جلال بەقایمقایمى ڕانیەى ووت على پۆستاڵ ئەوە بۆ قسەى داناى مامە ئەحەت شكاندبوو!!!!!!!!!!!!!،

Thursday, 09/07/2009, 12:00

2937 بینراوە


په‌یامنیری كوردستانپۆست.
بەپەلە،
وابڕیارە سبەى جلال ڕانیە بەجێبهێڵێت و بەرەو سلێمانى بگەڕێتەوە بەڵام بەرلەگەڕانەوەكەى چەندین بڕیارى گرینگى دەكرد و چەندین جاریش ڕیسوا بوو ئەویش لەبەرامبەردا چەندین كەسى ڕیسوا كرد لەمبارەئەوە ئەندامێكى مەكتەبى ڕاگەیاندنى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەجلال لەڕانیە بڕیارى داوە خسرەو قالە قەرەجى لەلێپرسراوێتى مەڵبەندى هەشت لاببات چونكە ناوبراو لەئێستادا گیرۆدەى چەندین نەخۆشى ترسناك بووە كەمەڵبەندى هەشتى پێ بەڕێوە ناچێت هەر ئەوئەندامەى مەكتەبى ڕاگەیاندنى یەكێتى
نیشتیمانى كوردستان كەلەدوا كۆبونەوەى جلال بەشدار بوو بوو لەگەڵ ڕێكخستنەكانى سنورەكە بۆ كوردستان پۆستى ڕوونكردەوە كەلەكۆبونەوەكەدا فواد مەعسوم پۆتى ئەندامانى كۆمیتەى چوارقورنەى شكاند و ووتى ئێوە دز و درۆزنن و شەڕەف و ناموسى منتان برد لەچوارقورنە ئەندامەكەى مەكتەبى ڕاگەیاندنى یەكێتى لەبەشێكى ترى لێدوانەكەیدا بۆ كوردستان پۆست ووتى جلالیش بەئەندامەكەى كۆمیتەى چوارقورنەى ووتووە بڕۆن لەكوێ شوێنى باشترتان دەست دەكەوێت بڕۆنە ئەوێ ئێمە كەسى وەكو ئێوەمان ناوێت مەلابەختیار ووتەنى كەرى ناوجۆگەبن هەرپەیوەست
بەسەردانەكەى جلال بۆ سنورەكە لەنامەیەكدا كەدراوەتە پەیامنێرى كوردستان پۆست كەس و كارى شەهیدانى قەڵادزێ هاتنى جلال بۆ شارەكەیان بەسوكایەتیكردن بەخوێنى شەهیدان وەسف دەكەن و حمە وەتمانى مەنسولى مەڵبەندیش بەدرۆدەخەنەوە كەبەجلالى ووتووە بەناوى 130هەزار كەسیەوە بەخێرهاتنت دەكەم مامە گیان لەنامەى كەس و كارى شەهیداندا هاتووە كەحمە وەتمان درۆ دەكات و ئێمە بەزۆر ملێ براین بۆ لاى جلال و هەرگیز ئامادەنین پێى بڵێین بەخێربێیت بۆ شارەكەمان لەبەشێكى ترى نامەى كەس و كارى شەهیدانى قەڵادزێدا هاتووە كەزۆربەى ئامادەبوانى لاى
جلال لەمنداڵان پێكهاتبوون و بەشێكى تریش كاتێك جلال وتى سەروەرمان كاك مەسحود بارزانى جلالیان بەجێهێشت هەر سەبارەت بەڕیسواكردنى كۆمیتەى چوارقورنەى یەكێتى سەرچاوەیەكى بەرپرس لەڕێكخستنى مەڵبەندى هەشتى یەكێتى بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەفواد مەعسوم داواى لەمحمد شاى دەزگاى زانیارى مەڵبەندى هەشت كردووە دۆسیەى فەرمى بۆ چەند ئەندام كۆمیتەیەكى یەكێتى و چەند كادیرێكى بەناو یەكێـتى بكاتەوە كەلەناویاندا حسن شەممە و حمە جافى تێدایە هەرپەیوەست بەبونى حمە جاف لەناو ناواندا لەڕۆژانى ڕابردوودا لەچەندین شوێنەوە
پەیوەندى كراوە بەپەیامنێرى كوردستان پۆست دەربارەى فایلى پیسى حمە جاف و حسن شەممە پەیامنێرى كوردستان پۆستیش بەدواداچوون دەكات بۆ وەرگرتنى دەقى پڕۆفایلەكەیان،
هەرپەیوەست بەهاتنى جلال بۆ سنورى ڕاپەڕین و دەربارەى كۆبونەوەكەى قەڵادزێى جلال كوردستان پۆست ئەوەى زانیوە كەیەكێتى ویستویەتى بەم گەڕە لاوژە نیشانى مستەفا سید قادرى بدات كەتۆپت هاویشتووە لەقەڵادزە و براكەى خۆى كەناوى عبداللە سید قادرە لێپرسراوى دەزگاى زانیارى مەڵبەندى 24ى قەڵادزەیە لەكۆبونەوەكە بەشداربووە لەچەندین كۆڕو كۆبونەوەش ناچاركراوە جنێو بەمستەفا سید قادر بڵێت تائامادەكردنى ئەم بەدواداچونە ئەوەى پەیامنێرى كوردستان پۆست زانیویەتى لەچەندین سەرچاوەى نزیك لەفواد مەعسوم ئەوەیە كەناوبراو كەزۆرنیگەرانە
لەبڵاوكردنەوەى ئەم هەواڵانە لەسایتى كوردستان پۆست و پێى وایە كەبەرپرسانى یەكێتى لەسنورەكە لێى خائین بن و بۆ ئەم مەبەستە داواى هاوكارى لەحاكم قادر و مەڵبەند كردووە،بەڵام پەیامنێرى كوردستان فواد مەعسوم دڵنیادەكاتەوە با پەنا نەبات بۆ هیچ كەس و لایەك و نانى هیچ كەسێكیش نەبڕێت و هەڕەشەش لەهیچ كەسێك نەكات بالەوە دڵنیابێت پەیامنێرى كوردستان پۆست ئەوەندە وردە بەوردبینیش نادۆزرێتەوە تا ڕۆژى 25ى 7یش بەبەردەوامى لەگەڵدا دەبێت لەسەرجەم كۆبونەوەكانیش بەشداریت لەگەڵدا دەكات،پەیامنێرى كوردستان پۆست ئەوەى زانیوە
كەجلال بەقایمقایمى ڕانیەى وتووە على پۆستالأ ئەوە بۆ قسەى داناى مامە ئەحەت شكاندبوو!!!!سەبارەت بەم قسەیەى جلال لەداهاتوودا زانیارى وردتان بۆ بڵاودەكەینەوە،،،




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە