هەڵۆ ئارام :نانۆ تەکنەلۆژی چیە؟

Saturday, 18/04/2015, 23:14

12442 بینراوە


١ نانۆ مەتر یەکسانە بە ٠،٠٠٠٠٠٠٠٠١ مەتر
نانۆتەکنەلۆژی ناوێکی کۆکراوەیە ، دەستنیشان دەکات بۆ تەکنیک و جێبەجێ کردن ئەمەش کار دەکات لەسەر قیاسی ١ تا ١٠٠ نانۆمەتر. مادەکە دەگێڕدرێتەوە بۆ ئەم قیاسە، پاش ئەوەی گێڕدرایەوە بۆ ئەم قیاسە تایبەتمەندیەکانی دەردەکەوێت، بۆ نمونە ئەو مادانەی نەخزن دەتوانن بخزێن، ئەو مادانەی ڕەنگیان هەیە دەتوانرێت بکرێتە ترانسپەرانت واتە بێ ڕەنگ یان ڕەنگی ئاوی.
تازەگەری:
زانایانی بواری نانۆ تەکنەلۆژی سەرقاڵی ئەوەن کە لە ڕێگای نانۆ تەکنەلۆژی پەرە بدەنە ئەو تەکنەلۆژیانەی کە ئێستا هەمانە ..بۆ نمونە دەتوانن ڕەنگی ئۆتۆمۆبیل وا لێ بکەین شوختی تێنەبێت، یان پڕۆگرام کردنی بەکتریا بۆ دەرمان. لە ئێستادا لەسەرانسەری دونیادا ملیاردەها دۆلار تەرخانکراوە بۆ پەرەپێدانی ئەم تەکنەلۆژیە.
وشەی نانۆ لە وشەیەکی یۆنانی وەرگیراوە بە ناوی نانۆس . نانۆ تەکنەلۆژی ڕێگا دەدات کار ببکرێت لەسەر ئاستی ژمارەی مۆڵ و گەردیلە، نانۆمەتر یەک لەسەر ملیاردی مەترێکە.ئەمەش زۆر وردە چۆن دەتوانیت بەرواردی بکەیت لە مێشکی خۆتددا بۆ نمونە خڕۆکەیەکی خوێنی سور ٧٠٠٠ نانۆ مەترە ، قژی مرۆڤ ٨٠٠٠٠ نانۆمەترە ئەستوریەکەیەتی، نینۆکەکانمان ٥ بۆ ١٠ نانۆمەتر درێژ دەبێت لە چرکەیەکدا.
نانۆ تەکنەلۆژی دەتوانرێت بەکار بهێنرێت بۆ هەموو بناغەکانی ژیانی مرۆڤ ، ئاژەڵ یان ڕووەک. نانۆتەکنەلۆژی ڕێگات پێدەدات بۆ گۆڕینی هەرشتێک بتەوێت یان فێڵ کردن لە مادەکان بە هەرشێوەیەک بتەوێت دەتوانیت گۆڕانکاری بەسەردا بهێنیت.
نانۆتەکنەلۆژی دەتوانرێت بەکار بهێنرێت بۆ بەدەست هێنانی مادەی تازە،  یان مادە بە سیفاتی تایبەت، وەک گەردی ئاڵتونی کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ ئەشیعە کردنی نەخۆشی شێرپەنجە..
نانۆ تەکنەلۆژی ڕۆژ بە ڕۆژ لە پەرەسەندندایەو ئەو زانیاریانەی کە ئەمڕۆ بڵاو دەکرێتەوە لە تۆڕی ئینتەرنێت یان لە ماڵپەڕی هەواڵ تەمەنی ئەم هەواڵانە لانی کەم ٣ ساڵ کۆنە.. جونکە زۆر تەکنەلۆژیش هەیە کە ناخرێتە بازاڕاوە ، وەک تەکنەلۆژی لەبەرچاو ون بوون و تەکنەلۆژی چاکردنەوەی ئێسکی شکاو لە جەستەی مرۆڤدا بێ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ بکەیت.
هەڵبەتە ەم باسە زۆر زیاتر هەڵدەگرێت ، بەڵام من بەکورتی باسم کرد تا خوێنەری کوردیش بێ بەش نەبێت لەم زانیاریانە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە