چەند بابەتێکی گرینگی زانستی وکۆمەڵایەتی

Monday, 20/04/2015, 18:06

3367 بینراوە


 " شکەنجەی سپی!"
شکەنجەی سپی جۆرێک لە شکەنجەی،، رەوانناسییە،، کە بۆ دوور کردنەوەی هەستی مرۆڤ وئیزۆلە کردنی مرۆڤ بە کار دەهێنرێ. شکەنجەی سپی دەبێتە هۆی خراپکردن ولەناوبردنی کەسایەتی وناسنامەی شەخسی شکەنجەکراو.هەروەها دەبێتە هۆی کەمبونەوەی هەرزۆری بەرهەمی،، فکری،، مرۆڤی شکەنجەکراو.
لەحاڵەتی گشتی،شکەنجەی/ سپیدا / کاتی شکەنجە کردن بە کەڵکوەرگرتن لە رەنگی،،سپی،، دەگوترێ.کەلەو شکەنجەیەدا رەنگی سپی، خواردنی سپی، جلوبەرگی سپی، دیواری سپی، کەڵکیان لێوەردەگێرێ ودەبنە هۆی مەترسی لە شکەنجەی سپیدا،بۆ ئەو کەسانەی تۆمەتیان بۆ دیاری کراوە.
" شکەنجەی سپی لە تورکیە"
نیگەرانیەکان لە بەکار هێنانی شکەنجەی ،،سپی،، بۆ/ عەبدوڵلا ئۆجەلان/ رێبەری پ،ک،ک، بونی هەیە.ئەو دوای گیرانی لە زیندانی ئیمڕاڵی( کە لە ژێر چاوەدێری تووند دایە) خراوەتە ژوورێکی تاکە کەسی.

" گاڵتەی(شۆخی) نالەبارونابەجێ"
بە جۆرێک لە گاڵتە دەڵێن کە ببێتە هۆی نارەزایەتی یاشەرم یا گەمە( رابواردن) بە ئابڕوو وکەسایەتی لایەنی بەرانبەر. بۆیە ئەو شێوە گاڵتەپێکردنە لە نێوان دۆستانی نزیک بونی هەیە وجار جارەش دەبێتە هۆی جودایی ودڵڕەنجی لە یەکتر.
گاڵتە چییە؟:
هەستگەلێکی شەخس یاتاکەکەسە کە بەئەزموونی ژیان پێکهاتووە ودەبێتە هۆی بزەو پێکەنین وسەرگەرمکردنی خەڵكان. خەڵک لە زۆربەی تەمەنیدا دەخوازێ گاڵتە بکا. بەو گاڵتانەش هۆی خۆشحاڵی وپێکەنینی خۆی وهی دیکە فەراهەم دەکا. جۆری گاڵتە پەیوەندی هەیە بە بارودۆخی، جوغڕافیای، کولتوری،وپەروەردە وراهێنان هۆشی زیرەکانە، کە هەر کام لەو بابەتانەدا گاڵتەکان جیاوازیان هەیە. بۆ نموونە منداڵێک، بە دیتنی بابەتێکی چووکی گاڵتەئامێز یا فیلمێکی کارتۆنی پێدەکەنێ وخۆشحاڵ دەبێ. بەڵام لەتەمەنی سەرووتر بابەتەکان نابنە هۆی پێکەنینی مرۆڤی بە ساڵادا چوو. بە توانای دەبڕین یا لێکدانەوەی لایەنەکانی / تەنزاوی/ بارودۆخەکان دەگوترێ،،، گاڵتەی خووواوی،،، یانژی( شۆخ تەبعی) .


" ئیرادەی ئازاد یا ئیختیار"
ئیرادەی ئازاد لە مرۆوەکاندا مانای/ هێز یا رادەی هەڵبژاردن لە نێوان/ بژاردەکاندا یا کردەوەیە لە بارودۆخێکی تایبەت ،بەوواتایە، یانی سەربەخۆیی لە راپەرآندنی گیروگرفتەکانی سروشتی یا کۆمەڵگایی یا ئیلاهی کە بڕیاری لەسەر دەدرێ. کاتێک دەڵێن: من بۆ ریزکردنی خشتەکان لەسەردیوار( شورە) یا ریزکردنی خشتەکان لەسەر مێز ئیرادەم هەیە، مەبەستمان ئەوەیە کە من دەتوانم لە بارودۆخێکی/ وشیاردا / کە هۆشم لەسەر جێگای خۆیەتی،، خشتەکان،، لەسەر یەک دانێم وریزیان کەم. بەڵام کاتێک مرۆوێک، مەستە،یا خەواڵوویە، یا نەخۆشە ئەوکات دەڵێن ئەو کەسە لەو بارودۆخەدانییە خاوەنی ئیرادەی خۆی بێ. چون ناتوانێ بڕیارێکی وشیارانە بدا. دەتوانین بڵێن: ئیرادەی بون بە توانای خواستن ناو بەرین ولەیەکیان گرێ بدەینەوە.
شیکردنەوی مانا:
یەک: بونی ئیرادە لەگەڵ/ ویستن یاخواستن / ولەگەڵ بونی/ توانا / تەواو جیاوازە. بۆ نمونە: بۆ لابردنی بەردێکی ١٥٠٠ کیلۆیی مرۆڤ خاوەنی ئیرادەیە. بەڵام ئایا دەتوانێ ئەو بەردە لاببا؟ مەبەست ئەوەیە کە من دەتوانم بڕیار بدەم. بەڵام بەتەنیا بڕیاردان بەسسە؟ ئایا ئەو کارەم لەدەست دێ؟
دوو: کاتێک دەڵێن کەسێک خاوەنی ئیرادەیە بەو مانایەی کە ئایا توانای ئەو کەسە بێ سنورە؟ یانژی زیاتر لە یاسای/ فیزیکییە/. بەڵکوم بەو مانایە کە ئەو کەسە دەتوانێ بە شێوەیەکی ئاگایانە وەک کەسێکی فیزیکی لە ژێر یاساکانی فیزیکیدا لە بارودۆخێکی فیزیکیدا دەست بۆ کارێک بەرێ.

" ژیانێکی ،،سالم،،بەرگری چڵ لەسەتای تووشبون بە شێر پەنجە دەکا "
کارناسان دەڵێن: شێوەی ژیانێکی سالم وتەندروست دەتوانێ لە هەر،دە، کەس گیرۆدە بە شێرپەنجە،٤، کەسیان رزگار بکا. ئەو رێژەیە لەوڵاتی بریتانیا ٦٠٠کەسی لەخۆگرتووە. تازەترین رێژە لە ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی شێرپەنجە ناسی لە بریتانیا دەڵێ: ،، جگەرە،، کێشان مەزنترین!( مەزنترین!) هۆیە بۆ تووشبون بە شێرپەنجە! دوای جگەرکێشان شێوەی ،،خواردن،، وژیانێکی خراپ وناسالم دەبنە هۆی تووشبون بە شێرپەنجە.
ئەو دامودەزگا خێرخوازییە، هۆشداری دەداتە خەڵک کە خواردنەوەی ،،، ئەڵکۆڵ،،، وکومبونەوەی وەرزش لە ساڵی٢٠٠٧ هەتا ٢٠١١ لە بریتانیا زیاتر لە ٣٠٠هەزار کەس بە کێشانی جگەرە تووشی شێرپەنجە بون!
" هۆی سەرەکی مەترسی شێرپەنجە:
١٤٥هەزار جۆری دیکەی شێرپەنجە بە هۆی خواردنێکی،، ناسالم،، پێکهاتووە. لەونێوەدا ٨٨ هەزار کەس بە هۆی / قەڵەوی/ لەرادەبەدەر و٦٢هەزارو٢٠٠کەس بە هۆی خواردنی،،، ئەڵکۆڵ،،، توووشی شێرپەنجە هاتوون. هەروەها،هەتاوی زۆر بۆ پێست ونەبونی جموجۆڵی پێویست هۆیەکانی دین بۆ تووشبون بە شێرپەنجە.
پڕۆفسۆڕ مەک پارکین،رێژەناسی ناوەندی لێکۆڵێنەوەی شێرپەنجە لە بریتانیا لە زانکۆی/ کووئین/ دەڵێ: هێندێک بژاردەی تایبەت لە شێوەی ژیان دەتوانێ کاریگەری زۆری تووشبون بە شێر پەنجەی هەبێ. بە باوەڕی ئەو پڕۆفسۆرە، بەردەوامبون بە درێژە پێدانی ژیانێکی ،،سالم،، سەتالەسەت لە شێرپەنجەت رزگارت نەکا. بەڵام مەترسی تووشبون بە شێرپەنجەت کەمدەکاتەوە.

" تەبی زەرد یاتای زەرد"
نەخۆشیەکی دژوارە کە شەخسی تووشبوو بە/ تەبی زەرد / رەنگی زەرد هەڵدەگەڕێ ودووچاری،،رشانەوە،، دەبێ. نیشآنەی ئەو نەخۆشییە تاک لایەنە نییە. لەوانەیە سەرەتا بە سووکی دەستپێبکا وشەخس چاک بێتەوە. بەڵام لە حاڵەتی،، ئیپیدیمیدا،، ( هاتنی مەترسیەکی زۆر) لە سەتا پەنجای نەخۆشەکان گیانیان لەدەست دە دەن ودەمرن. ئەو نەخۆشییە لە رێگای پەرەپێدانی،، ویرووسە،، کە بەگشتی هێرش دەکاتە سەر، جەرگی مرۆڤ،ولەرێگای جۆرێک/ مێشوولە / رادەگوێزرێتە ئینسانەکانی دیکە. بەوواتایە تەبی زەرد واگیرداوە.
تەبی زەرد چییە؟:
نەخۆشی ،تای، زەرد لە رێگای / مێشوولەی / ئالوودەبە ویرووسی/ تەبی زەرد / رادەگوێزرێ. لە بەشێک لە ئافریقا وئامریکای باشوور زۆرترین خەڵک دووچاری ئەو نەخۆشییە دەبن. مێشوولەی هەڵگری تەبی زەرد کاتێک بە مرۆڤ یا گیان لەبەری مەمکدارەوە دەدا( پێوەدان) ویرووسەکەی دێتە نا لەش. ئەو ویرووسەش لە رێگای پێستەوە دەچێتە ناو خوێنی مرۆڤ وبە زوویی زیاد دەبێ وپەرەدەستێنێ.کاریگەری ئەو ویرووسە زیاتر لەسەر،دڵ،گورچیلەکان، جەرگ، هەیە ودایاندەپۆشێ. وخوێن پیس دەکا. شەخسی نەخۆش بەرادەیەکی زوو تووشی ئەو ویرووسە دەبێ لە خوێندا. نیشآنەکانی ئەوانەن:تەبو لەرز، سەرهێشە،حاڵەتی ڕشآنەوە، رشآنەوە، ماندوویی.نەخۆش ناتوانێ نان بخوا. دەبێ کەڵک لە ویتامینەکان وەرگرێ و خواردنی نە هێز بخوا.

" کۆیلەداری لە ئایینی ئیسلامدا"
کۆیلەداری لە ئیسلامدا قەبوڵ کراوە. چۆنیەتیو رێکاریەکانی بە شیووەیەکی تەواو لە پەڕتووکی/ قوڕعاندا / ولە حەدیسەکاندا ئیشارەی پێکراوە.،، مەحەممەد،، پێغەمبەری ئیسلام ویارانی لە ماوەی ژیانی خۆیاندا کۆیلەی زۆریان کڕیوە ئاڵووێریان پێ کردووە وپاشآن ئازادیان کردوون. لە ئیسلامدا کۆیلەداری بە دووشێوە قەبوڵکراوە:
یەک: کۆیلە کافرەکانن کەلە کاتی شەڕدا دەگیرێن.
دوو: ئەوی دیکە کۆیلەی/ ئیرسییە/ بەومانایە کە منداڵی کۆیلەکانن کە دەبنەوە کۆیلە! بەڵام کەسانی ،، موسڵمان زادە،، قەت ناکرێنە کۆیلە، بەڵام پەیڕەوانی تاقمێک کە لایەنگری تاقمێکی دیکە کە بە / کافر/ لە قەڵەم دەدەن دەکرێ بکرێتە،،کۆیلە،،!
کۆیلە دروستکردن بێ شەڕو جەنگ لە رێگای مامڵە لە گەڵ هۆزەکانی دیکە یا کڕین یا رفاندنی کەسان، هەروەها وەرگرتنی کۆیلە وەک/ باج وخەراج/ لە هێندێک لە وڵاتانی بونی هەیە بەوواتایە کەسانێکی زۆر لە کۆیلەکان لە رێگای مامڵە هاتوونە ناو جیهانی ئیسلام. ئایینی ئیسلام ئازادکردنی کۆیلە بەڕەوا دەزانێ وبۆ پاکبونەوەی گوناح وکەفارە کەڵکیان لێوەردەگرێ.
لەشەریعەتی ئیسلامدا کۆیلە دوو ناسنامەی هەیە. لەلایەک وەک،، کاڵا،، بەکار دێ کە هی خاوەنەکەیەتی، لەلایەکی دیکەش وەک،،مرۆویک،، کە دەبتێە بابەتی حقوقی وئەرکی. بە شێوەی گشتی لە دنیای ئیسلامدا کۆیلەداری گرینگیی،ئابوری،سیاسی،کۆمەڵگاییەکی زۆری هەیە.کۆیلە ژنەکان بۆ کاری ماڵی وجینسی لەلایەن خاوەنەکانیان کەڵكیان لێوەردەگیرێ.کە ئەو باوەڕە لە،، قوڕعان،،دا ئیزنی پێدراوە.
تاقمێکیش لە ژنەکانی کۆیلە بۆ ،،لەشفرۆشی،، بەکار دەهێنرێن. کە ئەو کارە لە قوڕعاندا ئاماژەی پێکراوە. تاقمێکیش بە هۆی سرنجی خاوەنەکەی ڕاهێنانی بۆسیقاو شێعرو ئەدەبیان پێدەکرێ!(و: بەکرمانجییەکەی دەتوانین بڵێن بۆ خۆشگوزەرانی بەکاریان دێنن). بەڵام پیاوە کۆیلەکان بۆ کاری نیزامی، وشەخسی، یا کشتوکاڵی یا کاری بازەرگانی وکاری ناوماڵ( نۆکەر) دێنە بەکاردێنن. هەروەها تاقمێکیش لە کۆیلە پیاوەکان کە بۆ کاری ناو ماڵ بەکار دەهێنرێن ،،، دەیان خەسێنن،، یانی / گونیان دەردێنن).
لە سەدەی ١٩ وسەدەی٢٠ بە هۆی فشآری هێزەکانی بریتانیا وفەڕآنسە لە بەشێکی زۆری دونیای ئیسامدا کۆیلەداری کەمبۆتەوە. هەر چەند لەو سەردەمەشذا لە تاقمێک لەووڵاتانی ئافریقایی هێشتا کۆیلەداری هەر ماوە.
" خۆکوژی بنەماڵەی ( بەکۆمەڵ) "
خۆکوژی بنەماڵەیی جۆرێک،، قەتڵە،، یا کوشتنی کەسانی دیکەیە. ئەو خۆکوژییە بە حاڵەتێک دەگوترێ کە یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵە یا کەسێکی دیکە لەدەرەوەی ئەو بنەماڵەیە هەڵدەستێ بە کوشتنی چەند کەسێک لە ئەندامانی بنەماڵەیەک. ئەو شێوە خۆکوژیە لەوانەیە جگە لە ئەندامانی سەرەکی وەک: باب،دایک،منداڵەکان، کەسانی دیش وەکی بابەگەورە، دایەگەورە،یا نەوەکانی ئەوانش بگرێتەوە. ئەگەر تەنیا باب، یا،دایک کوژی رووبدا ئەوە دەڵێن، بابکوژی یا دایککوژی ئەنجام دراوە. پێویستە بگوترێ کە خۆکوژی بنەماڵەیی لەگەڵ/ خۆکوژتن/ جیاوازەی هەیە. ئەویش ئەوەیە کە خۆکوژی،، بنەماڵەیی،، هەمیشە بەدەست یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵە ئەنجام دەدرێ کە ئەوانیدی دەکوژێ. یان لە دەرەوەی بنەماڵە بۆ یارمەتی بە بنە ماڵەی خۆکوژ نایە( و: ئەو یارمەتیە بەزیاد نەبێ) بۆ ئەنجامی یارمەتی کوشتنی بە کۆمەڵ کە ئەنجام دەدرێ.
بەڵام لە ،،بنەماڵەکوژیدا،، کەس نابێ لەدەرەوەی بنەماڵە بێ، تا ئەو کارە ئەنجام بدا. چون ئەوکات دەبێتە،،، تۆڵە،،، سەندنەوە.
بنەماڵە کوژی:
لە رابوردوودا بنەماڵەکوژی جۆرێک،،تەممبێ،، بووە کە گوناحکاران ئەنجامیان دەدا. ئەو کارە بە شێوەیەکی رەسمی لە یاساکانی سەردەمدا بونی نییە. لە بنەماڵەکوژیدا جار جارە بۆ داسەپاندن وقاییمکردنی هێزودەسەڵات دوای ئاڵوگۆڕی حکومەتەکان پێکهاتووە.کەسێکی وەک، نیکۆلا ماکیاولی، لایەنگری ئەو شێوە کارە بووە.
چە ند کەسێکی ناوداری بنەماڵەکوژ( بنەماڵەی خۆیان کوشتووە!) :
ویلیام پرێنت: لەساڵی ٢٠٠٩ خۆی وهاوسەرودووکچی خۆی کوشتووە.
دوو:ئیستیون ساپل، لەساڵی ٢٠٠٨ خۆی وهاسەرو منداڵی خۆی کوشتووە.
سێ:،کریس نێنوا، لەساڵی ٢٠٠٧ خۆی وهاوسەرو چوار منداڵی کوشتووە.
چوار: ئیسکات پیترسون، لەساڵی ٢٠٠٢ خۆی وهاوسەرو کچەمنداڵەکەی کوشتووە!!!!
سرنجی وەرگێڕ: لەدونیای زانستو پێشکەوتندا مرۆڤ شتی وا دەبیسێ کە جێی باوەریان زەحمەتە! بەڵام ئەوە دەبینین روویان داوە. من تەنیا ئەو ٤ کەسەم ناوهێناوە. کەسانی دیش هەبون. بە پێویستم نەزانی بیاننوسم.

" ویتامینەکان"
ویتامین،،دێ،،
بە ویتامینی،،خۆریاهەتاو،،ناونراوە. چون نووری هەتاو دروستی دەکا. پێستی لەش چەورەکاتێک نووری هەتاو لێیدەدا ئەو چەوریە دەبێتە ویتامین،،دێ،،. بەڵام خۆ هەڵخستنی زێدە  لە بەرانبەر خۆردا زیانی بۆ پێستی لەش هەیە. لە قازانجەکانی ئەو ویتامینە راکێشانی زۆری/ کالیسیۆم وفسفۆڕە / بۆ لەش. بەڵام زیاد بەکار بێ دەبێتە هۆی ناڕاحەتی گەدەو عەسەبی ریخۆڵە، کە مایەی بێ حاڵی وسستی بەدوای خۆیدا دێنێ.
ویتامین،،دێ،، بۆ ئیسقان وددانەکان پێویستە چون قایمیان رادەگرێ.هەروەها خواردنی ویتامین،،دێ،، بۆ سڵامەتی مێشک وپێشگرتن لە،،، ئالزایمێر،،،زۆر باشي. ویتامین،دێ، جۆرەکانی ویتامینی تێکەڵاوە لە چەوەریەکان. ئەو ویتامینانە بە پێچەوانەی ویتامینەکانی تێکەڵاو بە ،،ئاو،، لە پاشەکەوتی چەوری مرۆڤەدا کۆ دەبێتەوەو.کۆ بونەوەی ویتامین،،د،، لە لەشدا دەبێتە هۆر وەرینی،،موو،، وخواردنی لە رادەبەدەریشی لەسەردەمی سکپڕی یا بارداری لەژندا بۆ ،، منداڵدانی،، ژن زیانی هەیە.
" نەبون یا کەمبونی ویتامین ،،د،،"
لەووڵاتانەی کە هەوای ،،هەورییان،،زیاترە هەتاویان کەمتر( وڵاتانی ئیسکاندیناوی)،هەتاوی ویتامین ،د، بەرادەی پێویست ناگاتە لەش. بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە پێستیان ڕەشە گرینگترە. چون پێستی رەش نوری کەمتر رادەکێشێ.لەسەردەمی کۆندا نەخۆشیەکانی وەک/ نەرمی یەسقان،یا راشیتیسم،یان پلاگر،، ناسراون. ئەوانە بەخواردنی رۆنی ،،ماسی،،و گۆشت وشیری تازە بەرەو باشی دەچون. لەوسەدەمەدا واتێگەشتوون کە ،،، نەرمی ئیسقان،،، لە نەبونی ویتامین/ دێیە / .

" خەو "
خەو بریتیە لە کەمبونەوە یا نەبونی رادەی/ هوشیاری /. یان راوەستانی کەمو زۆری هەستەکان وناکارئامەدی رێژەیەکی زۆری ماسولکەکانی لەش لە کاتی پشوو بە شێوەیەک کە چالاکی جەستە وزین وهۆش ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێ.رامانەکانی،، بینایی،، جێگای وێنەکانی روون ئاشکرا دەبن. لەنێوان باڵندەکان، ماسییەکان، مەمکداران، وئاژەڵەکانی دیکەداقۆناغی خەووهوشیاری وجودی هەیە. خەو بۆ سڵامەتی ودووبارە دروستکردنەوەی سیستمی،دەمارەکان،یا سیستمی بەرگری وسیستمی ئێسقانەکانی مرۆن وگیانلەبەری دیکە زۆر گرینگە.
هۆی ئاڵۆزییەکانی خەو چن؟:
ئاڵۆزییەکانی خەو لە مرۆڤدا بریتین لە:
پرخە،کەم خەوی، زۆر خەوتن، گەڕآن لەخەوەدا،فەلەجبونی خەو،کاووس، ترسی شەوانە،ترسی خەو، ددان چیرکردنەوە، شەومیزی،، خەوی پچڕ ۆچڕ، جگە لەوانەش خەو دەتوانێ، کاتی پێش خەوتن یادوای نوستن ببێتە هۆی ئاڵۆزی خەو تاکاتی خەولێکەوتن. ئەو ئاڵۆزییانە تێکەڵاوێکن لە وێنەکان، یان بابەتەی دی لەو جۆرە. ئەو ئاڵۆزیانە لە زانستی / خەوشناسی یا رەوانشناسی/ خەودا قسەی لێ دەکرێ وشی دەکرێتەوە. ئەو کەسانەی کە لە،،خەو،، بێبەری دەبن تووشی/ خەمۆکێ/ دەبن.ئەو کەسانە زۆر بە زەحمەت چاوەکانیان/ ئاواڵا/ رادەگرن. دوچاری/ هەتەران پەتەران /( هەزیان) دەبن. دوور بون لە خەیاڵ وروئیاکان دەبێتە هۆی تووڕەبون وترس یا خەمۆکێ. خەوی کەسانی سەرووی ١٥تا ٣٠ساڵ لە نێوان ٩ تا١٩ کاتژمێردایە.

"بەرابەری لە کۆمەڵگادا یا عەداڵەتی کۆمەڵگایی "
یەکێکە لە هۆیەکانی یەکسانی وعەداڵەت کەمەبەست،،دابەشکردنی رەوایی،، سەرچاوەکانی داهاتە لە کۆمەڵگادا.بەوواتایە/ یاسا / دەبێ لەئاستێکی باشدالە،،بەرابەری،، راستەقینە ورەسمی بڕیار بدا وپێویستە دابەشکردنی سامان وسەروەت بە شێوەیەکی بەرابەر ویەکسان بچێتە ژێر باڵی یاساکان. لەوسەردەمەدا لەسەررووداوەکانی سەرەکی / سیاسیدا / سێ جۆر وبۆچونی نەزەری/ فەلسەفی سیاسی / لە سێ مەکتەبی سەرەکی یەکسانیدا بونی هەیە.
یەک: بەرهەمەکانی،، ئەرەستوو،، لە پەیوەندی لە گەڵ / بەرابەری / کەکاریگەریەکی زۆریان هەیە وجێگای باس وخواستێکی زۆرن کەلەسەر ئەساسی باوەڕەکانی مۆدێڕن ونوێی / ئەرەستوو/تاکگەرایانەیە بۆ عەداڵەت.وێنەی فەلسەفەی/ عەینیەتگەرایانەی،، نیچە،،/ گرینگترین کارو رێکاری ناسنامەی ئەرەستوو جیاوازییە لە نێوان عەداڵەتی چاکسازی وعەداڵەتی دابەشکردن.
دوو: باوەڕەکانی،، پەیمانەکانی کۆمەڵگایی کە قەراردادەکانی/ لیبراڵ کلاسیکیی/ خۆی پەیوەست دەکاتەوە بە دابونەریتی کۆمەڵگایی ودەڵێ: کۆمەڵگای دێمۆکڕاتیک لەسەر ئەساسی هەڵبژاردنی ئازاد وخودموختار کە ئاوێتەی ئەقڵی مرۆڤە پێک دێ.
سێ : قازانج گەرایی، فەلسەفەیەکە کە مەبەستی ئەوەیە زۆرینەی کۆمەڵگا بەرەو ژیانێکی ئاسوودە بەرێ. کاریگەری وهێزی قازانجگەرایی سەرەکیەکانی خۆی دەکاتە پشتیوان هەتا فەلسەفەیەکی سیاسی پێ بە قووەت بکا وبەکاری بێنێ. بەتایبەت دوای قەبوڵکردنی قازانج گەرایی لەرێگای زانستی ئابوری نێئۆکلاسیک دەچێتە پیش. هەڵبەت لەو سەردەمەدا ئەو بیرۆکەیە تووشی کاردانەوەوی رەخنەگەرانە بووە لە ئاست ئامانجەکانی قازانج گەرایی.

" خۆکوژی ناموسی،یا، خۆکوشتن بۆ پارازتنی ئابڕو"
ئەو خۆکوژییە کاتێک روودەدا کە شەخس دەخوازێ لە شەرمان یا لەعەیبان بۆ ئەوەی ئابڕوی نەچێ وسەرئەفکەندە نەبێ لە کردەوەکەی خۆی، بە کوشتنی خۆی رازی دەبێ! جیاوازی سەرەکی خۆکوژی/ ناموسی / لە گەڵ خۆکوژی ئاسایی لەوەدایە کە لەو جۆرە خۆکوژتنە دا مەبەستی سەرەکی بۆ ئەنجامی خۆکەشتن جا بەدزی یا بەئاشکرا ئەوەیە کە ،،ئابڕویاناموسی،، خۆی بپارێزی. هێندێک لە خۆکوژەکانی ناموسی لەوانەیە بەهۆی کارێکی نافەرهەنگی روو بدا.بۆ نمونە: خۆکوژی ئەو نیزامیانەی کە لەشەڕدا تووشی شکستی نیزامی دەبن(وەک:ولادیسلاوراجینیس و هانس لەنگسدورف) کە لە شەڕدا شکستیان خوارد!
لەوڵاتی ،،ژاپۆن،،ئەو رووداوە مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە. بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بە خۆکوژی بە شیوەی/ هاراکیری / بکەین. کە هەر کات ،،سامۆڕاییەکان،، بۆ ئەوەی نەکەونە دەست دوژمن وبەدیل نەگیرێن بە چەقۆیەکی گەورە / سکی / خۆیان هەلدەدڕی وخۆیان بەوشیوەیە دەکوشت.پێویستە بگوترێ خۆکوژیش جار جارە بۆ پاک بونەوە لە گوناح( کەفارە) ئەنجام دەدرێ.
سرنج بۆ خوێنەری بە حورمەت: لە بابەتەکانی رابوردوودا باس لە شێوەی خۆکوژی،،، هاراکیری،،، کراوە.

" دوو جنسییەتی یا دووجینسی "
دەسەتەواژەیەکە کە خەڵکی پێدەناسرێ. ئەو کەسانەی کە رەفتاری کۆمەڵگاییان نێوان ،،ژن وپیاو،، دایە. ئەودەستەواژەیە لە رێگای ئەنجومەنی رەوانناسی ئامریکا لە گرووپی/ جۆرە جنسەکاندا / ریزبەندی بۆ کراوە. چاوپێداخشآندنێک لەساڵی ١٩٩٩ لەرێگای گرووپی،، پاکوخاوێنی گشتی،،لە شاری سانفڕانسیسکۆ نیشانی داوە کە لە نێوان/ جۆرە جنسەکان/ داکەمتر لە سەتا سێ هەن کە لەنەزەر،،ژنێیتیکی،، پیاون. هەروەها کەمتر لەسەتا هەشت کەسانێک هەن کە بە شێوەیەکی دیکە،، ژن،، بن. بەو واتایە کە لەریزی دو جینسییەتیدا قەراریان گرتبێ.
دوو جنسییەتیەکان:
جیاوازی ئەو کەسانە لەوەدایە کە رەفتاری نێوان پیاوان وژنان لە کردەوەکانیاندا بەدی دەکرێ.یانی جار جارە ەرفتاری پیاوانە وجارجارەش رەفتاری ژنانە لە خۆیان نیشان دەدەن. جار جارە دەنگی ژنانە جار جارەش بە دەنگی پیاوانە دەئاخفن. لە راستیدا دوو جینسییەتیەکان لە یەک کاتدا هەم ژنێکی کامڵن وهەم پیاوێکی کامڵ.
رەفتاری دوو جینسیەتیەکان:
ئەو کەسانی حازر نین قۆناغی ئاڵوگۆڕ( هۆڕمۆن دەرمانی یاتوێکاری) لەسەرخۆیان پێکبێنن. چونکە وابیر دەکەنەوە هەم پیاون وهەمیش ژن.ناخوازن ببن بە پیاو. یانژی بە ژن.ئەوان جینسییەتی خۆیان بە ،،هەڵە،، نازانن وناخوازن هیچ ئاڵوگۆڕێک لە خۆیاندا پێک بێنن.
سرنج: لە کوردستانی خۆشماندا ئەو جۆرە کەسانە هەن. بەڵام کۆمەڵگای ئێمە هێشتا لەو بارەوە خۆی لەگەڵ ئەو سیستمە ژیانەی ئەو کەسانە بە باشی ڕانەهێناوە. زۆر جار دیتومە ئەو کەسانە بوونە مایەی گەمەو قەشمەرەی خەڵکانی نائاگای دیکە.لە حاڵێکدا ئەوانەش وەک ئێمە مرۆڤن وزۆر بێ ئازاریشن وخراپەیان بۆ کەس نییە. بگرە زۆریش بە حورمەتن. بنە مای ئازادی ودێمۆکڕاسی بە ئێمە دەڵێ پێویستە رێز لەو کەسانە بگیرێ.

" "بە قاچاغکردنی منداڵان "
قاچاغی پێکردن بە منداڵان بە شێوەیەکی بەربڵاوکار پێکردن بە منداڵان بەزۆری لەسەربازخانەکاندا،یان گۆڕینەوەی منداڵان بە خۆراک،وپێداویستی رۆژانە وهاندانی منداڵان بە کاری ناشەرعی دەزانرێ.بەقاچاغکردنی وفرۆشتنی منداڵان بە بەر بڵاوی بۆتە یەکێک لە ئاڵۆزترین گرفتەکانی جیهانی کە بە شێوەی کەڵکوەرگرتنی جینسی یا کەڵکوەرگرتن لە هێزی کارهەزاران منداڵ بە مەبەستی بازەرگانی و‌قاچاغ ئەنجام دەدرێ. بە پێی رێژەی سازمانی جیهانی کار هەموو ساڵێک ١و ٢ لەسەتای میلیوێنێک،منداڵ قاچاغچیەتیان لەسەر دەکرێ.
قاچاغچیەتی بە منداڵ بە پێی یاسای نێونەتەوەیی دژی مافی مرۆڤ پێناسە کرواە کە لەهەر ناوچەیەکی دونیادابێ. لە دەیەی رابوردوودا ئەو کارە یەکجار زۆر پەرەی سەندووە وناوبانگی وەرکردووە لەبواری نێونەتەوەییدا. بە باوەڕی کار ناسانی/ مافزانی نێونەتەوەیی/ زۆربەی منداڵان بە قاچاغی لە کاری نەشیاو وفەحشا بەکار دەهێنرێن ووەک ئامرازی جینسی کەڵکیان لێ وەردەگیرێ.بۆنمونە: مامڵەی/ پایاپای یانژی جنس لە بەرابەر جنس /لەلایان ئەو بنەماڵانەی کە لەریزی خوارووی کۆمەڵگادان بۆ مەبەستی جینسی منداڵەکانیان لە گەڵ یەکتر دەگۆڕنەوە.!
لە لێکۆڵینەوەکانی ئیداری ئەمنەیەتی وئاسایش بۆخزەمەتگوزاری کۆمەڵگایی لە وڵاتی/ میکزیک / دەرکەوتووە کە زیاتر لە ١٦ هەزار منداڵ لە ناوەندەکانی ،، فەحشا،،ی میکزیک وادار دەکرێن بە کاری نا شەرعی! ئەو وڵااتە زۆرترین رێژەی تۆمار کردووە. لە لایەکی دیکە لەڕااپۆڕتی هەیی لە لایان نۆێنەرانی ناوەندی پشتیوانی لە منداڵان لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە وڵاتی/ لیتوانی/ بڵاو بۆتەوە، زانراوە کە ٢٠ هەتا ٣٠ لە سەتای منداڵانی ئەو وڵاتە کاری ناشەرعیان لەسەردەکرێ. زۆربەی ئەو منداڵانە تەمەنیان لە نێوان ١٠ هەتا ١١ ساڵیدان. جگە لەوانەش منداڵانی ١٠ هەتا ١٢ ساڵیش لە بنکەکانی فەساد وفەحشا بە کار دەهێنرێن فیلمی،،، پووڕنو،،، یان لەسەر دروست دەکەن !!

" گریان"
گریان کاردانەوەی مرۆوەکانە لە کاتی گریاندا کە،،فرمێسک،، لە چاوان دێنەدەرێ وجار جارەش وێڕای ناڵاندن وگریان بە دەنگی بڵند دەبێتە هۆی ئاڵوگۆڕ لە حاڵەتی/ دەمولێو وزاری/ مرۆڤ. گریان کاردانەوەی مرۆڤەکانە ونیشانەی بارودۆخی هەستێکە لە ناخی مرۆوەکاندا.لە ناو منداڵەکاندا گریان هۆی سەرەکی گەیاندنی پەیامە تا دایکوباب چاوەدێری بکەن. ئەو چاوەدێریە هاوکاتە لە گەڵ پێدانی خواردن،یاگۆڕینی جڵوبەرگ یا پۆشاکی منداڵ.
" خۆشحاڵی"
شادبون یا خۆشحاڵی حاڵەتێکی ،،رەوانییە،، کە شەخس هەست بە ،ئەوین، خۆشی، خۆشبەختی، یارازیبون دەکا. بیرمەندان زانیویانە کە شادی وخۆشحاڵی دەبێتە هۆی بە هێزبونی سیستمی،، بەرگری،، لەش وهەروەها سیستمی،،عەسەبی،، مرۆڤ. لێکۆڵێنەوەکان نیشانیداوە/ شاد/ بون پەیوەندی راستەقینەی لەگەڵ رووداوەکانی کۆمەڵگا وبارودۆخی شەخس لەبواری هەبونی شەریکی ژیان، کار،دەرئامەد، تەنانەت نزیکیان لە گەڵ رووداوەکانی شادوخۆشحاڵی هێنەر. فەیلەسوفان وبیرمەندان، شادبون بۆ ژیانێکی باش وسەرکەوتوو دەنرخێنن، نەتەنیا وەک هەستێک کە تاریف بکرێ.
" رێژەی شاد بونی چەند وڵات"
لێکۆڵینەوەیەک کە لەرێگای دامودەزگای/ گالوپ/ لەساڵی ٢٠١٣ ئەنجام دراوە، پێمان دەڵێ: ئێرانیەکان،دووهەمین خەڵکن لەووڵاتە کە ،، ناشآدن! شاد نین!،، پاشآن وڵاتی ،،عێڕاق،، یەکەمین وڵاتە کە خەڵکەکەی،، شادنین! ناشادن!،،لەدوای عێڕاق وئێران وڵاتانی وەک: میسر،یونان،سوریە، لەریزی سێ وچوارو پەنجدان!!کە خەڵکەکانیان ،،شاد،، نین.!

" بە کۆمەڵگا بون یان مرۆڤی کۆمەڵگایی"
بە کۆمەڵگابون یانژی کەسێک بتوانێ لە گەڵ کۆمەڵگادا خۆی بە شێوەیەکی باش بگونجێنێ، دەستەواژەیەکە کە لە رێگای کۆمەڵناسان ودەروونناسانی کۆمەڵگا وخەڵکناسان کەڵکی لێ وەردەگیرێ وبە رێڕەوێک دەگوترێ کە / تاک / یا شەخس لە ماوەی سەراسەری تەمەنی خۆیدا فێری دەبێ. بۆیە،، بە کۆمەڵگا،، بون رێگایەکە کە لە ژیانی مرۆڤدا/ هەنجارەکان یا عوڕف وعادەتەکان / یا بەهاکانی کۆمەڵگایە بە بەردەوامبونی فەرهەنگ وکولتووری ئەو کۆمەڵگایەیە.
بەهاکان یان ئەرزیشەکانی کۆمەڵگا چن؟
بەها یا ئەرزیش لە بواری زانستی/ کۆمەڵناسی / دا باوەڕگەلێکن کە ،،تاک،، یا شەخس یا گرووپی ئینسانی لە بارەی ئەو بابەتە کە دڵخواز بێ، یا باش، یاخراپ یا چاکن هەیەتی. بەهاکانی جۆراوجۆرنیشآندەری لایەنەکانی بنەڕەتی هەمەرەنگەن لە فەرهەنگی ئینسانیدا. بەهاکان لە / عادەت وهەنجارەکان / سەرچاوە وەردەگرن. بە شێوەیەکی گشتی بەو بابەتانەی کە بۆ ئەندامانی ناو گرووپەکان، گرینگی ومەبەستی هاوبەشی ئەندامەکان دابین دەکا.(و:  بەها گشتیەکان وقازانجی گشتی بۆ تەواوی ئەندامان بە بێ جیاوازی لە کۆمەڵگادا).
بەها یان ئەرزیش یا قیمەت چەند لایەنن؟
دوولایەنی راستین کە بونیان هەیە. یەک: یەکەمجار بە نیشانەی باوەر یا ئیدە یا مەبەست خۆیان دەنوێنن ونیشان دەدەن. خوازیاری بەردەوامبونن ومرۆڤ هاندەدەن بۆ گرتنی رێزو حورمەتی دوولایەنە.
دوو: لەسەر بابەتەکان لە گەڵ کۆمەڵێک رەفتار خۆیان نیشان دەدەن وبە شێوەیەکی،، بە چاو یا عەینی / یان بە شێوەیەکی، سمبولیک، دێنە سەر زمان.

" تێکەڵاوی جینسی دوای زایمان (دوای منداڵبون) "
تێکەڵاوی جینسی دوای سەردەمی / دووگیانی یا سکپڕی / یاپاش سەردەمی منداڵبون، چەندحەوتوویەک یا چەند مانگێک وەدوا دەکەوێ. هاوسەرەکان لەو ماوە دیاریکراوەدا توانای لێک نزیکبونەوەیان نییە (بە تایبەت ژن). نزیکبونەوە (جووتبون) لەیەکتر لەو سەردەمەدا بۆ ،،ژن،، دەردئاوەرە. چونکە برینی لەشی ژن( برینی نێوان دەورەیی) وبڕینی لەشی ژن کە بە هۆی زایمان دروست دەبێ دەبێتە هۆی ئازاروهێش. دەبێتە هۆی بێ توانایی لە ئاست نزیکبونەوە لە پیاو. دوای زایمان تاقمێک لە دایکەکان تووشی بێ مەیلی جینسی دەبنەوە، بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ. هەروەها دووچاری/ خەمۆکێی/ دوای زایمان دەبنەوە.هەروەها لەوانەیە گرفتی دیش پاش منداڵبون پێک بێ کە ماوەی ساڵێک بخاینێ. ئەوسەردەمە باڵانسی داخوازیەکانی ژن وپیاو لە ئاست نزیکبونەوە تێکدەچێ.هەروەها لەو سەردەمەدا ویستی پیاو بۆ نزیکی لەژن زیاترە.
تێکچونی سیستمی ئۆرگانیزمی لەشی / ژن/ یەکێکە لە گرفتەکانی ئەو سەردەمە. زۆرینەی هاوسەرەکان وا فکر دەکەنەوە کەدوای/ زایمان/ پێوستە هەتا چەند حەوتوو پەیوەندی جینسیان پێکەوە نەبێ. چون لەوانەیە پەیوەندیکردن ببێتە خراپبونی لەشی دایک، ئەوە باوەڕێکی باش نییە وخراپە.
" دڵ زەدەگی جینسی یا ماندووبونی جینسی یا دوورکەوتنەوەی جینسی"
بەو مانایە دێ کە،،نەبونی مەیلی جینسی،، یا کەم بانەوەی / هەوەسی جینسی / بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی جینسی لە نێوان ژن وپیاو کە جار جارە لە ژیانی هاوبەشیدا روودەدا.
" پەیوەندی جینسی لە ئاژەڵەکاندا"
لە تاقمێک لە ناو ئاژەڵەکاندا وەک: مەڕ، باڵەندەکان، نزیکایەتی جینسی لە وەرزی تایبەتیدا ئەنجام دەدرێ.( وەرزی جووتبون). لەووەردزەدا هۆڕمۆنەکانی جینسی،،نێریا مێ،، دروست دەبن ودەزگایا ئۆڕگانی،، نێرینە یا مێینە،، بۆ تێکەڵاوی ئامادە دەبن. لە کاتەکانی دیکەدا( غەیرە وەرزی/ دروستبونی هۆڕمۆنەکان زۆر دێنەخوارێ. بەڕادەیەک کە ئاژەڵ هیچ مەیلی جینسی بۆ درست نابێ.

وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.
٢٠/٤/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە