په‌یامی شه‌هیدێک بۆ گردی ووشه‌و سه‌رکرده‌کانی ی. ن. ک

Tuesday, 06.16.2009, 12:00

668 بینراوە


کوردستان خه‌ریکه‌پێگه‌ی خۆی ئه‌گرێت له‌نێو ئه‌م جیهانی گلۆباڵیزمه‌ ڕوه‌و ئاسۆ هه‌نگاو ئه‌نێت، نه‌وه‌ی نوێی کۆمه‌ڵگا ئاوسه‌ به‌هیوا و چاو گه‌ش و سه‌رفرازه‌به‌ مه‌شخه‌ڵی داهێنان، بیر و بیردۆز‌ی نوێ پێویستیان به‌پاڵپشت و هاوکاری بێ مه‌رج و ڕێکخستنه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاروانی خوێندکاران و لاوانی ئه‌م گه‌ردوونه ‌دانه‌بڕێن. ته‌کنه‌لۆجیا، ڕامیاری ئابووری ئازاد ئه‌بێت له‌خزمه‌تی کۆمه‌ڵگاکه‌مان بێت، په‌روه‌رده‌ی لاوان و نه‌وه‌ی نوێ پێویستیه‌کی مێژووی به‌ڕاهاتن و ڕووناک کردنه‌وه‌ی جیهان گیری ڕێگه ‌زانستیه‌کانه‌ بۆ سه‌لماندن و نووسینی مێژووی (ی.ن.ک) له‌سه‌ر ده‌ستی نه‌وه‌یه‌یه‌کی نوێ تا سه‌رماییه‌ی سه‌روه‌ریه‌کانی (ی ن ک) به‌زیندووی بمێنێته‌وه‌، هه‌روه‌کو موزه‌فه‌ر نه‌وابی شاعیر ئه‌ڵێت (گشت ووشه‌کانی مێژوو ده‌له‌سه‌ن گه‌ر به‌خوێن نه‌نووسرابێت) .
کۆمه‌ڵێک مرۆڤ له‌سه‌رده‌می شاخدا نه‌یان توانی هه‌ڵگری هزری نوێگه‌ری و بیرو بۆچوون بن هه‌میشه‌ ڕاڕاو به‌رژه‌وه‌ند په‌رست، ناڕاستگۆ به‌رامبه‌ر به‌هاوڕێکانیان، چه‌ندین سه‌نگه‌رو چه‌ندین جۆر هێز و ئه‌م به‌ر و ئه‌و به‌ریان کردو هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌ناوێك یان له‌په‌نای بیری جیاواز وه‌ک قارچکی دوای بارانی به‌هار سه‌ریان ده‌رده‌هێنا، زۆر جاریش هۆی سه‌ریه‌ش و کاره‌سات بوونه‌ بۆ هاوڕێکانی خه‌باتی شاخ و شاریان. به‌ڵام له‌ڕاستیدا گشت ئه‌م سه‌فا و مه‌روایه‌یان بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات بووه له‌سه‌ر حسابی شکاندنی هاوڕێکانیان بێ گوێدانه‌ئه‌خلاقه به‌هاداره‌کان، کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانێکی له‌ژماره‌ نه‌هاتوو له‌سه‌ر لاشه‌ی هاوڕێ شه‌هیده‌کانیان له‌زیندان وشاخ و شار، ڕۆژێک ئاڵای شۆرش بۆ بێ هێزکردن و دوو قاشکردنی (ی ن ک)و کۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵگری په‌یامی مه‌شخه‌ڵانی نوێ، ڕۆژێک له‌ڕاژان وخزمه‌ت کردن به‌پارتی و ڕۆژی دواتر له‌ناوزه‌نگ وخه‌تێ و بالیسان و جافایه‌تی و ده‌شتی شاره‌زور بۆ له‌خشته‌بردنی لاوانی ووڵاته‌که‌م.. ئه‌مڕۆش له‌نێو ڕیزه‌کانی کۆمپانیای وشه‌و لیستی گۆران، یا له‌نێو مه‌کته‌به‌ سیاسیه‌که‌ی ی ن ک و باڵی تاڵه‌بانی خه‌ریکی جۆشدانی ئاگری په‌رێزێکی پووش و ووشکی براکوژین که‌خه‌ریکه ‌گشت پاوان وبه‌رهه‌می خه‌باتی خوێنی شه‌هیدان ئه‌که‌نه‌خۆڵه‌مێش و کراسی که‌سوکاری شه‌هیده‌کان ئه‌سوتێنن و ئه‌یکه‌ن به‌کۆی زوخاڵ، ته‌نها بۆ پاراستنی گشت ئه‌م سه‌روه‌ت و سامانه‌ی که‌کۆیان کردۆته‌وه‌، له‌بار بردنی ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌شه‌ که‌دوێنیی خوێناوی ئه‌مڕۆ ی دروستکرد که‌به‌خوێنی هه‌زاران کادر وپێشمه‌رگه‌ی دوای ئاش به‌تاڵی 1975 ی بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه‌ڕه‌ڤیوی بارزانی. ئه‌م هه‌لپه‌رستانه‌به‌یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی خه‌ریکن خه‌ون و ئاواتی دوای 1975 له‌نێو ئه‌به‌ن به‌ بێهێزکردنی (ی ن ک) هه‌ندێ جاریش به‌هوشیاریه‌وه‌ نابه‌رپرسه‌ ناڕه‌سه‌نه‌کانی نێو پارتی به‌رزانیش به‌پرسی ڕه‌وته‌تێکده‌ره‌که‌ی ناو یه‌کێتی به‌گوژم به‌نزین ده‌پرژێننه‌ نێو ڕیزه‌کانی (ی ن ک)، به‌قسه‌بێماناو لێدوانه‌پوچه‌ڵ و هیچوو پووچه‌کانیان بۆ یارمه‌تی دانی ئاشه‌کانی ناو کۆمپانیای وشه‌و مه‌کته‌به‌کانی (ی ن ک) تا زێده‌تر ده‌ست بخه‌نه‌بینه‌قاقای یه‌کترو ده‌ره‌نجامه‌کانیش له‌سه‌ر سینیه‌کی زێڕ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان پێشکه‌شی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بکه‌ن.
ئێمه‌ی شه‌هیدان و نه‌وه‌ی نوێ به‌دڵ گرانیه‌وه‌به‌ڵام به‌ده‌نگێکی گڕاوی توڕه‌وه‌ڕووی ده‌ممان و ئه‌که‌ینه‌ هه‌ر دوو سه‌رکرده‌ی کاریزمای شاخ و شارمان (کاک کۆسره‌ت. کاک نه‌وشیروان) پێیان ده‌ڵێین: ئه‌رکی مێژوویی سه‌ختی ئه‌مڕۆی ئێوه‌ پاراستنی ڕه‌نج خه‌باتی گه‌له‌، یه‌کڕیزی ڕیزه‌کانی(ی ن ک) به‌ئاراسته‌یه‌کی نوێ مانای ده‌ربازکردنی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مانه ‌له‌م هه‌ل په‌رست و خۆپه‌رست و ڕه‌فتار نزمانه‌، ڕێکخستنه‌وه‌ی نێو ماڵه‌که‌ی یه‌کێتی له‌ژێر هه‌ر ناو په‌رده‌ی هه‌ر هێزیک دابێت دوور له‌م (کۆنه‌ ئاشانه‌) ‌تاکه‌ هیوامانه‌، چونکه‌دوا ویستگه‌یان بێ هێز کردنی (ی ن ک) و دوامه‌نزڵگای خۆشیان باوه‌شی خێڵی به‌رزانه‌. ‌
به‌هیوای نزیک بوونه‌وه‌تان له‌یه‌کتر بۆ پاراستنی کوردستان.




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)