کاک یوسفی سەرۆکی پەڕلەمان، بە عەقڵی سەردەمی مەغۆلەکان شەرنەڤان و پێشمەرگە هەڵدەسەنگێنێت!

Sunday, 26/04/2015, 13:44

4751 بینراوە


یوسف محەمەد سەرۆکی پەڕلەمانی پارتەکانی هەرێم دەڵێت: "ژنانی شەڕڤان و پێشمەرگە سیمبولی ئازایەتی و نەبەردین.
کاک یوسف لەبەر ئەوەی سەرۆکی پەرلەمانە و ئەو پۆستەی هەیە، هێشتا بە عەقڵی سەردەمی مەغۆلەکان بیردەکاتەوە، بۆیە باس لە ئازایەتیی و نەبەردیی دەکات، لەوە زیاتر هیچ هۆکارێکی سیاسیی لە نێو ژنانی شەرنەڤان و پێشمەرگەدا نابینێتەوە، کە بوونەتە سیمبولی بەرگریی، جگە لە ئازایەتی نەبێت.
ئاخر کاک سەرۆک ئەگەر هۆکارێکی سیاسیی نەبێت، ژنانی شەرنەڤان لە پێناوی ئەوەدا خۆیان نادەن بە کوشت تا باس لە ئازایەتییان بکرێت و وێنەکانیان وەک ئێوە لە فەیس بوکدا بڵاوبکرێتەوە، خۆ لەبەر ئەوە نییە خۆیان بە کوشت دەدەن بۆ ئەوەی ئێوە پێیان بڵێن ئازا و نەبەردن! ژنانی رۆژئاوا بەرامبەر بە داگیرکەران وەستاون، لە پێناو بەرگری نیشتیماندا خۆیان بە کوشت دەدەن، بەڵام پێشمەرگە بەداخەوە، خوێنی بۆ تۆ و ئەو مافیایانە دەڕژێت کە تۆ پارە و پۆستی پێوەردەگریت،  پەڕلەمانێکی ساختە  بۆ سەرۆک و دز و خائین و پیسخۆرەکان بەڕێوە دەبەیت 
نەوشیروان مستەفاش دەزانێت بۆچی یەکێکی وەکو تۆ بۆ پۆستی پەرلەمان دادەنێت، مەگەر سی چڵ ساڵی دیکە تێبگەیت! لێ ئیستا کاک یوسف محەمەد کە بە پارەی میللەت خۆی قەپات کردووە، ماوێتی تێبگات!
لە زانکۆ رۆژی ٨/٤/٢٠١٥ کاک یوسفی سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت: "ئەم قۆناغەی ئێستای هەرێمی کوردستان سەخت و هەستیارە".
هەرچی بەرپرس و پیسخۆرە ئەوانیش کە پەیام دەدەن و قسە دەکەن، ئەوانیش لەوەو پێشیش ئەمانەیان وتۆتەوە، بەڵام کاک یوسف ن لە مەراسیمی کردنەوەی سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی لە زانکۆی سەڵاحەدین ئەمەشی بۆ زیاد دەکات و دەڵێت:
"بونی سەنتەری ستراتیژی و ئەکادیمی لە هەرێمی کوردستان بۆ خوێندنەوەی روداوەکان زۆر گرنگە، هەرچەندە بەداخەوە تائێستا لە هەرێمی کوردستان گرنگی بە لێکۆڵینەوەی ستراتیژی نەدراوە، لەبەر ئەوە هەندێجار لەبەرامبەر روداوەکانی هەرێمی کوردستان و دەوروبەرمان نەمنتوانیوە خوێندنەوەیەکی زانستی وردمان هەبێت، بۆیە لە ئێستاوە گرنگە بۆ هەمو سێکتەرە جیاوازەکان شیکار وتوێژینەوەی ئەکادیمیمان هەبێت".

بە قسەکانی کاک یوسفدا وا دەردەکەوێت، کە هەرچەندە ئەو سەنتەرانە گرنگ بوون بۆ هەرێمەکەی، لێ  بایەخیان پێنەداون، ئیتر لەمەودوا کاک یوسف لە سەنتەری لێکٶلێنەوەدا چاوی بۆ خوێندنەوەی رووداوەکان دەکاتەوە، بۆیە بە زمانێکی ئەکادیمی سێکتەرانە پێمان ئەڵێت لە ئێستاوە گرنگە بۆ هەمو سێکتەرەکان شیکار و توێژینەوەی ئەکادیمیمان هەبێت.
کاک یوسف خۆشی دەزانێت ئەم قسانەی دەیکات، قسەی هەلەق و بەلەقن، لێ ناچارە ئەم قسە بێ ناوەڕۆکانە بکاتەوە، ئەگینا بۆ خۆشی، بڕیارەکان ئەم نایدات، بەڵکو ژمارەیەک کۆمپانیا و مافیا و وڵاتفرۆش دەیدەن، خۆشی وەک سەرۆکی پەرلەمان بۆ ئەوە  دانراوە، تا دزێتیی و ناپاکیی ئەوان بشارێتەوە، رەوای  پێبدات، بەناوی یاساوە، بە یاسایان بکات. ئەگەر قوتابیانی زانکۆ، کەسانی وریایان تێدا بووایە، دەبوو بە هوها لە زانکۆ دەریان پەڕاندایە، ئامادە نەدەبوونایە گوێ لە قسەی پوچی سەرۆکی پەڕلەمانێک بگرن، کە بەردەوام پەرلەمان  بۆتە جێگای درۆ و هەڵخەڵەتاندنی خەڵک و جەماوەری کوردستان.
کاک یوسف دەڵێت ئەوان سیمبۆلی ئازایەتین، بەڵام لە راستییدا ئەوەی سیمبوڵە تەنیا خۆیەتی،  کە کاک یوسفی سەرۆکی پەرلەمان سیمبولی فەسادیی و سیمبوڵی دەسەڵاتی کارتۆنییە.
بزووتنەوەی گۆڕانیش هەرگیز نەیویستووە سەرۆکی پەڕلەمانێک دابنێت، لەوەی پارتی و یەکێتی باشتر و شیاوتر و نیشتیمانپەروەرتر بێت، ئەمەش بۆ خاتیری ئەوەی نەکا ئەو سەرۆک پەرلەمانە کەسێکی چاک بێت، خیانەت و فەسدی و ناپاکی قبوڵ نەکات، لە رێگای ئەوان دەربچێت و لێیان یاخی ببێت.

---------------------------------------------
سەرۆکی پەرلەمان: گرنگی بە لێکۆڵینەوەی ستراتیژی نەدراوە

(سبەى):
08/04/2015
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات هەمو لایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەن لەپێناو پاراستنى بەرژەوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و دەڵێت: "ئەم قۆناغەی ئێستای هەرێمی کوردستان سەخت و هەستیارە".
د. یوسف محەمەد،  سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، لە میانی پێشکەشکردنی وتارێک لە مەراسیمی کردنەوەی سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی لە زانکۆی سەڵاحەدین وتی: "بونی سەنتەری ستراتیژی و ئەکادیمی لە هەرێمی کوردستان بۆ خوێندنەوەی روداوەکان زۆر گرنگە، هەرچەندە بەداخەوە تائێستا لە هەرێمی کوردستان گرنگی بە لێکۆڵینەوەی ستراتیژی نەدراوە، لەبەر ئەوە هەندێجار لەبەرامبەر روداوەکانی هەرێمی کوردستان و دەوروبەرمان نەمنتوانیوە خوێندنەوەیەکی زانستی وردمان هەبێت، بۆیە لە ئێستاوە گرنگە بۆ هەمو سێکتەرە جیاوازەکان شیکار وتوێژینەوەی ئەکادیمیمان هەبێت".
ئاماژەى بە پێویستى کارکردنى زانستى و ژیرانە کردوە و ئەوەشى وتوە کە هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت، بۆیە پێویستە "هەمو لایەکمان بە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەین و هەوڵ بدەین لە بەرامبەر روداوەکانی ناوچەکە یاریزانێکی گرنگ بین و بەرژەوەندییەکانمان بپارێزین".


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە