کەرویەکان دەیانەوێت بچنە سەر هۆزی باجەلان، کە کوردن

Sunday, 26/04/2015, 19:17

4201 بینراوە


کەروی یەکان ئەو هۆزە عەرەبە ترسناکەن کە ناوچەی سنوری ژیانیان لە ناو هۆزە سونەکانی نزیک بەغداد بوو بەڵام کاتێک ئاشبەتاڵ کراو دەستیان کردە ڕاگواستنی کوردەکان لەخانەقین بەدوایاندا هۆزی کەروی لە ڕێگەی بەعسەوە بۆ شایی کوردیان پڕ کردەوە و لە گوندەکانی ئەرکەواز و عەلی ئاوا نیشتەجێیان کردن و دەستیان گرت بەسەر ماڵ و زەوی زاری جوتیارە کوردەکاندا ، پاشان کاتێک ڕژێمی بەعس پڕۆژەی بەنداوی مەنسوری جێبەجێ کرد هەموو عەرەبەکانی ئەو گوندانەی ڕاگوێزا بۆ ناو خانەقین و جەلەولا، وا وایان بڵاو دەکردەوە کە گوندی ئەم هۆزە بوە بەژێر ئاوەوە، ئەم هۆزە زیاتر لە ڕژێمی بەعس نزیک بوەوە و تا گەیشتە ئەوەی چەندین کەسیان پلەی سەربازی و ئیستخباراتی وەرگرت، لەدوای هاتنی ئەمەریکێکان بۆ عێراق ، گەڕانەوەی کورد ئەم هۆزانە دەرکران ئەوان لە شارەبان و جەلەولا نیشتەجێ بوون و لەگەڵ پاشماوەکانی بەعس و قائیدەدا تێکەڵ بوون و دەستیان کردە تۆڵە سەندنەوە لە کورد، بۆیە دوای ڕۆیشتنی ئەمەریکێکان و سەرهەڵدانی چەتەکانی داعش ئەم هۆزە دەستیان لەگەڵ چەتەکانی داعشدا تێکەڵ کردوەو لە جەلەولا ترسناکترین گروپ بوون، کە ڕووبەڕووی هێزە کوردێکان دەبوونەوە، ئێستا دەنگۆی ئەوە هەیە کە لە ڕێگەی چەند بەرپرسێکی کوردەوە یەکێک لەوانە مەحمود سەنگاوییە، بە رێککەوتن و داوای مەسعود بارزانی ئەمە ئەنجام دەدرێت، کە دەیانەوێت خۆیان بکەنە کورد و لەگەڵ هۆزی باجالانێکان خۆیان وانیشان بدەن کە کوردن، گەنجەکان و پیاوەکانیان لەگەڵ داعشدان و ژن و منداڵەکانیشیان هێناوەتە کەلارو کفری و خانەقین و داوادەکەن بخرێنە سەر کورد، چونکە لە یاسای عێراقدا هەموو عێراقیەک دەتوانێ جارێک نەتەوەی خۆی بگۆڕێت، ئەوان بە بڕوابوون بە نەتەوەی کورد واناکەن، بەڵکو ئەمە تاکتیکێکە لەم ڕێگەیەوە دەستیان زیاتر ئاواڵا دەبێت.

 پەیامنێری کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە