مەكتەبەكەى سەگۆ چیان لەدژى دكتۆر كمال میراودەلى ئامادە كردووە

Friday, 12/06/2009, 12:00

4970 بینراوە


من وەكو كارمەندێكى بەناو ڕاگەیاندنى سەگۆ قادر ئەم زانیاریانەى خوارەوە. بۆ كوردستان پۆست ئاشكرا دەكەم. ماوەى چەند ڕۆژێكە سەگۆ قادر بەجیا چەند كادیرى ناوەندەكانى ڕاگەیاندنى بانگ كردووە بەتایبەت ئەوانەى جارجار لەشوێنى تر شت دەنوسن.. سەگۆ داواى لێكردووە تەپڵ بە دكتۆر كمال میراودەلى لێبدەن و بەكەیفى خۆیان شتى لەسەر بنوسن ئەوەشى پێوتوونە كەبابى مەسرورى كەناوى لەخۆى ناوە سەرۆكى هەرێم ئامادە باشترین خەڵات بداتە ئەو كەسەى كەبەخراپترین شێوە هێرش بكاتە سەر ئەو كەسانەى بۆ پۆستى سەرۆكایەتى هەرێم تەعەداى دەكەن سەگۆ قادر بۆ ئەم مەبەستە بەجیا بانگهێشتى ڕۆژنامەنوسەكانى كردووە ئەوانەى بانگكراون لەهەریەكە لەسەتەلایتەكەى كاروان ئاكرێیى و تەلەفیزیۆنەكەى كورى حمەى مەلا قایەر و ڕادیۆكەى ساڵاڕ عوسمان و بڵاوكراوەكەى كوڕى عزیزى سۆرمێ و بڵاوكراوە جنێوفرۆشەكەى براكەى خۆى بۆیە پێویستە بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژنامە ئەهلیەكان وریا بن هیچ بابەتێكى ئەم كەسانە بڵاونەكەنەوە كەلەموچە لەمەكتەبەكەى سەگۆ قادر وەردەگرن چاوەڕوانى زانیارى وردتربن...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە