بەياننامە

Thursday, 19/02/2015, 12:00

1854 بینراوە


بەڕێزان :
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزيران
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
ئێمە وەك پزيشكانی كوردستان بەگشت چين و ڕەنگەكانەوە لەم بارودۆخە ناهەموارەدا بەهيچ شێوەیەك لەگەڵ بەجێهێشتنی ئەو شوێنانەی كارەكانمان نين كە پەيوەندی ڕاستەوخۆی بە ژيانی كەسوكارمان و هاوڵاتيانی هەرێمەكەمانەوە هەيە
بەڵام لەگەڵ كەڵەكە بوونی كێشەكانماندا جەنابی وەزيری تەندروستی تائێستا نەيتوانيوە بچوكترينیان
چارەسەر بكات، بۆ نمونە كێشەی پزيشكە پلەبەندەكان, بە پێچەوانەوە بە دەركردنی بڕياری ناياسيی و ناقانونی و نازانستی سيستەمی تەندروستی هەرێمى توشی قەيرانی كورتخايەن و درێژخايەن كردووە بە جۆرێكی خەتەرناك كە هەندێك لە بڕيارەكانی ڕاستەوخۆ ژيانی هاوڵاتيانی كوردستان ئەخاتە مەترسیەوە، سەرەڕای بوونی مەترسی جەنگی سەر سنورەكانمان
بۆیە ئێمە داوای دەستبەجێ دەست لەكاركێشانەوەی به‌ڕێزيان ئەكەين لە پۆستی وەزيری تەندروستی و ڕادەستكردنی بە كەسێكی شياو و لێهاتوو.
پزیشكانی كوردستان
بۆ پەیوەندی :
د. میران عیرفان
07501533399

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە