دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستان لە 2020دا


قه‌ڵه‌وى و مه‌ترسييه‌كان

Tuesday, 04.21.2015, 19:35

4584 بینراوە


با ئه‌مجاره‌يان قسه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤه‌كان بكه‌ين , دوور له‌ سياسه‌ت .
هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا قه‌لَه‌وى وه‌كو نه‌خۆشى دانانرێتٍ, به‌لاَم بۆته‌ مه‌ترسييه‌كى زۆر گه‌وره‌و ترسناك و سالاَنه‌ به‌ مليۆنان هاولاَتى له‌سه‌رانسه‌رى جيهاندا به‌ هۆى كاريگه‌رى قه‌لَه‌وييه‌وه‌ گيان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن . ديارده‌ى قه‌لَه‌وى رۆِژ له‌ دواى رِۆژ له‌ زيادبون و گه‌شه‌كردندايه‌و ئه‌مه‌ش هۆكارى خۆى هه‌يه‌و به‌ كورتى له‌م خالاَنه‌ى خواره‌وه‌دا خۆى ئه‌بينێته‌وه‌ :
يه‌كه‌م : به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى ئاستى ژيان و گوزه‌رانى مرۆڤه‌كان له‌ سه‌رانسه‌رى جيهاندا له‌ چاو سالاَنى رِبوردودا له‌ ئاستێكى باشدايه‌و به‌ گشتى هاولاِتيان رِۆژانه‌ خواردنى باش ئه‌خۆن و به‌و هۆيه‌وه‌ ديارده‌ى قه‌لَه‌و بون له‌ زيادبونى به‌رده‌وامدايه‌ .
دووه‌م: به‌ هۆى ئه‌وه‌ى له‌م رِۆژگاره‌دا هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه‌ زۆر بون . وه‌كو ئوتومبيل به‌ هه‌مو جۆره‌كانيه‌وه‌ , كه‌ به‌ هۆى ئه‌مانه‌وه‌ مرۆڤه‌كان جولَه‌يان كه‌م بوه‌و ٍ ئه‌وه‌ش ئه‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و خواردنه‌ى ئه‌يخۆن به‌ ئاسانى له‌ش نايسوتێنێت و ئه‌بێته‌هۆى قه‌لَه‌وى .
سێيه‌م: نه‌بونى به‌رنامه‌يه‌كى باش و رِێك و پێك بۆ وه‌رزش كردن و دابه‌زاندنى كێشى له‌ش و به‌و هۆيه‌وه‌ مرۆڤه‌كان به‌رده‌وام قه‌لَه‌وتر ئه‌بن .
چواره‌م : زۆر جاريش به‌ هۆكارى ويراسى يان به‌ هۆى تێكچونى سيسته‌مى كاركردنى هۆرِمۆنه‌كان , مرۆڤه‌كان توشى قه‌لَه‌وييه‌كى گه‌وره‌ ئه‌بن .
دياره‌ من پزيشك نيم و هۆكاره‌كانى قه‌لَه‌وى زۆر له‌مانه‌ زياترن و پزيشكێكى شاره‌زا ئه‌توانێت به‌شێوه‌يه‌كى باشتر ئه‌مه‌ رِون بكاته‌وه‌ . ئه‌توانم به‌ كورتيش مه‌ترسييه‌كان يان ده‌ر ئه‌نجامه‌كانى قه‌لَه‌وى له‌م چه‌ند خالَه‌ى خواره‌وه‌دا با س بكه‌م :
1-ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ قه‌لَه‌ون ئه‌گه‌رى توشبونيان به‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌ له‌ كه‌سانى تر زۆر زياتره‌و بۆ ئاگادارى هه‌مولايه‌كيش نه‌خۆشى شه‌كره‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌ نه‌خۆشيه‌ مه‌ترسيداره‌كانه‌و سالاَنه‌ به‌ مليۆنان خه‌لَك به‌ هۆكارى ئه‌م نه‌خۆشييه‌ گيان له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ن .
2- قه‌لَه‌وى هۆكاره‌ بۆ به‌رزبونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن ئه‌وه‌ش له‌ رِێگاى كۆبونه‌وه‌ى چه‌ورى زۆر له‌ناو بۆريه‌كانى خوێندا . گومانى تێدا نييه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش مه‌ترسييه‌كى گه‌وره‌يه‌ بۆ سه‌ر ژيانى مرۆڤه‌كان .
3- قه‌لَه‌وى ئه‌بێته‌ هۆكارى پيربونى زوتر له‌ كه‌سانى ئاسايي ئه‌وه‌ش به‌ هۆى ئه‌وه‌ى جولَه‌ى كه‌م ئه‌بێت و زوو په‌كى ئه‌كه‌وێت و له‌ جولَه‌ ئه‌كه‌وێت .
4- قه‌لَه‌وى ئه‌و ديارده‌يه‌يه‌ كه‌ كه‌ ئه‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ مرۆڤ به‌رده‌وام هه‌ست به‌ معانات بكات و له‌زه‌ت و خۆشى له‌ ژيان نه‌بينێت و به‌زه‌حمه‌ت جلو به‌رگى ده‌ستكه‌وێت , يان ئه‌بێ به‌ تايبه‌ت بۆى دروستبكرێت و ئه‌وه‌ش ئه‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ وه‌كو كه‌سانى ئاسايي ده‌رنه‌كه‌وێت و به‌م هۆيه‌وه‌ هه‌ميشه‌ خۆۆى به‌ كه‌سێكى ئاسايي نه‌زانێت.
ئه‌وه‌ى واى لێكردم به‌ تايبه‌تى قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌م دوو هۆكاره‌:
يه‌كه‌م : من خۆم كه‌سێكى قه‌لَه‌وم و كێشم نزيكه‌ى 110 كيلۆيه‌و ئێستا ته‌مه‌نم نزيكه‌ى 70 سالَه‌و به‌رده‌وام و به‌ درێژايي ته‌مه‌نم به‌ده‌ردى قه‌لَه‌ويه‌وه‌ نالاَندومه‌ و تا ئێستاش به‌رده‌وام وه‌رزش ئه‌كه‌م و ته‌ندروستيم زۆر باشه‌ . جگه‌ له‌ وه‌رزش زۆر جاريش په‌نام بردۆته‌ به‌ر رِێجيم كردن و به‌لاَم ئه‌مانه‌ نه‌بونه‌ هۆى ئه‌وه‌ى كێشه‌ى قه‌لَه‌ويه‌كه‌م چاره‌سه‌ر ببێت .ٍ به‌هۆى ئه‌وه‌ى كێشه‌ى قه‌له‌ويم هه‌بوه‌ , به‌رده‌وام به‌شوێن ئه‌و باس و توێژينه‌وانه‌دا گه‌رِاوم كه‌ له‌سه‌ر دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌لَه‌وى ئه‌نجامدراون .
وه‌كو ده‌ر كه‌وتوه‌ ديارده‌ى قه‌لَه‌وى له‌ هه‌موو جيهاندا هه‌يه‌ , رِێژه‌ى قه‌لَه‌وى له‌ ولاَتێكه‌وه‌ بۆ ولاَتێكى تر جياوازى هه‌يه‌و ئه‌وه‌ش په‌يوه‌ندى به‌ جۆرو سيسته‌مى خواردنه‌وه‌ هه‌يه‌ . هه‌تا ديارده‌ى كۆچكردن ٍ له‌ گونده‌كانه‌وه‌ بۆ شاره‌كان زياتر بێت , رِێژه‌ى قه‌لَه‌وى له‌ زيادبوندا ئه‌بێت , چونكه‌ جولَه‌ى مرۆڤه‌كان كه‌متر ئه‌بێـت و زياتر ئه‌كه‌ونه‌ ئيسراحه‌ته‌وه‌و خواردنى باشتريش ئه‌خۆن كه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌بنه‌ هۆكارى قه‌لَه‌وى .
وه‌كو باس ئه‌كه‌ن ئه‌مه‌ريكا زۆرترين رِێژه‌ى قه‌لَه‌وى تێدايه‌ . ولاَته‌ عه‌ره‌بيه‌كان به‌هۆى جۆرى خواردنه‌وه‌ رِێژه‌ى قه‌لَه‌ويان زۆر به‌رزه‌ , كوردستانى ئێمه‌ش هه‌مان كه‌لتورى هه‌يه‌ . ولاَتى ئێران رِێژه‌ى قه‌لَه‌وييان له‌ ئاستێكى زۆر نزمدايه‌ و سيسته‌م و جۆرى خواردنيان له‌ ئاستێكى زۆر ته‌ندروستدايه‌ٍ .
دووه‌م: له‌گه‌لَ ئه‌وه‌ى كه‌ قه‌لَه‌وى كێشه‌يه‌كى گه‌وره‌ى كۆى ئاداميزاده‌و هۆكارى زۆر نه‌خۆشييه‌ , بۆيه‌ به‌رده‌وام تويژينه‌وه‌و لێكۆلَينه‌وه‌ له‌سه‌ر دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ قه‌لَه‌وى ئه‌نجام ئه‌درێت . هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ره‌تاوه‌ باسمكرد ئه‌مه‌ريكا زۆرترين رِێژه‌ى قه‌لَه‌وى هه‌يه‌و ئه‌مه‌ش سالاَنه‌ مليارده‌ها دۆلار له‌سه‌ر ئه‌م ولاَته‌ ئه‌كه‌وێت .
هه‌موشمان ئاگادارى ئه‌وه‌ين كه‌ ئه‌مه‌ريكا يه‌كێكه‌ له‌ ولاَته‌پێشكه‌وتوه‌كانى دنيا له‌ بوارى پزيشكى و دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشيه‌كان . به‌لاَم تا ئێستا چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ كۆتايهێنان به‌ كێشه‌ى قه‌لَه‌وى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ و قه‌لَه‌وى له‌ زيادبونى به‌رده‌وامدايه‌ .
تا ئێستا تاكه‌ چاره‌سه‌رٍ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ديارده‌ى قه‌لَه‌وى دوو رِێگايه‌ :
يه‌كه‌م : ئه‌نجامدانى وه‌رزش به‌ شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام و ته‌ندروست يه‌كێكه‌ له‌و چاره‌سه‌رانه‌ى به‌ هۆيه‌وه‌ ئه‌كرێت رِێگا له‌ به‌رزبونه‌وه‌ى كێشى له‌شى ئاده‌ميزاده‌كان بگيرێت و چاره‌سه‌رێكى گونجاوىٍ باشه‌ .
دووه‌م : رِێجيم كردن . واته‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى خواردن , يان كه‌مخۆرى و پاريزكردن له‌و خواردنانه‌ى ئه‌بنه‌ هۆى قه‌لَه‌وى چاره‌سه‌رێكى باشن بۆ رِێگرى له‌ به‌رزبونه‌وه‌ى كێشى له‌ش و باشتريش وايه‌ به‌ رِێنمايي پزيش بێت بۆ ئه‌وه‌ى زيانى لاوه‌كى له‌سه‌ر جه‌سته‌ دروست نه‌بێتٍ.
ئه‌وه‌ى كه‌ زۆر تر پالَى پێوه‌نام و هانى دام قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌م ئه‌مه‌يه‌ : هه‌روه‌كو له‌سه‌ره‌وه‌ باسم كرد من هه‌موو ته‌مه‌نم ئازارم به‌ قه‌لَه‌ويه‌وه‌ بينيوه‌و زياتر له‌ 10 سالَ له‌ ولاَتى سويد بوم زۆر جار سه‌ردانى پزيشكم كردوه‌ بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ى قه‌لَه‌ويه‌كه‌م , به‌لاَم پزيشكێك نه‌بو ده‌رمانێكم بۆ بنوسى َ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و بۆ جارێكيش منيان نه‌نارده‌ سه‌نته‌رێكى تايبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشى قه‌لَه‌وى .
جارێك له‌ جارانيش پزيشكێك به‌هۆى ئامێرێكى تايبه‌ته‌وه‌پشكنينى بۆ نه‌كردم بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت من به‌ چ خواردنێك قه‌لَه‌و ئه‌بم . ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شتى له‌و جۆره‌ هه‌بوايه‌ له‌ پێش هه‌موو ولاِتێكى دنيادا ئه‌و جۆره‌ ئامێره‌ له‌و ولاَته‌ دروست ئه‌كراو به‌ هه‌زاران سه‌نته‌رى چاره‌سه‌رى قه‌لَه‌ويش ئه‌كرايه‌وه‌. تا ئێستا ئه‌وه‌ى هه‌يه‌ سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنى ديارده‌ى قه‌لَه‌وى ئه‌وه‌يه‌ به‌رده‌وام مرۆڤ وه‌رزش بكات و خۆى له‌و خواردنانه‌ به‌دوور بگرێت كه‌ مرڤ قه‌لَه‌و ئه‌كه‌ن . واته‌ ئه‌بێ مرۆڤ خۆى رِابێنێت له‌سه‌ر كه‌مخۆرى و زياتر سه‌وزه‌ بخوات .
له‌ رِاستيدا ئه‌مانه‌ چاره‌سه‌رى پزيشكى نين . مه‌به‌ستم ئه‌وه‌يه‌ نه‌ وه‌رزشكردن و نه‌ كه‌مخۆرى جۆرێك له‌ ده‌رمان نين و پزيشك بۆت بنوسێت و كێشت دابه‌زێت . كه‌واته‌ ئه‌وه‌ى تا ئێستا هه‌يه‌ ته‌نها رِێنماييه‌ . وه‌رزش بكه‌و كه‌مخۆرى بكه‌و خۆت له‌و خواردنانه‌ به‌دوور بگره‌ كه‌ ئه‌بنه‌هۆكارى قه‌لَه‌وى و به‌ زۆرى سه‌وزه‌ بخۆ .
كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر من پزيشكيش نه‌بم ئه‌توانم ئه‌م رِێنمايه‌ بده‌مه‌ يه‌كێكى تر . كاتێك من يان پزيشكێك رِێنمايي كه‌سێ ئه‌كه‌ين وه‌رزش بكه‌و كه‌مخورى بكه‌و ئه‌و رِێنمايه‌ى له‌ گوێ گرت و به‌و هۆيه‌وه‌ كێشى دابه‌زى يان زيادى نه‌كرد ئه‌وه‌ ئازايه‌تى من يان پزيشكه‌كه‌ نييه‌ به‌ پله‌ى يه‌كه‌م , به‌لَكو ئازايه‌تى خۆيه‌تى كه‌ توانيويه‌تى خۆى رِاگرێت و وه‌رزش بكات و كه‌مخۆرى بكات .
رِاسته‌ رِێنماييكردن باشه‌ به‌لاَم ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ هه‌لَناگرێت پزيشك پاره‌يه‌كى خه‌يالَى له‌ برى ئه‌م رِێنمايه‌ وه‌رگرێت و ئه‌وه‌ ئه‌بێته‌ بازرگانيكردن . ٍ دواى هه‌مو ئه‌و باس و شيكردنه‌وه‌ى سه‌ره‌وه‌ دێمه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ چه‌ن نمونه‌يه‌ك بهێنمه‌وه‌ له‌سه‌ر بازرگانى كردنى هه‌ندێك پزيشك به‌ شێوه‌يه‌كى زۆر ناياسايي و نامرۆڤانه‌ به‌ پيشه‌كه‌ى خۆيانه‌وه‌ له‌ پيناوى پاره‌دا . ئه‌و لايه‌نه‌ى كه‌ زۆريش به‌رپرسياره‌ به‌رامبه‌ر به‌م كاره‌ ناياساييانه‌ و لێنه‌پرسينه‌وه‌ له‌ سه‌رپێچى كه‌ران وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى پارێزگاكانه‌ . من لێره‌دا ته‌نهاٍ سێ نمونه‌ ئه‌هێنمه‌وه‌ :
يه‌كه‌م : كه‌لَه‌شاخگرتن واته‌ ده‌رهێنانى خوێن له‌ سه‌ر هه‌ردوو شانى مرۆزڤ له‌ رِێگاى به‌رداخه‌وه‌ , كارێكى نه‌شياوه‌و له‌ زانستى پزيشكيدا ئه‌مه‌ نييه‌و له‌ كۆليجه‌كانى پزيشكيدا ناخوێنرێت و رِه‌تيش ئه‌كرێته‌وه‌ . به‌لاَم له‌ شاره‌كاندا به‌سه‌دان كه‌س نورينگه‌يان داناوه‌و كه‌لَه‌شاخ ئه‌گرن و ته‌نانه‌ت پزيشك هه‌يه‌ نورينگه‌ى تايبه‌تى هه‌يه‌و وه‌كو پسپۆر ئه‌و كاره‌ ئكات . ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدايه‌ كه‌ كه‌لَه‌شاخگرتن ئه‌بێته‌ هۆى دروستبونى نه‌خۆشى بۆ جگه‌ر .
باشه‌ بۆچى ئه‌م كاره‌ قه‌ده‌غه‌ ناكرێت و پرسينه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ ناكه‌ن كه‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ؟؟.
دووه‌م: هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ره‌وه‌ باسمكرد تا ئێستا جگه‌ له‌ رِێگا چاره‌ى وه‌رزشكردن و كه‌مخورى چاره‌سه‌رێكى تر نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ بۆ بۆ كێشه‌ى قه‌لَه‌وى و هيچ سه‌نته‌رێكيش له‌ هيچ ولاَتێكى دنيادا نييه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ى گشتى به‌كار بهێنرێت بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى قه‌لَه‌وى و هيچ ئامێرێك له‌ هيچ خه‌ستاخانه‌يه‌ك نييه‌ بۆ تاقيكردنه‌وه‌ى ئه‌و خواردنانه‌ى ئه‌بنه‌هۆى قه‌لَه‌وى مرۆڤه‌كان و ئه‌گه‌ر شتێكى له‌و جۆره‌ش هه‌بى نه‌بۆته‌جێگه‌ى بايه‌خ.
به‌لاَم ماوه‌ى چه‌ند سالَێكه‌ پزيشكێك له‌ ولاَتێكى ئه‌وروپييه‌وه‌ گه‌رِاوه‌ته‌وه‌ سلێمانى و له‌ گارِه‌كى زه‌رگه‌ته‌ نزيك مزگه‌وتى حاجى عوسمانى عه‌لاف نورينگه‌يه‌كى داناوه‌و له‌سه‌ر تابلۆكه‌ى نوسيويه‌تى گوايه‌ چاره‌سه‌رى قه‌لَه‌وى ئه‌كات . ماوه‌ى سالَێك زياتر بۆ هه‌ر سه‌ردانێك بۆ جارى يه‌كه‌م برِى 100 دۆلار و بۆ جارى دوه‌م نيوه‌ى ئه‌و پاره‌يه‌ى وه‌رئه‌گرت و وابزانم ئێستا نيوه‌ى ئه‌وه‌ وه‌رئگرێت . سه‌ره‌ بۆ سالَ و شه‌ش مانگ گيراوه‌و ئامێرێكى داناوه‌ گوايه‌ ئه‌م ئامێره‌ نيشانى ئه‌دا كه‌سى قه‌لَه‌و به‌ چ جۆره‌ خواردنێك قه‌لَه‌و ئه‌بى َ . كه‌واته‌ ئامێره‌كه‌ى جه‌نابى دكتۆر وه‌كو عه‌ساى سيحرى وايه‌.
له‌ راستيدا ئه‌گه‌ر ئامێريش نه‌بى و نه‌شچيته‌ لاى پزيشك له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌ گشتى هاولاَتيان ئه‌زانن هۆكارى قه‌لَه‌وى چييه‌و تا ئاستێكى باشيش هاولاَتيان جۆرێك له‌ زانياريان له‌ هۆكاره‌كانى قه‌لَه‌و بوون و چۆنيه‌تى چاره‌سه‌ركردنى هه‌يه‌و ئه‌وه‌شى جه‌نابى دكتۆر وه‌كو عيلم به‌و خه‌لَكه‌ هه‌ژاره‌ى ئه‌فرۆشێته‌وه‌ , ته‌نها رِێنماييه‌و بريتييه‌ له‌ وه‌رزش و كه‌مخۆرى .
كه‌واته‌ نابێ پزيشك به‌ تايبه‌تى برِه‌پاره‌يه‌كى زۆر له‌برى ئه‌م رِێنماييه‌ وه‌رگرێت و كارى پزيشكى به‌ ويژدان ئه‌وه‌يه‌ , كاتێ نه‌خۆشێك ئه‌چێته‌ لايي به‌ هۆى ئه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌ و ئه‌ويش هه‌ست ئه‌كات ئه‌و كه‌سه‌ قه‌لَه‌وه‌و كاريگه‌رى خراپى له‌سه‌ر ته‌ندروستى هه‌يه‌ , رِێنمايي ئه‌كات كه‌ كێشى دابه‌زێنێت . به‌لاَم ئه‌م پزيشكه‌ ئه‌م رِێنماييه‌ به‌ پاره‌يه‌كى خه‌يالَى ئه‌فرۆشێت . كاتێك جه‌نابى دكتۆر بۆ جارى يه‌كه‌م كه‌سى قه‌لَه‌و ئه‌بينى و رِێنمايي ئه‌كات و ئه‌ويش وه‌رزش ئه‌كات و خواردن كه‌م ئه‌كاته‌وه‌ بۆ جارى دوه‌م دێته‌وه‌و ئه‌لَى ئه‌وه‌تا لاواز بوى و ئه‌مه‌ به‌سه‌ركه‌وتن ئه‌زانێت .
جه‌نابى دكتۆر بۆ جارى دوه‌م نيوه‌ى جارى يه‌كم پاره‌ وه‌ر ئه‌گرێت . به‌لاَم ئه‌و كه‌سه‌ بير له‌وه‌ ناكاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌كو جاران ده‌ست بكاته‌وه‌ به‌ خواردن و واز له‌ وه‌رزش بهێنێت , قه‌لَه‌وتر ئه‌بێته‌وه‌ . كه‌واته‌ ئه‌وه‌ى دكتۆر پێي وتوه‌ ته‌نها رِێنماييه‌و ئه‌وه‌ بايي ئه‌و پاره‌ زۆره‌ نييه‌ كه‌ وه‌رى ئه‌گرێت . پرسياره‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌يه‌ :
ئايا له‌و ولاَته‌ى ئه‌م عيلمه‌ى لێوه‌ فێربوه‌ , ئه‌توانى به‌و شێوه‌يه‌ هاولاَتيان هه‌لَ خه‌لَه‌تێنێ ؟؟؟. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ رێگا چاره‌يه‌كى تازه‌يه‌ و ئه‌م دكتۆره‌ ئامێرێكى واى دۆزيوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌مه‌ريكا له‌ ژێر ئه‌رزا به‌ شوێن كه‌سى ئاوادا ئه‌گه‌رێن .باشه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ رِێگا چاره‌سه‌رێكى ئاوا ده‌گمه‌نه‌و ئه‌م عيلمه‌ تازه‌ نه‌گه‌يشتۆته‌ ئه‌م ولاَته‌و هه‌موشمان ئه‌زانين به‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌ده‌ردى قه‌لَه‌وييه‌وه‌ ئه‌نالَێنن و به‌و هۆيه‌وه‌ توشى چه‌ندين نه‌خۆشى تر بون . كه‌واته‌ بۆچى سه‌نته‌رى له‌و جۆره‌ له‌ شاره‌كانى كوردستان ناكه‌نه‌وه‌و ئه‌م ئامێره‌ تازانه‌ به‌كار ناهێنن و هاولاَتيان له‌ده‌ردى قه‌لَه‌وى رِزگار ناكه‌ن .ٍ
ئه‌و پزيشكه‌ به‌رنامه‌ى رِێجيمى داناوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كێشيان زۆره‌و بۆ نمونه‌ ئه‌لَى ژه‌مى 4 يان 6 كه‌وچك برنج بخۆ . باشه‌ كه‌سێ: كه‌مێك هوشيارى هه‌بێـت , ئه‌بێ ئه‌وه‌ بزانێت كه‌مخۆرى كێشى له‌ش دائه‌به‌زێنێت و خۆشى ئه‌توانێ ئه‌م كاره‌ بكات و چ پێويست ئه‌كات برَه‌ پاره‌يه‌كى زۆر به‌ دكتۆر بدات.
ئاخر چ مانايه‌كى هه‌يه‌ ئه‌م ميلله‌ته‌ به‌م شێوه‌يه‌ بگه‌وجێنرێت و ئاوا سوكايه‌تى پێ بكرێت و له‌ رِێگاى ده‌رمانى ئێكسپايه‌رو ئه‌م جۆر پزيشكانه‌وه‌ گيرفانى هاولاَتيان به‌تالَ بكرێته‌وه‌ .
له‌ ولاَتانى دنيادا پزيشكه‌كان به‌رده‌وام توێژينه‌وه‌ ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشيه‌كان له‌ پێناوى ئاسوده‌كردنى مرۆڤه‌كان , به‌لاَم پزيشكه‌كانى ئێمه‌ به‌دواى دۆزينه‌وه‌ى باشترين رِێگاوه‌ن بۆ تالاَنكردنى گيرفانى هاولاَتيان . هۆكارى ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ ئه‌و پاشا گه‌ردانيه‌ى له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌يه‌و كه‌س له‌ كه‌س ناپرسێته‌وه‌ .
كه‌س نييه‌ له‌ جه‌نابى دكتۆر بپرسێت : له‌ كاتێكدا له‌و ولاَته‌ى برِوانامه‌ت تێدا هێناوه‌ نه‌ هيچ پزيشكێكى تايبه‌تى چاره‌سه‌رى قه‌لَه‌وى هه‌يه‌و نه‌ هيچ سه‌نترێكى تايبه‌ت به‌ چاره‌سه‌رى قه‌لَه‌وى و نه‌ هيچ ئامێرێكى تايبه‌ت به‌كار دێت بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت به‌كام خواردن مرۆڤ قه‌لَه‌و ئه‌بێت . ئه‌ى كه‌واته‌ چۆن ئه‌م پزيشكه‌ بۆته‌ فرياد رِه‌س و عيلمێكى واى له‌گه‌لَ خۆى هێناوه‌ كه‌ له‌م جيهانه‌دا وێنه‌ى نييه‌ لێره‌ به‌دواوه‌ له‌ ئه‌مه‌ريكاشه‌وه‌ خه‌لَكى بۆ چاره‌سه‌رى قه‌لَه‌وى رِو له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌كه‌ن .ٍ
سێيه‌م: ٍئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ى له‌ زۆر شوێنى ئه‌م شاره‌ له‌ بينايه‌كدا 3-4 پزيشكى تێدايه‌ و سه‌ير ئه‌كه‌ى بو ئه‌وٍ چوار پزيشكه‌ يه‌ك تاقيگه‌و يه‌ك ئامێرى تيشك و يه‌ك ده‌رمانخانه‌ و جارى واش هه‌يه‌ سه‌نته‌رێكى سۆنه‌ريشى لێيه‌. ئيشى هه‌مو ئه‌مانه‌ له‌ لايه‌ن ئه‌و چوار پزيشكه‌وه‌ دابين ئه‌كرێت و پاره‌كه‌شى نه‌خۆشى چاره‌ رِه‌ش ئه‌يدات .
كاتێك پزيشك له‌ نورينگه‌كه‌ى ده‌ست به‌كار ئه‌كات و نه‌خۆشه‌كان ئه‌بينێت , ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ى له‌ قۆناغى يه‌كه‌مدا هه‌رچى ئه‌چێته‌ لاى پزيشك يه‌كسه‌ر رِێزێك فه‌حسى موخته‌به‌رو ئه‌شيعه‌و سونه‌رى بۆ ئه‌نوسى و دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و فه‌حسانه‌ ئه‌كه‌ن , جه‌نابى پزيشك پشكنينيان بۆ ئه‌كات .
نوسينى ئه‌م فه‌حسانه‌ له‌به‌ر پێويستى نييه‌و زۆر جار نه‌خۆش پێويستى به‌ تيشك و سۆنه‌رو فه‌حس نييه‌ جه‌نابى دكتۆر زۆر به‌به‌زه‌ييه‌و ئيشى بۆ هاوپيشه‌كانى ئه‌دۆزێته‌وه‌ , به‌لاَم رِاستييه‌كه‌ى ئه‌وه‌يه‌ له‌گه‌لَيان شه‌ريكه‌. نمونه‌يه‌كى تر له‌ كارى ناشيرينى پزيشكه‌كان ئه‌مه‌يه‌ : كاتێك بۆ نه‌خۆشييه‌ك سه‌ردانى پزيشكێكى پسپۆرِ ئه‌كه‌ى , دواى پشكنين و ر ِێنمايي , كۆمه‌لَێك ده‌رمانت بۆ ئه‌نوسێ . ئه‌گه‌ر به‌و پزيشكه‌ دلَت ئاوى نه‌خوارده‌وه‌و له‌سه‌ر قسه‌ى ئه‌م و ئه‌و سه‌ردانى پسپۆرِێكى تر بكه‌ى , هه‌ر كه‌ چويته‌ لايي و ده‌رمانه‌كانت پێشان دا , به‌ لالوت و سه‌ر بادانێكه‌وه‌ پێت ئه‌لَى ئه‌وه‌ كێ ئه‌و ده‌رمانانه‌ى بۆنوسيوى و ئه‌مانه‌ خراپن و فرِێيان بده‌ و به‌كاريان مه‌هێنه‌ . دواى ئه‌وه‌ خۆى پرِبه‌ عه‌لاگه‌يه‌ك ده‌رمانى ترت بۆ ئه‌نوسێ. قسه‌كانى ئه‌م پزيشكه‌ ئه‌وه‌نده‌ى بۆ شكاندنى پزيشكه‌كه‌ى تره‌ ئه‌وه‌نده‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى نه‌خۆشه‌كه‌ نييه‌و دواجار نه‌خۆش برِواى به‌ پزيشكه‌كانى خۆمان نامێنێت و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌يه‌ زوربه‌ى نه‌خۆشه‌كان ئه‌برينه‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ر .

ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ى داوا له‌ وه‌زيرى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ ته‌ندروستييه‌كانى پارێزگاو شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌م كه‌ چيتر رِێگا نه‌ده‌ن ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ ببنه‌ بازرگان و گيرفانى هاولاِتيان به‌تالَ بكه‌نه‌وه‌و كارێكى وابكه‌ن پيشه‌ى پزيشكى له‌كه‌دار بكه‌ن و خه‌لَكيش برِواى به‌ پزيشكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نه‌مێنێت چونكه‌ هه‌ندێك پزيشك به‌ شێوازى زۆر ناشيرين يه‌كترى ناشيرين ئه‌كه‌ن .
هه‌ر لێره‌وه‌ داواش له‌ هه‌موو هاولاَتيان و رِۆشنبيرانى ئه‌م هه‌رێمه‌ ئه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ نه‌شياوانه‌ بێده‌نگ نه‌بن و له‌ هه‌موو شوێنێك قسه‌يان له‌سه‌ر بكه‌ن و لايه‌نى په‌يوه‌ندى دار به‌رپرسيار بكه‌ن و داوايان لێ بكه‌ن به‌دواداچونى ورد بۆ ئه‌و كاره‌ نائاساييانه‌ بكه‌ن كه‌ په‌يوه‌ندى رِاسته‌و خۆى به‌ ژيانى رِۆژانه‌ى هاولاَتيانه‌وه‌ هه‌يه‌ .

دووشه‌ممه‌ 13 / 4 / 2015ٍ 




(دەنگدراوە: 1)