چارەنوسی قوباد و مەسروریش هه‌ر وه‌ک چارەنوسی عودەیە

Monday, 17/12/2012, 12:00

2162 بینراوە


ئێستاتیکای فەلسەفەی جوانی و هونەر ئەڵێ: ئەگەر تۆپەڵێک لۆکەی چەور لەپەنایەکدا دابێنین بەمەرجێک تیشکی ڕۆژی بگاتێ، دەبینن سەرەتا هیچ ڕوونادات، تا له‌ پڕدا کڵپه‌ ده‌ستێنێت، هەروەک چۆن کۆمپانییای پارتی خاوەنەکەی بنەماڵەی بەرزانیە، هەروەها کۆمپانییای یەکێتیش خاوەنەکەی بنەماڵەی جەلالە، کە هاتنە سەرحازری و خۆیان کردە خاوەن شۆڕش و ڕاپەڕین، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو تۆپەلە لۆکە ووردە ووردە، ووزەی تیشکی ڕۆژ کۆدەکاتەوەو لەپڕ کڵپە دەستێنێت. خەڵکیش بەهەمان شێوە، هەر وەختکمان مانزانی لەپڕ کڵپە دەستێنێت. دڵنیام کە ئۆپسێۆنەکەی کوردستان نهینیەکی تێدایە ئەگینا ڕۆژمان بەم ڕۆژر نەدەگەیشت، چونکە دەبوو تۆپەڵە لۆکەکە دەمێک بوو گڕی کڵپەی بستاندایە. بە تیرۆرکردنی دەیانی وەک فاخیر مێرگەسووری، سوتاندنی ئەوڕەحـانی سالەی خلە ، بە پارچە پارچەکردن و شاردنەوەی تەرمی کەسایەتیەکەی نیشتیمان پەروەر و دانای وەک مەلا ئەوکەریمی کوێڕەک، کۆمەڵ کوژی شیوعیەکانی کانی ماسی دەمێکە کڵپەیسەندوو، ئەوە کۆمپانییای بنەماڵەی بەرزانی کەزۆرینەی هەرە زۆری گەلەکەمانی دواکەتبوو لە نەزانینینەوە، دوای سالانی ١٩٧٦ دەیان چڵ لەو کۆمپاینیایە جیابویەوەو دەیان حسک و پاسۆک سوسیالیست یەکێتی و ئیسلامی بەرهەم هێنا، ئەوان شتێکی وایان نەمابوو و لە کۆتایی نزیک بووبوونەوە، دەستی دەرکی و دوژمن ئەوانی دروستکردەوە، دوای ڕاپەڕینیش هاوکاری کردنی دوژمنان و پشت لەهاوسنگەرکردن تیرۆری دەیان وەک دوکتۆر عبدولستار، دیسان تۆپەڵە لۆکەکەی بەرەو کڵپە سەندن بردوە، بەڵام دیسان دەستی دەرەکی وەک ڕاپەڕینەکەی سووریا کەوا دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئەو ڕاپەڕینەدا، کەچێ هێشتا دوا ڕۆژی دیاری نەکراوە، هەروەکوو باسیشمان کرد، ڕاپەڕین لە تونس نەگەیشتە مانگێک کە بن عەلی دەسەڵاتی بەجێهێڵاو بۆ ڕزگارکردنی گیانی خۆی خۆی گەیاندە عەرەبستانی سعودیە، هەرچەند ڕاپەڕینەکەی تونس دەستی بیگانەی پێگەیشیت، لە هێنانە سەردەسەڵاتی ئیسلامیەکان.جگەلەوەش ئەم دەسەلاتە ئالودەی مافییای و چەتەییبوە،سات سانیە نیە دزی چتەییە لە ئەندامنی خۆشیان نەکەن ئەو هەموو نەوت ئاودیو کردن و قاچاخچێتیان تێریان کات،ڕۆژنیە نەبیستین کە ئەو دووبنەماڵە دزیەک و چەتەییەک ئەنجام نەدەن، هێندە ئاست نزمن کە پەنا دەبەنە بەر ئەوەش دزی لەئەندامانی خۆیا بکە، دوێنێبوو یان پێرێ کەلە هاوڵاتی یان لیڤیندا بڵاوکرایە کە نێچیر دەستی بەسەر چەند مەتر ئەرزەی دۆستێکی خۆیاند گرتوە، ئەمەش نوونەیەک.


کەواتە گەردیلەکانی کە ووزەی کڵپەسەندن دروست دەکەن ،گەیشتۆتە ئاستی خۆی تەنها وەسیاتەکی دەوێت.

ڕۆژگارێک زۆر دوورنا، چەند شەقاوێک پێش ئەمڕۆ، کێ دەیوێرا کە بڵێ قوسەی یا عودەی برۆ بە پشتی چاوەیە، جگە لەوەش، هەر کاتێک، یا هەر وەرزێک بیان ویستایە کە بچنە هەر باڕێکەوە، هەر جێگایەکی پشوودان، بە چیا ولووتکە سەرکەش و دڵگیرەکانی کوردستانیشەوە،بەبێ ترس و دوودڵی، بەبێ گوێدانە داب و نەریتی کۆمەڵایەتی، هەرکاتێک بیان وویستایە قوڵی هەر خانمێک بگرن، لەگەڵ خۆیان دەیانبرد. هەربۆیەش کاتێک دەسەڵاتەکەی سەدام ئاشبەتاڵیکرد، تەرمی سەدان کیژۆڵە لە ناوەندی بیرۆی ئۆلۆمپیادی بەغدادا دۆزرایەوە. تەنانەت پێشمەرگەیکیش گووتێ: سەردەمێک هێزە سەربازیەکانی سەدام، هەروەک چۆن گیاندارە

کێویەکان،لووتیان بە هەموو کون و قوژبنێدا دەکرد بۆ نێچیر، بەهەمان شێوە، پیاوەکانی سەدام بۆ پێشمەرگە دەگەڕان، تەنانەت شەنیان بەکار دەهێنا، بەو نیازەی پێشمەرگە بدۆزنەوە، لەناو کایەنەکاندا. لە ئێرانیش بە هەمان شێوە هەر کون و قوژبنێکی ئەو ئێرانە وەک کۆشکەکەی گوڵستانی شای ئێران ئاوەڵا بوو، بۆ هەتیوەکانی شا. جگەلەوەش سەرسەریترین سەربازی ئەمەریکی لە دەست دوورترین جێگەی ئێراندا خۆیبدایە بەزەویدا، مێشێک میوانی نەبوو. کەڵەگای و بیرکەری برازاکەی قەزافی(ئەحمەد قزاف دم) ناوی خۆی نابوو، خوێن فڕێدەر،هەرچەند معەمەر قەزافی، وەک سەرۆکەکانی دیکەی ووڵاتانی عەرەبی جانەور و دڕنندە نەبوو، کۆمەڵێک ڕیفۆڕمی جوانی بۆ گەلەکەی دابین کردبوو، بۆ نموونە ئاو کارەباو خانوو هەروەها وەرگرتنی قەرز، بەختەوەری بۆ گەل دابین کردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا قەزافی لەماوەی ٤٠ دەسەڵاتداریدا، دەیتوانی مەڕ و گورگ ئاشتبکاتەوە و ووڵات بکاتە بەهەشتێکی سەر زەوی، بەڵام پێشینان واتەنی هەر گوونی زانایەو بەدەست نەزانەوە باوکەڕۆیەتی. ئەو فلیمانەی کە خودی ئەمریکیەکان ، لەسەر شەڕی ئەمەریکا ڤێتنام بڵاو دەکەنەوە، جوانمێری سەرکردەکانی ڤێتنام بەیان دەکات، چونکە لە خودی فلیمە ئەمەریکیەکاندا، ئەوە بورهان دەکەن کە بە هەزاران سەرباز و دەیان تانک و دەیان هێلی کۆپتەر لە ئاسمانەوە، بە چەکی کیمیاویشەوە، بەدەیان ڕۆژ شەڕیان لەگەڵ تەنها ٥ پێنچ پێشمەگەدا کردوە کەچی لەدوایدا، خودی ئەمریکییەکان شکاون، چونکە باوەڕیان بە سەرکردەکانیان هەبوو، پێشمەرگەکان لە سەرکردەکەیان دڵنیابوون، بۆیە سەرکەوتن.

ڕۆژگارێک زۆر دوور نا، تەنها٢٠ ساڵ پێش ئەمڕۆ، سەراپای ووڵاتی سووریا بریتی بوو لە چاو گوێی دەسەڵات، لەهەر کوێیەکی ئەو ووڵاتەدا، بچوکترین گومنیان لەکەسێک هەبوایە،لەپڕ دەیانبردیتە پەنایەکەوەو داوای ناسنامەیان لێدەکرا، چاو گوێی دەسەڵات بەئەندازەیەک بەناو خەڵکدا بڵاوەیکردبوو، تەنانەت چایچی، مەلا، جوتیار، کرێکار بە شانازیەوە بەشداربوونی لە پاراستی لە ئەستۆگرتبوو. لە زۆربەی جێگەی و شوێنە گشتەیەکاندا پیاوەکانی دەزگای سیخوڕی دەسەلاتی بەعسی سووری، لاسایی (ئێف بی ئای) و (سی، ئای، ئەی) یان دەکردەوە، بەتایبەتی ئەوانەی دەوروبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی(مخابرات)، بە جلی چڵکن، لەشێوەی سواڵکەر و بێنەوایان، یان ئالودەی مەی، مەست و سەرخۆشەکان یان وەک پاککەرەوەی شەقامەکان، بە گسکی پاککردنەوە دەگەڕاو، لەژێریشەوە، لەژێر جەفتەکانیانەوە، بە بێتەل هەوالێان دەگەیاندە ناوەندەکانی خۆیان. مەزە گەڕکێکی گەورەی ناوەڕاستی شاری دیمەشقە، بەبێ دوو دڵی مرۆڤ دەوێرێت کە بڵێ کە لەسەدا ٧٠ سەربەدەزگا نهێنیەکانی دەسەڵات بوون، هەر جوڵەی سەرنج ڕاکێش ڕویبدایە، بە خێرایی بروسکە دەگەیشتەنە سەر گومان لێکراو، سووریا لەبەر ئەوەی هاوسنووری ئیسرائیلە ساناتر توانویانە کە خەڵک بە بڕوبیانویی پیلان و موامەرە، ئەها هات ئەها چوو، خەڵکێکی زۆریان لە دەزگا نهێنیەکانی خۆیان کۆکردبوەوەوە.٩١ دوای ڕاپەڕین و دەرپەڕاندنی لەشکرەکەی سەدام لە باشووری کوردستان، بەنیازی سەردانی کوردستان سواری فڕۆکە بووم بۆ شام بەو نیازەی لەوێشيوە بۆ کوردستان. هەرچەند بروسکە حزبی شیوعیم پێبوو، بۆیە نەمویست کە بەرتیل بدەم، بەڵام نەدانی ئەو ٣٠ دۆلارە، گەشتەکەی لێکردم بە دۆزەخ، لەبەر ئەوەی دەزگا نهێنیەکان فرەجەمسەر و فرە دەزگا بوو، ئیتر لە ووڵاتەدا بەرتیل وەرگرتن و واستەکردن بە ئاستێکە کە مرۆڤ دەتوانێت هەموو شتێک لە و ووڵاتە بە پارە بکڕێت. بە پێچەوانەشەوە لەپێناو بەدەیهێنانی پارەدا دەتوانن کە سەری هەزران سەرنگوون بکەن، تا پارە بەدەست بهێنن. بەباوەڕی خۆم تاوان دروستکردن بۆ من و دووهاسەفەرەکەم تەنها تەنها نەدانی بەرتیلبوو، ئەگینا بەهانەکایان هەر زۆر بێمانابوو، چونکە ڕۆژانە بە هەزاران کەسانی سوری و بیانی سەردانی گەرەکێکی دەکەن بەناوی سەیدە زەینەب،کە گۆڕی زەینەب و هەروەها کەلەی سەری حسەن و حسێن لەو مزگەتەودایە،

زیاتریش ژنانی پاسدارە کوژراوەکان بە خێری دەزانن کەلەو مزگوتەدا شویکاتی بکەن، (زواج متعە) هەموو ڕۆژێک بە سەدان پاسی گەورە گەورە لە ئێرانەوە بە سنووری تورکیاوە دێنە سوریا بەتایبەت بۆ شوکردنی کاتی. بەهانەی گرتنەکەی ئێمە چوونمان بوو بۆ سەیدە زەینەب، بەڕیوەبەری ئاسایشی دیمەشق دواجار لێی پرسیم کە ئەگەر بە نیازی قامیشلۆم بۆ یەکەسەر دوای لە فڕۆکە دابەزین چووم بۆ سەیدە زەینەب، هەرچیم دەگوت و نەدەگووت گوێدارم نەبوو، هەرچەند تا ئەکاتەی شاعیری گەورەی عەرەب محمەد مەهدی جەواهیریم دۆزیەوە، ڕزگاری کردم، دوای ئەوەش کە کۆچکردوو محمەد مەهدی جەواهیری ئەو پاڵپشتە گەورە و بەهیزەشم هەبوو، ئینجا دوای ٣ مانگ پاسەپۆرتەکەیان پێدامەوە، کۆچکردوو جەواهیری دواجار پێگووتم: کوڕم دڵنیابە ئەمانە لەبەعسکەی خۆمان زۆر زۆر بۆگەنترن، بەڵام چارەمانیە، دەبێت خۆگربین. لەو ماوەدا کە هەوڵی وەرگرتنەوەی پاسەپۆرتەکەم دەدا، دەیان جار ئەمەنەکان خۆیان بە سواڵکەر و سەرخۆش پیشان دەدا،بەتایبەت لەدەوروبەری مخباراتی عامە کەچی لە پڕ پێش پاشایان لەخەڵک دەگرت، ئیتر هەویەکەت، چیدکەیت لێرە کێ دەناسیت، بە پرسیار سەریان لەخەڵک تێک دەدا، لە خۆیانوایە کە زیرەکن. مەبەستمە بڵێن کە لە گەڕەکەکانی وەکوو مەرجە و مەزە بەلای کەمەوە لەهەر کوێکە دابینیشتیتایە یەکسەر ئەمنێک لەنزیکتەوە دادەنیشت تا بزانێت تۆ کێی. بەڵام ئێستا پیاوەکانی دەسەڵات ناوێرن نەک لەخەڵک پرسیار بکەن، بەڵکوو هەر ناوێرن بە تاک تەرا ڕوبکنە مەزە و مەرجە، بەڵکوو ئەو سیتێمە سەخت و پۆڵایننە بە ئاستێک پووچەڵبۆتەوە، ئێستا زیاتر لە ٧٠ خاکی سووری لە ژێر دەسەڵاتی بەشاردا نەماوە، هەرچەند دەستی سەرەکی هۆکارە ئەگینا، جەرو ستەم لە هیچ جێگایەک هێندەی سووریا تەمەن درێژ نەبوە. ئەو دووسێ وێنەش یەکەم جاری ئازادکردنمە لە زیندانی مخابەراتی مەرکەزی، کە سووریەکان ئەڵێن هەرچی بچێتە ژوورەوە هەرگیز بەتەمای هاتنە دەرەوە نەبێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە