تاوانى بارزانییەكان لەدژى گەلى كورد و عەشرەتەكانى كورد هەر لە (تیرۆرو تۆقاندن و كوشتنەوە)

Friday, 04/02/2011, 12:00

5866 بینراوە


عەشیرەتى بارزان یاخود با بڵێین كۆكراوەى خێڵەجیاجیاكانى بارزان كەشوێنەكەیان دەكەوێتە رۆژهەڵاتى روبارى زێ ى گەورە . مەلا محمد یەكەمین كەس بووە كە بنچینەى نەقشبەندى خستە ناو عەشیرەتى بارزانیەكانەوە دواى مردنى ئەو كورەكەى مەلا عبدالله و لەدواى ئەویش مەلا عبدالرحمن كە مۆڵەتى رێگاى نەقشبەندى لە مەلانا خالید لەسەرەتاى سیەكانى سەدەى نۆزدەهەمى رابردوو وەرگرتووە جێ ى گرتۆتەوە .

لەراستیدا سجیلێكى درێژ لەچەسپاندنەكانى رونكراوەى باتنى لەلاى شیخەكانى بارزان هەیە هەر لە لەسەرەتاوە كەدەست پێ دەكات بە شێخ عبدالسلام ى یەكەم كە باپیرەى مەلا مستەفایە وەرۆیشتووە بە شێخ محمد ى باوكى مەلا موستەفاو تاكۆتاى دێت بە شێخ عبدالسلام ى دووەم و شێخ احمد براكانى مەلا موستەفا .

وە كاتێك شێخ احمد ئیعلانى یەكگرتنەوەى خێڵەكانى بارزانى كرد شوێنكەوتووەكانى كەوتنە روخاندنى مزگەوتەكان و كوشتنى نوێژكەرەكان و تەنانەت كوشتنى ئەوكەسانەى كە نویژ لە كێڵگەكانى خۆیان دەكەن وە یاخود ئەوانەى نوێژ لە چاوگى كانیاوەكاندا دەكەن بكوژن ، هەر لە بەرئەوە زاناكانى دینى ئیسلامى (ملاى) كورد لە عەشرەتى مەزورى باڵا بەروونكردنەوەى جموجوڵكانى شێخ احمد خستنەرووى كردەوە ناشرینەكانى خۆى و یاریدەدەرەكەى مەلا جوجە و شوێنكەتووەكانیان هەرلەبەرئەوە شیچخ احمد فەرمانێكى دەركرد بە لەناوبردنى ئەو زانایانەبەشێوەیەكى تر كوشتنى هەموو ئیمامەكانى مزگەوتى گەورەى یەكگرتووەكانى عەشرەتەكانى بارزان هەرلەوكاتەدا لە ساڵى 1944-1945 دەست كرا بە لەناوبردنى هەریەك لە :

1- مەلا یونس خەڵكى دێ ى شنیكڵ
2- مەلا یاسین على خەڵكى دێ ى بەتڵى .
3- ملا جسیم كورى مەلا سەلیم خەڵكى دێ ى بیندرو .
4- موختار عبدالرحمن سەرۆكى خێڵى ئەركوش .
5- هەوڵدانى كوشتنى اسعد ئاغاى شیتنە و مامى .

وەكو دەرئەكەوێت شیخ احمد كاتێك كە مردووە وەسیەتى گەورێیەتى بنەماڵەى بارزانى بۆ كەس نەكردووە تا ئەو بنەماڵەیە ببات بە رێوە بەڵام هەندێك سەرچاوەى باوەر پێكراوى تر هەیە كە دەڵێن كە شێخ احمد هیچ كەفائەیەكى لە كورەكانى خۆى شێخ عوسمان و شێخ محمد نەبینیوە تا جێى بابیان بگرنەوە بەڵكو بەجێى هێشتووە بۆ كوڕى خوشكەكەى بەناوى (خورشید) كە جێ نشینى بكات و جێى بگرێتەوە كە خورشید توانیویەتى زوربەى زۆرى شوێن كەوتوەكانى شێخ احمد بهێنێتە ژێر ركێفى خۆیەوەو بتوانێت دەست بەسەر هەموو ئاغاو شێخەكانى ئەوكاتەى بارزان بكات كە ئەو كاتە شێخ احمدیان بە خواوەندى خۆیان زانیوەو كە پێیان ووتوە (خودان بارزانى)یا (خواى بارزانییەكان) ..، بابێینە سەر باسى خورشیید خورشید لەدواى ئەوەى جێنیشینى گرتە دەست وە ناوى جێنشینییەكەى ناونا خورشیدییەكان ..، خورشیدییەكان دانیشتوى باشورى رۆژهەلاتى كۆمەڵگەى قوشتەبەو حەریرى هەولێر بوون ئەم جێنشینییە رۆژلەدواى رۆژ ركەبەرایەتى بنەماڵەى مەلا موستەفاو كورەكانى زیاتر دەكرد هەرئەوە بوو بە فیتێكى بنەماڵەى بارزانى ئەم بنەماڵەى خورشیدە لەلایەن رژێمى بەعسەوە لەناو چوون هەر لەدواى ئەوەش لە ساڵى 1983 ئیدریس و مەسعود بە هاوبەشى هێزەكانى ئێران هێرش كرایە سەر قتاعى حاجى عمران .

بارزانییەكان و ململانێكانیان لەگەڵ بنەماڵە كوردییەكان :

ئەو ململانێ خوێناوییە گەورەو قورسەى بارزانییەكان و بنەماڵەى بارزانى لە هەرە گەورەترین ململانێكان دادەنرێت لە مێژووى بنەماڵەى بارزانییەكان :

لەسەرەتاكانى ساڵى 1890 ئەم ململانێیە دەستى پێكرد لە ئەنجامى ئەو كارەساتەى كەبەسەر یەكێك لە ئاغاكانى گۆران یەكێك لە (حەوت بنەماڵە گەورەكە) كاتێك كە ژنى یەكێك لە ئاغاكانى گۆران هەڵدەگیرێت لە لایەن محمد حافزى كورى شێخ محمدى سورچى ئەمانیش وەك عەشرەتى گۆران پەنا دەبەنە بەر بنەماڵەى بارزان و لەئەنجامدا شوێن كەوتووەكانى شێخ احمدى بارزان محمد دەكوژن و ئەمەش دەبێت بە سەرتایەك بۆ ئەم ناكۆكى یە خوێناوییە تا ساڵى 1661996 كادرەكان ى پارتى هێرش دەكەنە سەر دێى (گلكن) سەر بەناوچەى حەریر ى شەقلاوە لە ئەنجامدا حسین ئاغا ى سورچى سەرۆك عەشرەتى سورچى و سۆرانییەكان دەكوژن و ماڵەكانیان تاڵان دەكەن و دێهاتەكەشیان وێران دەكەن لە كاتێكدا ئەو دێیە باوەشى بۆ كردبوونەوە لەكاتى جەبهەى كوردستانى لەدواى راپەرینەكەى ساڵى 1991 هەروەك نوسەرو ئەندازیار نجات عمر خزر سورچى دەڵێت كە خوێن و پیاو كوشتن و تاڵانى لەو بنەماڵەیە و سەركردەكانى ئەو بنەماڵەیە دەوەشێتەوە كەبونەتە هۆى لەناوبردنى چەندین شۆرشگێرو سەركردەى میللەتى كورد .
لەساڵى 1959 مەلا موستەفا لەگەڵ شیوعییەكانى ئەوكاتە یەكدەگرێت بۆ لەناوبردنى چەندین مەلاو زاناى ئاینى موێڵ و كوشتنیان بۆ خستنە ناوەوەى تەفرەقەو دوبەركى كوردو موێڵییەكان .
هەرلەدواى ئەمەو لەساڵى 1960 مەلا موستفا فەرمان دەدات بۆ كوشتنى شێخ ێدیقى میران ى سەركردەى عەشیرەتى خۆشناوى شەقڵاوەو هەر لەساڵى 2006 مسعود بارزانى فەرمان دەكات بەكوشتنى زاناى كور دكتۆر عمر میران كە كوژرا لە نێوان مەسیف شەقڵاوەو ێەلاح الدین .
لەساڵى 1960 مەلا موستەفا فەرمان دەردەكات بە پیاوەكەى (عیسا سوار) بۆ كوشتنى شێخ احمد زیبارى براى شێخ محمود زێبارى سەرۆك عەشرەتى زێبارى و مامى هۆشیار زێبارى وەزیرى دەرەوە كە دەست بەجێ فەرمانەكەى جێبەجێ كرا .

لەساڵى 1966 مەلا موستەفا فەرمان دەردەكات بە كوشتنى 5 لە ئاغا گەورەكانى عەشرەتى بەروارى كەئەم كارەى بە مەلا نەبى بارزان سپارد و تەواى كرد كە هەر لەدواى ئەوە ئەم موجریمە لەگەڵ یەكێك لە پیاوەكانى بەناوى احمد جغسى لەمانگى ئازارى 1975 لەلاین كورانى عەشیرەتى بەروارى .
لەساڵى 1966 اسعد خوشبى لێپسراوى ناوچەى بادینان بە فەرمانى مەلا موستەفا هەریەك لە احمد ئاغا و سعید ئاغا ى ئاغاى ناوچەى عمادیەى كوشت بەهۆى بون بە ئەندامى كورى احمد ئاغا بە ئەندامى یەكێتى نیشتمانى كوردستانى جلال تالەبانى لەكاتى ناكۆكى لە نێوان ی.ن.ك و پ.د.ك لە ساڵى 1964 .
هەر لەمانگى ئازارى 1966 مەلا موستەفا فەرمانى دەركرد بە كوشتنى فاخر میركە سورە خۆى و خانەوادەكەى و با وكە پیرەكەى (احمد ئاغاى 94 ساڵ) تەنها زنبى ئەوە بوو كە پشتگیرى چەند سەرۆك خێڵێكى لە پشت بوو .
لەساڵى 1987 شێخ فزلالدین ى نەقشبەندى كوژرا بەدەستى هێزەكانى پارتى .
لە ساڵى 1999 على بگ سلیفانى بەدەستى هێزەكانى پاراستن بە هاوبەشى مخابەراتى عێراقى لە موێل خۆى و كورەكەى كوژران هۆكارەكەشى ئەوە بوو كە على بگ پارێزگارى لە عیسا سوار كردووە لەساڵى 1975 و كووشتنەكانى بۆ پۆشیووە كە كردوویەتى كە لە كاتێكدا عیسا سوار یەكێك بووە لە پیاوە كانى مەلا موستەفا .

ئەمان مشتێكن لە نموونەى خەروارێك كە ئەم بنەماڵەیە كە بەناو پارێزگارى لە قەومى كورد كە ئەو هەموو كوشتن و برینەیان دەرهەق بە گەلى كورد كردووە هەر لەبەر ئەوە تا زوو روخاندنیان و دورخستنەوەیان با شترە ئەمانەش كۆمەڵێك وێنە لە پاكى بنەماڵەى بارزانى و هەر لە جاشێتىو دانیشتن بەناوى پارێزگارى لە میللەتى كورد لەگەڵ سەرانى رژێم .....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە