تاڵەبانی سەردانی گۆری خومەینی کرد! فوئاد مەعسومیش سەردانی گۆری ئەتاتورک دەکات!

Friday, 24/04/2015, 20:54

5826 بینراوە


ئەجینداو پلانی فوئاد مەعسوم لە سەردانەکەی بۆ تورکیا تەنیا بریتیبوو، لە سەردانی گۆری ئەتاتورک! مەدح، سەنا، بەرزنرخادنی رۆڵی مێژووی ئەتاتورک! هەڵگوتن بە شان و باڵی تورکیایی دژە کورد و مرۆڤاییەتی! وەک ئەوەی تاڵەبانی لە رابردودا لە سەردانەکانی بۆ تورکیا ئەنجامیدەدا. 
ئەو جۆرە هەڵوێستە بۆ کابراییەکی پەروەردە بووی قوتابخانەکەی تاڵەبانی جێگەی سەرسورمان نییە. ئەوا تەنیا هەڵوێستیی لەیەک چووی نییە لەگەڵ مامۆستاکەی.
 لە قۆناغی شاخدا، هەردووکیان هەر کاتێک هەستیان بە تەنگەژە و ئابڵۆقەدانی سەربازیی بکردبایە، بە بیانوی بوونی کۆنفرانس! لە دەرەوەی وڵات خۆیان دەرباز دەکرد. لە کرمەشان هۆتێڵ ئازادی، لە تاران هۆتێل ئێران شەهر مەنزڵگایان بوو، تاوەکو کاتی سەفەریان دەهات بۆ ئەوروپا. هیچ کاتێک بەدرێژایی ژیانی پێشمەرگاییەتی بەشداری شەرێکیان نەکردوە دژ بەهێچ رژێمێکی داگیرکراوی کوردستان نە لە شەستەکان وە نە لە هەشتاکان. هەر دووکیشیان جاشی ساڵی ١٩٦٦ن. 
لە شەری براکوژی لە ٣١ئابدا، گەلێک گەنجی بێ تاوان بوون بە سوتەمەنی شەری بەرژەوەندیی ئەو لێپرسراوانە، تەرمەکانیان شە‌قامەکانی هەولێری داپۆشیبوو، پێش وەخت تاڵەبانی ئەو هەواڵەی زانیبوو کە پارتی نیازییەتی لەگەڵ سوپایی عیراق هێرش بکاتە سەر شاری هەولێر، ئەمە هۆکارێک بوو کە خۆی لە سلێمانی مابوەوە.  پەیمانی لە ئەمریکا وەرگرت بوو کە لە سەریان بێتە وەڵام، ئەوە هۆکاری ئەوە بوو کە هێرۆ و فوئاد لە هەولێر مابوونەوە، بەو هیوایەی کە ئەمریکا دێتە دەنگ و ئەوان هیچیان بەسەر نایەت. لەو رۆژەدا دەبابەکانی بەعس ناوەراستیی شارەکەیان داگیر کردبوو، تەرمی هەزاران کوری هەژاری ئەو میللەتە شەقامەکانی داپۆشیبوو، کەچی فوئاد مەعسوم لەگەڵ هێرۆ بە ئوتۆمۆبیلێکی تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رێزەوە گەیاندرانە شاری سلێمانی . 
ئابڵۆقەدانەکانی ناوچەکانی سەرکرداییەتی یەکێتیی لە ساڵی ١٩٨٨ لە لایەن سوپایی عیراق، بوو بەهۆی دەربەدەربوونی هەموو خەڵکی دێهاتەکان و هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی بە خێزانەکانیانەوە، زستانێکی سارد بوو خەڵک لە رێگای گەورە دێ، سەفرەو زەرون و چیایی ئاسۆس کە هەموو  بەفر گرتبووی ملی رێگایان گرت بەرەو سنوری ئێران، لە رێگادا ژمارەییەکیی زۆر لە منداڵ رەق بوونەوە لە ناو بەفر، پێشمەرگەکانی تیپەکان کۆکرابونەوە لە شەڕیکی گەرمدا بوون لە بەرەنگاری کردن لەو ناوچانە و شەهیدێکی زۆریان دابوو، تاوەکو سەرکردەیی ئەو شۆرشە بە ئاسانی دەربازییان ببێت. ئەو خەڵکەی نەی توانی دەربازی ببێت گشتی ئەنفاڵ کرا.  بەچەند مانگێک پێش ئەو ئابڵوقەییە تاڵەبانی لەگەڵ هێرۆی خێزانی لە باشووری کوردستان نەمابوون، بەرەو ئەوروپا لە رێگای ئێرانەوە دەربازیان ببوو. لەو کاتەدا فوئاد مەعسوم لەبەری مەرگەوە بە رێگای ئۆتۆمۆبیل بۆ ژاراوە بردرا، لەوێوەشەوە بۆ سونێ بە یارمەتی جاشەکانی حاجی عەلی شێنەیی، خزمی حەمە وەتمان دەربازکرا بۆ ناو ئێران بەبێ هیچ ماندوو بونێک و کێشەیەک. 
ئەو رابردوە دەیسەلمێنیت کە زۆر ئاساییە هەڵوێستێکی لەو جۆرە لە قوتابیەکەی تاڵەبانی ببیندرێت، کاتی خۆی تاڵەبانی تاجە گولینەی لەسەر گۆرەکەی ئەتاتورک دانا و سەردانی گۆرە پیرۆزەکەی خومەینی کرد. ئیمرۆش فوئاد سەردانی گۆرە پیرۆزەکەی ئەتاتورک دەکات.
سەرچاوە،
ستاندەرد ٢٣/٤/٢٠١٥
قوئاد مەعسوم باسی چاکەی ئەتاتورک دەکات و کاری مام جەلال دوبارە دەکاتەوە 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە