بۆچی کۆبانی؟

Tuesday, 07/10/2014, 12:00

3014 بینراوە


کۆبانی لە نێوان پشتوێنی عەرب و داعشدا!
ئەگەر کەرکوک زێر بێت! ئەوا کوبانی گەوهەرە
ئەگەر کەرکوک ئاڵتونی ڕەش بێت!
ئەوا کوبانی بازار و کەشتی گەیاندی کاڵاکانە!

ساڵی ١٩٦٧ حیزبی بەعسی چەپی سوری بە سەرۆکایەتی حافز ئەسەد دەستی کرد بە دارشتی بە عەرەبکردنی ناوچە کوردێکان بە شێوەیەکی سەیر کە لەوەی بە عرب کردنی عێراق نەچێت. بەعسێکانی سوریا هاتن پشتوێنی بە عربکردنی ناوچە کوردێکانی ڕۆژئاوای کوردستانیان دەستپێکرد کە لە کۆتاییدا ناویاننا پشتوێنی سەوز. بەعسێیە سورێکان لە شەستوحەوتدا دەستیان کرد بە دارشتینی ئەو پشتوێنە لەو شوێنانەی کە کوردنشینن، لە پێشدا بە پلان دوایی بە دیزاین لە کۆتایدا هاتن بە ئەنجامکردنی کارەکەیان وە سەرکەوتوویش بوون لە کارەکەیاندا، تورکیا سودمەندی یەکەم بوو لەو بە عەربکردنە چونکە بە دڵی ئەو بوو لەو کاتەدا.
هەمان ساڵ بەعسێکانی عێراق حیزبی بەعسی عربی ئیشتراکی راست بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن بکر و سەدام حسین هەڵسان بە بە عربکردنی ناوچەکوردێکان ئەو ناوچانەی کە نەوتێکی زۆری تێدایە واتە موسڵ، کەرکوک، خانەقین، مەندەلی هەتا دوایی بەڵام ئەمان هاتن عربێکی نەخوێندەواری شوانیان لە ناوچە بیابانەکانەوە کۆدەرکردوە و پارەیان ئەدانێ و لەگەڵ خانو و زەوی تێکەڵ بە کوردەکانیان دەکرد تائەو ڕادەیی عرب بە زۆرینە دەبینران لەهەمان کاتیشیدا دەسەڵاتێکیاندا بە خاوەن هۆزە عەرەبەکان تابتوانن پشتیوانی لەو عەربە هاوردانە بکەن ئەمانیش پلانەکەیان سەرکەوتوو بوو، ئەوەتانێ ئێمەی کورد بە کەرکوک دەڵێن شاری برایەتی! یان عێراقێکی بچووک! لەباتی بڵێن شارێکی بە عرب کرواو یان شارێک ڕووبەرووی کارەساتی پاکسازی بۆتەوە ئەوە ئێمەی کوردین بە کەرکوک دەڵێن شاری برایەتی ، شاری پێکەوە ژیان، یان عێراقێکی بچووک.
میشل ئەفلەق ئەو کەسەی بە ڕەگەز جولەکە و یەکەم کەسی دروستکردنی حیزبی بەعسی چەپ و ڕاستی سوری و عێراقی هەڵسا بە دروستکرنی ئەم رێکخراوە توندرەوە عرب پەرستە کە هەردوو وڵات هەمان پلان‌و هەمان چەکیان بەرامبەر بە کورد بەکارهێنا هەردووکیان هەوڵیاندا پاکسازی لە ڕەگەزی کوردا بکەن، میشل ئەفەلق دوایی گەرانەوەی لەسوریا لە عێراق دانیشت‌و هەر لە بەغدادیشدا مردو ژێر خاککرا، ئەم کەسە مێشکی ووشکراوەی حیزبی بەعس بوو لە سوریاو عێراقدا.
دووژمن هەمیشە پلان هەبووە بۆ کورد، هەمیشە کاری لەسەر پاکسازیو بە عربکردنی ناوچە کوردێکان کردووە بێ گوێدان بە هیچ شتێک دووژمن کاری خۆی کردووە. کورد لەبەر ئەوەی خاوەنی هیچ بووە لەهەمان کاتیشدا هیچ پلانێکی نەبوو بۆ دووژمن وە قەتیش نایبێت چونکە کورد کەسایەتێکە کە هەمیشە دەپارێتەوە، هەمیشە وادەرکەوتووە کە کەسێکی تێکشکێنراوە و هەمیشە بە دووی پارچەکانی خۆیدا ڕایکردووە، کەسایەتی کورد واتێکشکێنراوە کە هەرگیز بەراوودناکرێت ئەمە ڕۆشنبیرە یان سیاسەتمەدارە یان کەسێکی سادە چونکە لەهەموو بوارەکاندا ئەم کەسە تێکشکێنراوە هەڵخەڵەتێنراوە لە خشتە براوە هەر بۆیە کاریزمەیەک لە کورد هەڵنەکەوتووە تاکو ئێستاکە پێشموانیە بەم زوووانە هەڵکەوێت.
هەشتا ساڵ لەمەوبەر شێخی نەمر نامەیەکی بۆ نەتەوە یەکگرتۆکان دەنوسێت بە شێوەیەکی زۆر زیرەکان داوایی دەوڵەتی کوردی دەکات، نامەکەی شیخی نەمر یەکەم نامەدەبێت کە لەو سەردەمو ساتەدا بە شێوەیەک زۆر لۆجیکیانەو زانستانە نوسراوە، ئێمەی کورد دەمانتوانی لەسەر نامەکەی شێخ زۆر شت بنووسین بیکەین بە هەوێنی گفتوگۆی خۆمان، بیکەین بە میمبەرێک بۆ تێگەیشتنو قسە لەسەرکردن. دوو ساڵ لەمەوبەر لە نەورۆزدا لە ئامەد زیاتر لە دوو میلۆن کورد گوێیان لە نامەکەی ئۆجەلان بوو ئەشیت ئەمە دووەم نامە بێت لەدوایی نامەکەی شێخەوە کە ئەوەندە بە پێز نوسرابێت ئەمە بۆچونی خۆمە، ئەشێ هەڵە بم بەڵام سودمەندم!

پشتێنی سەوزی عربی سوری ئەوەیە کە حیزبی بەعسی سوری هاتن بە دەووری ناوچە کوردێکاندا دەستانکرد بە دروستکردنی گوندو لادێ‌ ناویان بۆدانان‌و خانویان بۆ دروستکردن پڕیانکرد لە عربی هاوردە واتە بە چواردەوری هەر ناوچەیەکی کوردیدا عرب بە شێوەیەکی پشتوێنی عرب نیشینکرا تاکو کورد بە هیچ شێوەیەک دەربازی نەبێت. ئێستاکە کوبانی ئەو ناوچەیە کە لەسەر سنووری دەستکردنی تورکی و سوری بە چواردەوەیشیدا بە پشتوێنی سەوز عرب ڕێژکراوە، عرب پلانێکی وایی هەبووە تاکو لە پاشەڕۆژدا هەروا بە ئاسانی نەیداتا بەدەستەوە یان بۆ ساڵانێکی زۆریش کورد توشی قەیرانبکات.
کوبانی ئێستاکە لە ژێر دەسەڵاتی کوردایە هەر بۆیە تورکیا ماخۆلانێتی سەرەتا وویستی پارتی بکا بە گژی یەپەگەدا بەڵام پارتی ئەو غیرەتەی نەبوو، تورکیای زۆر هەوڵیدا تاکو شتێک بکات بەڵام گەمژەیی پارتی‌و دەسەڵاتی کورد هەرگیز ئەو پرسیارەیان لادروست نەبوو بۆ تورکیا ئەو هەموو هەوڵئەدات؟ کەسێکیان پرسیارێکان لە خۆیان و سەرکردەکانیان نەکرد ئەگەرچیش دەیانزانی تورکیا دووژمنی کوردە بەڵام ئەمان هاتن تورکیان کرد بە قەردەشی ئێمە هەر ئەوە مابوو پێمان بڵێن تورکیا، تورکیاکەی جاران نییە! بێشەرمان لە ١٩٧٠یشدا وایان ووت کە خۆیان خستە باوەشی ئێرانەوە دەیان ووت شای ئێران برامانە پاڵپشتمانە تاکو ئاشبەتاڵکرا ئەمانە شای ئێرانیان بە برا گەورەی خۆیان دەزانی! ئێستاکە تورکیا دەیەوێت خۆی ئەو ناوچانە بگرێت، مەرجی تورکیا بۆ شەر ئەوەیە کە تورک سەرپەرشتی ئۆپراسوونەکان بکات هەر خۆی بێت تا ڕووخاندی بشار ئەسەد، ئەم بۆ چی؟ بۆ تورکیا دەوێت سوریا بخات ئەی بۆ بەشداری لە ڕووخاندی سەدامدا نەکرد؟ ئێستاکە خێرە دەوێت سوریا بخات خۆیشی سەرپرشتیبکات؟
داعش بەس بۆ کورد دروستکراوە پلانی تورکیا پلانیێکی ترسناکی دارێژراوی دەوڵەتی عوسمانێکانە کە ئیتر کورد لە هەر چوار پارچەکەدا لە ژێر ڕەحمەتی چەکدارانی ئیسلامی داعش‌و دەوڵەتی ئیسلامیی شام‌و عێراقدا بن، تورکیا دەیەوێت بە دروستکردنی دەوڵەتێکی ئیسلامی لەسەر خاکی کوردستان ئیتر هەرچی ناسنامەی کورد هەیە بیسرێتەوە لەوەیش ترسناکتر ئەوەیە کە کورد خۆی بە ئیسلام دەزانێت، ئیتر کورد تاماوە ناتوانێت لەو قەفەزە ئاسنینەی بۆیان دروستکردوە دەربازی بێت، ئێستاکە بەر چاوانی ئەموو هەموو دەسەڵاتی کوردییەوە کورد ئەنفالو پاکسازی دەکرێت کەچی کەس دەنگی نییە؟ کەس ناپرسێ؟ ئەی گەمژە! کەوتنی کوبانی کەوتنی تۆیە، ئازادکردنی کوبانی سەرکەوتنی تۆیە.

ئێستاکە بۆ چی کوبانی؟ کوبانی لە ڕووی جوگرافیاوە سترادجییەکی زۆر گرنگە بۆ کوردستان چونکە کوبانی دەتوانێت کوردستان ببەستێت بە دەریایی ناوەراستەوە، کورد ئەگەر یەک تۆز هۆش‌و هزری لای خۆیی بوایە دەبواییە گەورەترین پشتگیرو پشتیوانی بۆ کوبانی بناردایە، هەر بۆیە تورکیا بە مەرج بەشداری شەردەکات لە سوریادا، تورکیا دەزانێت چیدەکات بەڵام کورد غەرقی مەی نۆشینی نەوتی باشوور بوو لە قەفەزە ئاسنینەکەی هەرێمدا کە سێ شارە پڕ بووە لە جانەوەری عرب و تورکو سیخور هەتادوایی. کوبانی نزیکەی دە تا بیست کیلۆمەترەوە لە دەریای ناوەراستەوە دوورە هەربۆیە وەختی خۆی بەعسی سوری پشتوێنی عربی بەدەوری کوبانیدا دروستکردووەو ناوەکەیشێ گۆریەوە بۆ عربی ئێستاکە تورک ماخۆلانێتی کە چۆن دوایی داعشەکان دەست بەسەر کوبانیدا بگریت، ئێمە هەمیشە باس لەوە دەکەین کە کوردستان لە دەریاوە دوورە و کوردستان ناتوانێت کۆمەکی نیودەوڵەتی پێبگات، هەر دەبێت لە رێ تورکیا . ئێران، عێراقەوە بێت، بەڵام ئێمە کوبانیمان لەبەردەستدا بوو بۆ بەستنەوەی کوردستان بە جیهانی دەرەوە دەمانتوانی ئێمە لەسەر دوو هەرێمی لوجیکی ناوچەکە جاڕی سەربەخۆبوون بدەین نەک خۆمان بخەینە باوەشی دووژمنەوە ، دووژمن پلانێکی وا جەهەنەمی داناوە بۆ کورد کە داعشە ئیتر دەبێت تاماوە لە تەقەکردندا بێت هەرگیز پشوونەدات، وایان لە کورد کردووە کە هەمیشە بە شەرەوە خەریک بێت، هەمیشە لە ئامادەباشی بەرگریدا بێت نەک هێرشکردن، کورد ساویلکانە دەڵێت: ئێمە هەمیشە بەرگریمان لە خۆمان کردووە نەچووینەتە سەرخاکی کەس، ئەمە نەگەبتی کوردە کە وابیردەکاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە