پشتیوانی لە یوسف محەمەد ئەرکیکی ئازادیخوازانەیە

Wednesday, 25/02/2015, 12:00

2202 بینراوە


ماوەی چەند ڕۆژە یوسف محەمەد دەستی بە پەناگیری لە بەردەم ئۆفیسی نوێنەرایەتی پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانی کردووە. یوسف گەنجێکی دانیشتووی شاری دەربەندیخانە و بە هۆی چەند پۆستەوە کە لە ڕیگای فەیسبوکی خۆیەوە بڵاوی کردۆتەوە ڕوبەڕووی هەڕەشەی کوشتن و پاشان دادگایی بۆتەوە. یوسف بڕیاروایە بە ماددەی ٣٧٢ی یاسای سزادانی عیراق دادگایی بکرێت و ئەگەری ئەوە هەیە لەسەر بڵاوکردنەوەی چەند پۆستی ڕەخنەگرانە لەسەر ئیسلام زیندانی بکرێت.
یوسف محەمەد داوای داخستنی کەیسەکەی لە دادگا دەکات و ڕەتی دەکاتەوە لەسەر ئازادی دەربڕینی بیروبۆچوونی خۆی دادگایی بکرێت و داوای هەڵوەشاندنەوەی ماددەی ٣٧٢ی یاسای سزادان دەکات، ئێمە لە سۆنگەی داکۆکیمانەوە لە ئازادی دەربرین ئەمانە بە خواستی ڕەواو و جێگای پشتیوانی دەزانین.
هەروا لە کاتێکدا کە بانگەوازی سەرجەم ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ دەکەین کە بە هانای یوسف محەمەدەوە بچێت و پشتیوانی لە خواستە ڕەواکانی بکات و داوا لە میدیا دەکەین کە بە بایەخدانی پێویستەوە مامەڵەی ئەم کەیسە بکات، لە دەرەوەی وڵات و بە تایبەتی لەسوید کار بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی و ناوەندە سیاسیەکان سەبارەت بەم نموونەیەی ژێرپێنانی ئازادی دەربڕینی بیروباوەڕ لە کوردستان دەکەین. دەسەڵاتدارانی کوردستان و هەموو دەزگاکانی بە پەرلەمان و حکومەت و دەزگای دادوەری بەرپرسن لە بەرانبەر ئەم کەیسە و ئەمنیەت و سەلامەتی گیانی یوسف محەمەد.

گروپی ١٧ی شوبات
٢٤-٢-٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە