانمان دەمانەوەو هێندە خۆیان تێكەڵمان كردووە كە بە تەواوى متمانەى پێبكەین و لە كاتێدا ئەو دیاربووە دەمێك بووە ئەو پلانەى داناوە تا ئەو متمانەیەى لامان دروست كردووە هەر لە رێگەى ئەو متمانەیەى ئێمەشەوە كۆمەڵێك كەسى تر سەیارەو پارەو مەرو ماڵاتیان پێى داوە . لە پاش هەڵاتنى بۆ سكاڵاكاران دەكەوتوە كە هەندێك لەوگرێبەست وبەڵگە نامانەى كە كردبونى بە نایاسایى و تەزویر كراون .واتە ئەم ساختەكارە نەك تەنیا ساختەى كردووە بەڵكو بەپێى یاسا تاوانبارە بە بەكارهێنانى بەڵگەى نایاسایی و تەزویر .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە