بنەماڵەی بارزانیی بە رێککەوتن لەگەڵ یەکێتیی بە مەرجی جێ‌هێشتنی کوردستان حەیدەر شەشۆی ئازاد کرد

Thursday, 23/04/2015, 21:45

7189 بینراوە


حەیدەر شەشۆ فەرماندەی پاراستنی هێزەکانی شەنگال، لەلایەن هێزێکی پاراستن و مەکتەبی مەسعود بارزانی لە رۆژی ٦ - ٤ - ٢٠١٥ دەگیرێ، بۆ سوکایەتیی پێکردنی  دەیخەنە لای چەند زیندانییەکی داعش، سەرچاوەیەک لە هەولێر نزیک بە دەزگای پاراستن بە کوردستانپۆستی راگەیاندن کە پاراستن بۆیە  خستوویەتە لای داعشەکان، بەزمانێکی پیس یەکێک لە پاراستنەکان وتوویەتی؛ تا ئەوانەی لاقەی خوشک و ژن و کچەکانیان بووە بە چاوی خۆی بیان بینێت و بە ئازارەوە بتلێتەوە. ئەو تۆمەتەی کە خرابووە پاڵ حەیدەر شەشۆ تۆمەتی تیرۆر بوو، گوایە حەیدەر پرسی بە پارتیی نەکردووە و ئەو هێزەی دروست کردووە، لە ناوچەی سەنگال  بەکاری تیرۆریستانە هەڵساوە. سەرچاوەکە بە کوردستانپۆستی راگەیاند، پاش ئازارێکی دەروونی زۆر، لە رۆژی ١٣ - ٤ - ٢٠١٥ و لە ژێر فشارێکی هەموو لایەنەکاندا بەتایبەی ئەڵمانیا، پاراستن بە ناچاریی حەیدەر شەشۆی ئازاد کرد ئەویش بە رێککەوتنێکی ژێربەژیری نێوان یەکێتیی و پارتیی، مەرجەکە ئاشکرا نەکرا، ئەویش ئەوەبوو کە حەیدەر دەبێت کوردستان جێ بهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا، نابێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان. کوردستانپۆست بۆ یەکەمجار  و بە شەرمەزاریی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار  ڤیدیۆی  گەڕانەوەی حەیدەر شەشۆ یەکمجار بۆ ئەڵمانیا بڵاودەکاتەوە.
شایانی باسە وەکو پەیامنێرەکەمان زانیریی وەرگرتووە، کەوا پارتیی زۆر لەو دەڤەرە دەترسێت، بۆیە تیمێکی تایبەتی داناوە بۆ بەدوادچوون و ناسینەوەی ئەو کەسانەی کە بۆ نمونە لەسەر گرتنی شەنگال و پشتگیری بنەماڵەی بارزانی بۆ داعش لەسەریان دەنووسن و رەخنەیان لیدەگرن، تا ئیستا چەند هەڕەشەی کوشتن و لەنێوبردیان لە چەند گەنجێکی کوردانی یەزیدی کردووە کە لە فەیسبوکدا ناسیویانەتەوە و رەخنەی توندیان لە بارزانی گرتووە، هەروەژها سەرجاوەکە وتی چەند کەسێک لە کوردانی یەزیدی ئیستا لە زیندانەکانی پاراستندا زیندانی کراون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە