شەڕی سایکۆلۆجی مەسعود مستەفا

Saturday, 25/04/2015, 22:36

5529 بینراوە


جەنگی سایکلۆجی، یان جەنگی دەروونی واتا، فڕوفێڵی جەنگ، خەڵەتاندن، سەرلێشێواندن، خافڵگیرکردنی دوژمن، نانەوەی بۆسە و پەلاماری لە ناکاو، ئەم شێوازە جەنگە لە نێو گیاندارە ووشیارەکانیشدا هەیە، بە پێی بیر تیژیان . بۆ نموونە تیمساح  لەناو قوڕ و لیەتی کەنار چۆمەکان خۆی حەشار  دەدات، تا نێچێرەکەی دێت، چرکەی لێوە نایەت، یان مەیموونی ئۆرانج، ڕێک وەکوو مرۆڤ، بەهۆی گەڵای دارەوە بە فیکە هاوار دەکات، کە دوژمن هات. نیوەڕۆی دوەم ڕۆژی ئاگۆستی ١٩٩٠ جۆرج بۆشی باوک هاتە سەر ئاکرانی تێڤیەکان ووتی: مانگی٨  مانگێکی ئێجگار گەرمە، بۆ سەربازەکانمان، سەربازەکانمان فێری ئەو کەشە گەرمە نین، بۆیە هەتا فێنک دەکات چاوەڕی دەکەین، کەچیکاتژمێر یەکی هەمان شەو بەکاتی ئەوروپا، زرمەی لەبەغداد هەڵستاند*.
مەکرو تەڵەکەبازی دەسەڵاتدارانی تورک بێسنوورە، ئەزموونی سەدان ساڵەیان هەیە، ئێستا بە کردەوە شەڕ لە نێوان جەنگاوەرەکانی پەکەکە و دەوڵەتی تورکدا وەستێندراوە، کەچی پەلاماری جەنگاوەرەکانی پەکەکە دەداتوو، هەرخۆشی دادو بێدای هاوار دەکات، کە شۆڕشگێڕانی پەکەکە پەلاماری لەشکەرەکەمانیان داوە.
بەهەمان شێوە ئەقڵ فاشستی تورک، ناوی دەیان چەت و مافیای تەنانەی دابووە، پۆلیسی ئەنتەرپووڵ،بۆ نموونە(عەبدوڵا چاتڵی کە سەرۆک خێڵێکی کوردە وسەرۆک جاشیشە) کەچی هەمان ئەو ناوانەی فاشستی تورک دابووی بە پۆلیسی ئەنتەرپوول، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پۆلیس و دادی تورک، هەروەها هەرە ناودارترین قەحبەی تورکدا لەیەک ماشیندا وەردەگەڕێن، لە شارێک بەناوی سوسورلوک، ڕوداوەکەش هەربەو ناوەو ناودارە، کە پێێ دەگووترێت "سکەنداڵی سوسورلوک".  ئەوەش بۆ باڵانسڕاگرتنی بەهای پارەی تورکی، هەروەهادابین دابینکردنی تێچووی جەنگەکیان لەگەڵ پارتی کارکەرێن کوردستان، کە ئەوکاتە بودجەی تورکیا تەنها ٤٨ ملیارد دۆلار بوو، تورکیا بە بازرگانی کردنی بە مادە سڕکەرەکانەوە ساڵانە ٥٠ ملیارد دۆلاری بەدەست دەهێناو، کەچی هەر تورکیا خۆی، پەکەکەی بە بازرگانی کردنی مادە سڕکەرەکانەوە، تۆمەت بار دەکرد.
ئەگەر بریتان بێت، ئەوکاتە بنەماڵەی بەرزانی و تاڵەبانیش هاودەنگی تورکیا بوون، لە بڵاوکردنەوە و ناوزڕاندنی پەکەکە، کە بازرگانی بە توخمە ترساناکەکانەوە دەکەن،(مود مخدر) بۆ ئەو مەبەستەش بەتایبەتی بنەماڵەی بەرزانی، شار بەشار، پایتەخت بە پایتەخت دەگەڕان وسیمیناریان بە ڕۆشبیرە سۆزانیەکانی کورد لە ئەوروپاو ووڵاتانی دیکەی جیهان، ڕێک دەخست.  کە پەکەکە بازرگانی بە منداڵ مادە هۆشبەرەکانەوە دەکات، کەچی دەرکەوت، ئەویش بەڕێکەوت، وەکوو نوسیم لە ڕوداوێکی ماشێندا، کە ئەوبازرگانەی کە بازرگانی دەکرد بە مادە هۆشبەرەکانەوەو تورکیا خۆی ناوی دابوو بە پۆلیسی ئەنەتەرپوڵ، لە ڕوداوەدا لەشاری سوسورلوک بریندار بوو.
بۆ خۆم دوو لەو سیمینیاریانەم دیووە، یەکێکیان لە( تبلیسی پایەتختی جۆرجیا)، دومیان لە باشوری سوید شاری مالمۆ، هەرئەوکاتەش بابەتێکم لەسەر نووسی بەناوی ( بەبەڵگەوە پەکەکە دەستکردی میتی توورکە، ئەو لینکەی خوارەوە بشێلە) کۆڕگێڕەکەش، دوکتۆر بورهان یاسین بوو، هەروەها هەردوو هاوڕێ بەڕێزم، کاک ئاشنا کەمال لەگەڵ سەرکەوت مام جەلال دەباغ، فلیمی کۆڕەکەیان گرت. بە بەشداری نزیکەی ٦٠ کەسێک لەکوردانی، باشوری سوید. ئەم کارە هەروا ئاسان و سادە نیە، کە شارەو شار بگەڕێیت و کێ پارەی ماشێن یان نوسین خواردن و خەوتن ی دابین دەکات؟
 ئێستا خۆم لەخۆم دەپرسم، کە بۆ دوکتۆر بورهان یاسین، سەرپەرشتی ئەو کۆڕەی کرد، لەکاتێکدا، کە خۆی بە فریاد ڕەسی ئەم قەیرانەی کە ئێستا نیشتیمانی تێکەوتووە دەزانێت؟!  ئەو ماستە نەک موو بەڵکوو گوریسێکی تێدایە!
 
بنەماڵەی بارزانی سەردەشتیان شەهید کرد، کەچی تاوانی ئیسلامیان دایە پاڵی، عومەر فارس کوردستان نێت، خۆی ناوی سەردەشتی بۆ مافیاکانی بنەماڵ ئاشکرا کرد، کەچی هەرخۆشی وێنەکەی لە کوردستان نێتدا بڵاو دەکاتەوە.
جەوهەر نامیق ویستی کەمێک ڕابردووی ڕەشی خۆی سپی بکاتەوەو سەنگەر بگوێزێتەوە، ئەوەبوو پەیوەندی کرد بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە وهەروەها ویستی و هەوڵیدا کەکەمێک لەئازاری گەلەکەی کەم بکاتەوە، بەڵام بنەماڵەی بەرزانی پێیان زانی و دەرمان خواردیان کرد و دوای خۆشیان، وەکوو کەسە نزیکەکانی جەوهەر نامیق بەشداری پرسەوە سەرەخۆشیکەی بوون، ڕێک وەکوو دەرمانخواردنەکەی یاسر عەرەفات.
دوکترۆ عبدوستار، کە مامۆستای بەرزترین ئاستی زانکۆی جیهان بوو، کەباشترین خۆشگوزەرانی و بەرزی مووچە پێوێندراوە، وازی لەخۆشگوزەرانی خۆهێنا، تابگەڕێتەوە نیشتیمان و خزمەت بەگەلەکەی بکات، بەڵام چونکە بە دووسێ کتێب نهێنیەکانی بنەماڵەی درکان کوشتیان،تاوانی بەعسی بوونیان بۆ دروستکرد، دوایش خۆشیان فرمێسکی تیمساحانەیان بۆ ڕشت.
لە کوبانێ بەرپرسێکی بنەماڵە پەلاماری دوو چەکداری بنەماڵەی جەلالی دەداو گوێچکەی یەکێکیشیان دەتەقێنێت. کەچی چرکە لە بنەماڵەی جەلایەکانەوە نایەت، نەوەکا کورسیەکەی مامە لاق بێت لە باغیداد.
پڵنگەکەی زێرەڤانی خۆیکوشت، لەکاتێکدا، ناولێنانی ئەو نەگەبەتە، بۆ سوکایەتی بووە، کۆنە ئامرفەوجی خەفیفەبووە، قایماقامەکەی سلێمانی خۆی کوشت،فڵان خۆی خنکاند، فڵان خۆی سووتاند، ئەمانە سەرجەمیان، ئەو جۆرە شەڕە دەروونیەن، کە بکەرانی دەیانەوێت، بەو شێوە یەکەم خەڵکانێکی دیکە بترسێنن، هەروەها خۆشیان بێبەری بکەن، لە تاوانەکە، ڕێک وەک پەلاماردانەکەی ناو پەرلەمان بۆ سەرئەندام پەرلەمانی گۆڕان عەلی حمەساڵح، ئەمانە هەرهوومی لەسەردەمی بەعسدا بە ئاشکرا دەتیراون، بۆ نموونە تاقمەکەی" ابو تەبرە" بەشەو خەڵکیان دەکوشت و خەڵکیان دەتۆقاند، سبەینێش هەرخۆیان سەرکۆنەی ئەو تاوانەیان دەکرد، تورکە فاشستە دەسەڵاتدارەکان، بیوێنە لەو ڕوەوە شارەزان، ڕوداوی سوسورلوک یەکێکە لەباشترینی ئەو نموونانە، بنەماڵی بەرزانی  خۆیان لەبەر ئەوە بنەمای ووشیاری سیاسیان سفرە وئاگاداری ڕەوشەکە نین، هەمیشە پانادەبەنە بەر ڕەشەکوژی، کۆمەڵ کوژی کوونەماسی شیوعیەکان بەڵگەیە، بەڵام لەوەتەی کە بەتەواوی خۆیان ڕادەستی تورکییای فاشی کردووە، ئێستا شێوازێکی دیکەیە، بۆ نموونە، بڕیاربوو کە "دڵشاد سەعید" کەمان ژەن، پسپۆڕە لەبواری کەماندا، بێتە سەنتەری "مەد تێڤی" لە نزیک شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، ئەوەبوو هەفتەیەک پێش پڕوپاگەندەی زۆری بۆ کرا، لە کاتێکدا، هەر نیو کاتژمێر تەلەفۆنیان بۆ دڵشاد سەعید دەکرا کە با بێن بەشوێنتا، کەچی هەرنەهات بە ئێستاشەوە هەر نەهات، خۆم ٥ کاتژمێر پێش بەرنامەکە پێشنیارم کرد، کەبا بچین بەدوایدا، بەکورتی دەرکەوت کەهەمووی"دێم ئەها هەر ئێستا دێم، کەمێکی دیکە سەردەکەوم، بەکاتیژمێرێک پێش بەرنامەکە، دڵشاد خۆی تەلەفۆنی بۆ نوسینەگەی مەد تێڤی کرد و ووتی بەڕیزان من سوار بووم،١٠ خوولەکی دیکە دەگەمە لاتان" لەکۆتایی دەرکەوت کە هاتنەکانی تەنها بۆ شکاندنی مەد تێڤیبوو، لەلایەن بنەماڵەی بەرزانی و میتی تورکەوە، ڕەنگە دڵشاد خۆی بێتاوان بێت و بە زۆری بنەماڵە وەک یەخسیری ئەوکارەی پێکرابێت. چونکە بنەماڵە بەئاستێک بۆگەنن، کە دەتوانن بۆ ڕووداوێكی ئێچگار بێبەها، تەنانەت خوشک براو کەسەنزیکەکانی نەیارانیان، تیرۆر بکەن، مێژویان گەواهی دەدات.
مەسعوود بە دەنگ ڕەنگەوە ئەڵێ ئێمە پابەندی دەستوورین و خۆم هەڵ نابژێرمەوە، کەچی لەولاوە ئەو شتە کەناونراوە فازڵ میرانی ، ئەڵێ قبوڵناکەین، کە ڕێگری بکرێت لەهەڵنەبژرادنەوەی سەرۆک.
واتا کاتێک خودی مەسعو د بەدەنگ و ڕەنگەوە ئەڵێ: ئیمە پابەندی دەستوورین و خۆم هەڵنابژێرمەوە، لێرەدا خەڵک دڵنیا دەکات، کە دڵنیابن ترس و دڵەڕاوکێ مۆتەی سەردڵی گەلەکەتان بۆ هەتا هەتایە، دەڕەوێنتەوە نامێنێت، خەڵک دڵشاد دەکات، کە ئیتر جارێکی دیکە بە گومبوونی مەسعود گەل تووشی قەیرانی ئابووری و شەڕ نەهامەتی نابێتەوە، کاتێکیش کەسایەتیەکی ناو بنەماڵ وەک فازڵ میرانی ئەڵێ: لە هیچ کەس قبوڵ ناکەین کە تەنانەت ناوی سەرۆک بهێنێت، واتا گەل تۆقاندن، بە زەقی پێمان ئەڵێن چیتانە دەبابەکانی تورک نابینن، زۆر بڵێی بکەن، دەبابەکانی تورکیای فاشیتان بۆ بانگ دەکەم. بە واتای دروست کردنی ڕاڕای و شڵەژان، دەستدرێژی کردن بۆ سەرئەدام پەرلەمانی گۆڕان کە زیاتر ١٢٠٠٠٠ دەنگی پێداروە، بەواتای تەنها دەست درێژی نیە بۆ تەنها کەسایەتی عەلی حەمە ساڵح، بەڵکوو ناڕاستەوخۆ هەڕەشەیە بۆ هەموو دەنگ دەرەکانی هەروەها سووکایەتی و هەڕەشەشە.
بەکورتی دەسەڵاتدارانی تورکیا بێسنوور نامرۆڤانەوە وەحشیەگەریانە هەڵسوکەوت دەکەن، بەتایبەتی بەرانبەر گەلەکەمان، بۆ سەلماندنی ساختەچێتی بێئەخلاقی دەسەڵاتدارانی تورک، لەو لینکەی خوارەوە بخوێنەوە ئەویش بەڵگەی خودی دەسەڵادارانی تورکەوە، پاشان بیانی، بابەتەکە لە ژێر ناونیشانی (ئەگەر تورکیا پارەی نەوتەکەی نەدا چی؟) چونکە هەر ئەوکاتە پێشبینی ئەوەمکرد کە تورکیا پارەی نەوتەکە نادات بەکورد، ڕەنگە یەک دوو ملێۆن دۆلار بدات بە مەسعود و نێچێر پێان بڵێ ها ئەوە سەدەقەی ئەمساڵمان بۆ منداڵەکانتیان خەرج بکەن.
بنەماڵە سامانی نەتەوەی گەلەکەماننیان  ڕەوانەی تورکییای کرد، پێشتریش هەموو ڕۆژێک دروێنەی ئیبراهیم خەلیل، ڕەوانەی تورکیا کراوە، بەپێی دانپیانانی "سیخوڕەکەی تورک بروسل یڵدرم" بۆ ئەو مەبەستە دەسەڵاتدارە تورکە فاشیەکان هاتن سینارێۆیەکیان  دروست کرد، کە بانک ڕووتیان کردووە، ڕێک (کهنە سزبار**) بەڵام کاتێك پۆلیسی تورک دای بەسەر ماڵی خاوەن بانەکەدا، دیتمان تەنانەت شلیفە دۆلاریان لەناو لنگە گۆرەیدا دۆزیەوە، بنەماڵەش بۆئەو مەبستەوە ئەو کارەیان کرد، یان ئەوەتا ڕێك کەوتوون لەگەڵ بنەماڵە،  ئەگەر هاتوو خەڵک هاواری لێهەستا، ئەو فلیمە جاکیشانیە نمایش بکەن و بڵێن، چیبکەین، ئەوتا خاوەن بانکەکە پارەی هەمووی دزیوەو چوو، دەسەڵاتمان نیە.
ئەگەر خەڵکیش بێدەنگ بوو، ئەوا بنەماڵەو میتی تورک پێکەوە پێکی ساختەچێتی هەڵدەدەن، بەڵام بنەماڵەی بەرزانی و میتی تورک لەوە ئاگادارن کە جەلالی و مەلایی ٣٠ هەزار لاوی کوردیان بەکوشتندا لە پێناو شەڕی سفرە، کەچی دوایش جانەوەرێکی وەک جەلال تاڵەبانی شارە و شار دەگەڕا و پڕو پاگەندەی بۆ سەرکەوتنی مەسعود بەرزانی دەکرد، لەکاتی هەڵبژاردندا.
چونکە ئاگادارن، کە هێشتا کاتی زەمیەنەی ترساندن لە خەڵك ماویەتی.
بۆ تورکیا چونکە پێشینەیەکی و دەستێکی باڵای هەیە، لەساتەچێتی وسەخافەتەدا، بۆ بانکێکی ئەوروپی نا کە هەمیشە، پێشبڕكێێ دەکەن کە زامنترینیانن، بۆ جیهانی سەرمایەداری؟
* نیوەڕۆی دوەم ڕۆژی ئۆگۆست، پێکەوە لەگەڵ کاک ڕەحیم مام قادر(هاوڕێ کرێکار) پێکەوە لەماڵەکەمدا نانی نیوەڕۆمان خوارد، لە شاری مالمۆی باشووری سوید، پاشان پێکەوە گوێمان لە جۆرج بۆش بوو لەکورتە لێدوانێکیدا ووتی: مانگی ٨ مانگێکی گەرمە لە عێراق و بۆ سەربازەکانمان، چونکە سەربازەکانمان فێری کەش و هەوای گەرم نەبوون، چاوەڕێ دەکەین، کە کەمێک کەش هەوا فێنک بێتەوە، ئەگەر سەدام کوێت بە جێنەهێڵێت ئەوا لێێ دەدەین. بوو بە مشتمڕمان، بیرم دێتەوە کە گووتم، دڵنیابە، ئەم شەو زرمە لە عێراق هەڵدەستێنن، ئەوەبوو تا درەنگانێک، لەبێ دەسەڵاتیدا، شەڕمان بە کارمەندانی سەفارەتی عێراق دەفرۆشت، ئەندامیانی سەفارەتی عێراق زۆرینەیان کوردبوون، لێیشیانمان دەناسین، جنێوی زۆر پیسیان دەدا، بێسنور بێڕەشتبوون، بە سەختی پارێزگاریان لەسەدام دەکرد، ئێستا زۆرینەی ئەوانەی کە دەمیان لەدەمی مەنهۆڵ دەچوو، ئێستا نەقیب مەقیبی تەنانات مەستەشاری تایبەتی مەسعود بەرزانین، هاوڕێ کڕیکاریش وەکوو من ئاگاداری ئەو ڕەوشەیە. ئەگەر هەڵەنەبم نزیکەی یەکی شەوبوو، لەپڕ جۆرجبۆش هاتە سەرشاشەی تیێڤی هەواڵی شەڕی ڕاگەیاند، بەکورتی پوتڵێک ویسکیم لە هاوڕی کرێکار بردەوە.
**زۆر بەکورتی ئەسەدوڵای عەلەم، هەروەها کهنە سرباز،هەروەها دخترم فرح، باس لە بیرەوەریەکانی سەردەمی شا دەکەن، کە ئێران بەهای ٧٥ساڵ، کە جگە لە حمە ڕەزا شا کەسی دیکە نازانێت کە ئەو بڕە پارە زەبەلاحە چەندە،کەلە بانکەکانی بەریتانیادا هەڵگیراوە. کاتێکیش ئێران پێویستی بەو پارەبوو، نوێنەری شا چوە لەبانکە دیاریکراوەکە، داوای پارەکەی ئێرانی کرد، بەڵام بانکەکە ووتی کە پارەیان نیە! ئیتر چۆن، ناکرێ. دەکرێ، پارەی خۆمانە، چیبکەین چی نەکەین. دواجار سەرۆکی ئەو بانکەکەی کە پارەکەی ئێرانی بانک کردبوو،بە نوێنەرەکەی شای گووت: ڕاستە پارەی ئێوەیە و کەس نکوڵی لەوە ناکات ومافی خۆتانە، بەڵام بانک ڕووتمان کردوە، واتا پارەمان نەماوە،نیمانە هەیدادو بێداد. بەڵام دەوڵەت چارەیەکی هەیە، بۆ ئەم کێشە ئەویش لەبری ئەو بڕە پارە، چەک تفاقی شەڕتان دەدەینێ، بە مەزنەی دەووڵەت ١٢ پاپۆڕی گەورەیی پڕ چەک تەقەمەنی دەکات، ئەوەش زۆر زۆرە و کەم نیە بۆ ئیران، خۆ ئێوە هەردەبێت کە چەک بکڕن. کاتێکیش چەکان دەگاتە ئێران، شا یەکێک لە جەنەڕاڵەکانی دەنێرێت بۆ بینی چەکەکان، ئەو جەنەڕاڵە هەمان نوسەری (کهنە سرباز) کۆنە سەربازە، کە چەکەکان دەبینێت و دەگەڕێتەوە بۆلای شا، شاش لە چۆنێتی پرسیار لە کۆنە سەرباز واتا جەنەڕالەکەی دەکات، کۆنە سەرباز ئەڵێ جناب عالی ئەگەر نەفامترین سەرباز ئەو چەکانە ببینێت، گەلی ئێران هەر هەموومان بەشەقە لە ئێران دەردەکەن، شا دەپرسێت بۆ؟ کۆنە سەرباز ئەڵێ: قوربان زۆربەی ئەو چەکانە تەنانەت لەجەنگی جیهانی یەکەمیشدا بەکار نەهاتوە، قوربان دوو کەشتیان تەنها ساچەمەزەنە! لە گۆگلەدا ئەو نیوە دێڕە بنووسە (خاگرات کهنه سرباز) دەتوانیت کە تەواوی بیرەوەریەکانی ئەو کۆنە سەربازە کە جەنەڕاڵێکی شابوە دابەزێنیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە