ئاگاداریی و زانیاریی لەسەر ئەرشیفەکانی پێشووی کوردستانپۆست

Saturday, 11/04/2015, 18:42

2625 بینراوە


ئاگاداری نووسەر و خوێنەرە بەڕێزەکانمان دەکەین، کە ئیستا ئێمە سەرقاڵی گواستنەوەی ئەرشیفە کۆنەکەی کوردستانپۆستیین، ئەوانەی کە لە ساڵانی ٢٠٠٩ تا کۆتایی مانگی ٣ی ٢٠١٥  زۆربەیان گواستراونەتەوە بۆ ئێرە و بەنیازین بابەتەکانی ساڵانی پێشووتریش بگوێزینەوە و لە ئەرشیفدا بیانپاریزین
 بەو بۆنەیەوە سوپاسی ئەو بەڕیزانە دەکەین کە لە رووی مادییەوە یارمەتییان داین، بۆ تێچوون و  چاککردنی سایتەکە،  وەکو دەشبینن جارێ  بابەتەکان زۆربەیان جێگای خۆیان نەگرتووە و لە شوێنی پێویستدا نیین، جگە لەوەیش ئەو روخسارەی ئیستا کە لە دەستپێکی سایتەکەدا دەیبینن بەرەو جوانبوون و باشتری دەبەین، ئەگەر نووسینەکان بە بچوکی دێتە بەرچاوتان چارەسەری ئەوەیش دەکەین، هیوادارین هەر سەرنج و کەموکورییەکتان بەرچاو دەکەوێت ئاگادارمان .بکەنەوە، تا ئێمەش چارەسەری بکەین
: خاڵێکی گرنگیش لە نووسینی کوردیی تۆڕی سەر ئینتەرنێت هەیە، بۆ ئەوەی ناحاڵییبوون لەلای خوێنەر و نووسەر دروست نەبێت پێمان باش بوو ئەم زانیارییەش بدەین، کەوا نووسین بە پیتی عەرەبیی کۆمەڵێک کێشەی بۆ هەموو سایتە عەرەبی و کوردی و فارسییەکان دروست کردووە، پیتی عەرەبی گونجاو نییە بۆ تۆڕ و سایتی ئینتەرنێت، لەبەر ئەوەی فۆنت (پیت)ی عەرەبی وا رێکنەخراوە بەبێ کێشە وەکو فۆنتی لاتینی بگونجێت، بەتایبەتی کاتێک ژمارە، یان فاریزە و هێمای پرسیار و خاڵبەند دادەنرێت سیستەمی نووسینەکە تێکدەچێت، راست و چەپی خۆی ناناسێتەوە، جگە لەوە لە کوردیشدا گرفتێکی دیکە دێتە پێش ئەویش پیتی (ە)یە کە لە زمانی داتادا دوو جۆر کۆدی هەیە 
یەکەم
ە
 دووەم
ه‌

ئەم جیاواییەشە کە وای کردووە هەندێ جار ئەگەر بە دوای وشەیەک، یان ناوێکدا بگەڕێیت بۆت نادرۆزێتەوە وەک ناوی
نه‌به‌ز
نەبەز
ئەو دووانەی سەرەوە بە رواڵەت یەک ناوە، بەڵام لە زمانی کۆمپیتەردا دوو ناوی جیاوازە، لە خوارەوە کلیکی ئەو لینکە بکە و هەردوو ناوەکە تاقی بکەرەوە کۆدەکانیان ببینە تا هەست بە جیاوازییەکە بکەیت
تکایە هەر ناوێک بۆی گەڕایت و پیتی (ە)ی تێدا بوو وەک لە ناوی نەبەزدا دەیبینیت، ئەو میتودە بەکار بهێنە بۆ گەڕان بە دوای ناوێک، یان وشەیەکدا ئەو پیتەی تێدا بوو، کە بۆت نەدۆزرایەوە بزانە هۆکارەکەی ئەمەیە، هەوڵ بدە لێرەوە هەردوو  پیتەکە بە دوای یەکدا تاقیی بکەرەوە و کۆپی بکە لەناو وشە یان ناوەکەدا دایبنێ و بەدواییدا بگەڕێ
ە
ه‌
 کوردستانپۆست ئیستا خەریکی  چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەشە
بۆ زانیاریی و تاقیکردنەوەی کۆدی فۆنتە کوردییەکان کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە