نامەیەیەكی كراوە... مەلا بەختیار بەیارمەتی خۆت

Wednesday, 27/01/2010, 12:00

2301 بینراوە


لەسایتەكەی جەنابتانا بابەتێكتم خوێندەوە لەژێر ناونیشانی رەفتار لە ململانێی سیاسیدا ، باس لەسەفەری ئەم دوایەت و چەند بابەتێكی تریشت ووروژاندوە لە ووتارەكەدا دوو شت سەرنجیان راكێشام و بوە هۆی سەرسورمانم:
یەكەمیان: بەرێزت باست لەوە كردوە كە تائێستا هیچ ووشەیەك یان قسەیەكی ڕەقت لەنووسیندا بەرامبەر بەكەس نەكردوە بەڵام لە ژمارە 177 ی رۆژنامەی ئاوێنەی رۆژی سێشەمەی بەرواری 16/6/2009 چوار حیزبەكەت بە كەری ناوجۆگە وەسف كردوەو رۆژنامەی ئاوێنەو هاوڵاتی و رۆژنامەش وەك زەڕی كەرن.. پێدەچێت ئەو قسانە وەڵامی هەبوبێت چ لەلایەن جەنابتەوە چ لە لایەن كەسی بەرامبەرەوە ,,,بەڵام بەناوی تۆوە و بە پشتیوانی تۆ جنێو و هەرەشە و قسەی ناشرین بۆ رۆژنامەنووس و نووسەر ئەنێردرێت ئەمە مانای چیە؟ بانێكەو دوو هەوا؟... لەم چەند رۆژەی رابردوو لەدوای نوسینی ووتارێكم لە كوردستان پۆست بە ناونیشانی (عەرەب زەید ئێمەش فەرمان و قادرنادر) دوای بلاًَوبونەوەی بە ئیمێڵیك بە باڵای خوشك و دایكما هاتنە خوارەوە و بەوەشەوە نەوەستاون جنێوی مزرمزریان بە كوردستان پۆست و كاك كەمال داوە هەرچەندە هەتا ئێستا چەندەها جار ئەو ئیمیلانەم لەلایەن كەسانی دەروون نەخۆشەوە بۆ هاتوە بەڵام بە پێویستم نەزانیوە قسەی لەسەر بكەم دواتریش بە ژمارەیەكی نەناسراو رقم خاێ هەرەشەم لێكراوە ئەمە هەردوابەدوای بابەتەكە... پێدەچێت بڵێی من نیم باوەریش ئەكەم چونكە تۆئەوەندە كاتت نیە ئیمەیل و تیل بۆ من بكەیت یان كەسیشت رانەسپاردوە ... ئەى بۆ هەتا ئێستا هیچ جۆرە هەرەشەیەكم بۆ نەهاتوە كە ئەوەندە بەخەستی باسی تۆ بكات ؟؟؟؟
من نەشكاتم لەكەس هەیە و نە كەسیش بەتاوانبار دائەنێم چونكە خوێنی من نە لەخوێنی سۆرانی مامە حەمەی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م و نە لە  سەباح عه‌لی قاره‌مانی قاره‌مان  زیاترە ، بە كوشتن و راوەدونانی منیش هیچ لەوەزعی ئێستای كورد ناگۆرێ
بەڵام بۆیە ئەمەم نوسی بەرێزت ئەڵێی قسەی زبر لای من بونی نیە ,.,.,.

دووەمیان: ئەوەی كە لەكۆنفرانسەكەدا تەماتەكانی تێگرتی بەرێزت بە گۆرانی ئەشوبهێنی یان كەسێكی چەقۆ وەشێنە و لەبەر شەرو بێنامووسی كوردستانی بەجێهێشتوە ئەوەیان من ناڵێم وایە به‌ڵکو  ده‌ڵێم کاک فه‌رمان که‌سێکی تووڕه‌ و خاوه‌ن مافه و ئازایه‌‌ ،بەڵام بەرێزتان ئەڵێن وایە ...
ئەی بۆ قادر نادر ئەڵێن چی؟ خۆ تۆ زمانی دایەلۆگ و گفتوگۆ لەهەموو كەس باشتر شارەزایت و وەك خۆت ئەڵێت كەس هەندی تۆ خاوەن لێبوردەی نیە بۆ بەرامبەر كاك قادر واتان كرد؟ لەكۆرەكەدا بەرێزت بەهەرەشەوە ئەڵێ من تورەنابم تۆ خۆت تورە ئەكەی؟ یان دەبیبرەوە چیت هەیە بیڵی؟ ئەو قسانە بۆ كەسێًكی وەكو جەنابت لەكۆنفرانسێكدا تا چەند دەچنە قاڵبی هەرەشەوە؟ ئێستا لە ساحەی سیاسی عێراقدا گەورەترین ململانێ هەیە بۆ زۆرترین ژمارەی كورسی پێشم وابێ ئەو قسانەی بەرێزت زەرەر لەبەرژەوەندیە باڵاكانی یەكێتی ریزەكانی گەل ئەدات و زۆر سوپاس

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە