لە وەزارەتى شەهیدان, شەهیدى هاووڵاتى بە دووملیۆن دینار دەكرێتە شەهیدى سەنگەر

Monday, 11/05/2009, 12:00

1263 بینراوە


دواى ئەوەى پلەى شەهیدى برایەكەم بوو بە هاوولاتى و موچەكەى كەم كرایەوە منیش سكاڵایەكم لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى شەهیدانى هەولێر نووسى كە تێیدا داوام كرد برایەكەم شەهیدى سەنگەرە و پێویستە بكرێتەوە شەهیدى سەنگەر. هەر لە پرسگەدا پرسیاریان لێكردم فەرموو؟ منیش بابەتەكەم باسكرد گوتیان برۆ لاى كاك (فەرهاد ئەبوبەكر) چووم سلاوم كرد و سكاڵایەكەم دا دەستى فەرهاد ووتى باشە دوایى سەر بدەوە . دواى چوار مانگ لە بێدەگى دیسان چومەوە سەردانى كاك فەرهاد. سەیرێكى فایلەكەى كرد و وتى هەفتەى داهاتوو سەردانمان بكە ئەمجارەش رۆیشتم و هەفتەى داهاتوو هاتمەوە دیسان وتى دوو رۆژى تر سەردانمان بكە.دواى دوو رۆژى تر سەردانم كردەوە ئەمجارەیان كەسێكم دۆزیەوە برادەرێكى فەرهاد بوو لەگەڵم هات و چوینە لاى فەرهاد. دواى سلاوكردن فەرهاد ووتى براگیان ئیشەكەى ئێوە ناكرێ بەلام ئێوارە بڕۆنە لاى مەعرەزان و لە مەعرەز كوردستان كوڕێك هەیە ناوى (سالم)ە سەرێكى ئەو بدەن و قەناعەتى پێ بینن رەنگە ئیشەكەتان زوو تەواو بێت!! بەراستى سەیرم پێ هات. چۆن دەبێت بۆ ئیشى شەهیدانە بچین بۆ ناو مەعرەزان بەهەرحاڵ ژمارەى تەلەفۆنى (سالم)مان وەرگرت و بۆ ئێوارە تەلەفۆنمان بۆ كرد ووتى نیو سەعاتى تر وەرنە مەعرەز كوردستان ئێمەش دواى نیو سەعاتەكە چووین و وتى كاكە شەهیدەكەى ئێوە شەهیدى هاووڵاتیە و ناكرێتە سەنگەر تەنیا یەك ڕێكا هەیە ئێمەش ووتمان چۆن؟؟ ووتى دیارییەك (هدیە) بدەینە كاك فەرهاد ئێمەش یەكسەر لە قسەكەى گەیشتین و وتمان چۆن دیارییەك؟ ووتى كاكە بەینى خۆمان بێت ئێوە دوو ملیۆن دینار بدەنە من منیش دەیدەمە دەستى كاك فەرهاد شەهیدەكەتان دەبێتە شەهیدى سەنگەر و لە داهاتووشدا شەهیدەكەتان شمولى زەوى وەرگرتنیش دەكات و كاك فەرهاد ناوى داخلى لستەكە دەكات. ئێمەش ووتمان باشە دواى وەڵامت دەدەینەوە. هەر دواى هاتنە دەرەوەمان سالم تەلەفۆنى بۆ كردینەوە گوتى تكایە بەینى خۆمان بێت لەلاى كەس باس نەكەن. ئەوە نزیكەى یەك مانگە هێشتا وەڵاممان نەدایتەوە چونكە یەكەمیان ئەگەر دوو ملیون بدەین ئەوا ئێمەش شەریكى ئە حەرامەین و بروا بكەن یەك ملیونیشمان لە ماڵێدا نیە دووەمیشیان چاوەڕێ ى وەزیرى كاروبارى شەهیدانمان دەكرد تا لە سەفەرەكەى بگەڕێتەوە. دواى گەرانەوەشى تا ئێستا نەمانتوانیوە وەزیر ببینین. چونكە دڵنیام ئەگەر ئەو مەسەلە لەلاى وەزیر باس بكەین ئەوا چارەسەرێكمان بۆ دەدۆزێتەوە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە