ئاگادارییەکی دیکە بۆ نووسەرە بەڕێزەکان

Wednesday, 29/04/2015, 11:57

2342 بینراوە


بەم ئاگادارییە کورتە، سەرنجی نووسەرە بەڕیزەکان بۆ ئەو چەند خاڵەی خوارەوە رادەکێشین، کەوا کوردستانپۆست سیستەمی بڵاوکردنەوەی وتارەکانی بە شێوەیەکی نوێتر و مۆدێڕنەتر دەگونجێت، هەروەها لە چەند هەفتەی داهاتوودا و لە رێگای موبایلەوە دەتوانن وتارەکان بە هاسانی بخوێننەوە، ئەویش بەهۆی (ئەپ) ی تایبەت بە کوردستانپۆست، کە بەم نزیکانە بڵاوی دەکەینەوە، بۆیە گەرەکمانە ئەو وتارانەی بۆ لەمەودوا دادەبەزێنرێت بەشیوەیەکی جوانتر و رێکوپێکتر رێک بخرێن، لەمەدا بەشێک لەو ئەرکە دەکەوێتە سەر شانی ئەو نووسەرە بەڕێزانە، لێرەوە داوا دەکەین، رێنمانی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

یەکەم) لە پێش نووسینی وتارەکەتانەوە، ناوی خۆتان بنووسن بەم شێوەیە
ناوی نووسەر: ناوی وتارەکە
Author + Title:

دووەم) ژمارەی ئەرشیفەکەتان، کە پێشتر لە کوردستانپۆستدا هەتانبووە، ئەگەر نەتانزانی بچۆرە ناو ئەرشیفی
نووسەرانەوە لەوێ کلیکی ناوەکەی خۆت بکە، لەوێ دەیبینیتەوە، ئەگەر نەبوو، ئەوا داوابکەن تا بۆتان بنێرین

سێیەم) بۆ ئەوەی بە ئاسانی لە گوگڵدا وتارەکەتان بدۆزرێتەوە، چەند وشەیەک وەک کلیلی گەڕان بە دوایدا و چوونە ناو بابەتەکە بنووسە، بۆ نمونە ئەگەر نووسینەکەت لەسەر حیزبێک، یان کەسێک، یان هەر شتێک بێت لەناو ئەو نووسینەدا وشەکە بوونی هەبێت، ئەو وشانە بنووسە
Meta keywords:

چوارەم) لەناو وتارەکەتدا وتەیەکی جوان و گونجاو، یان دێڕێکی سەرنجڕاکێشی تێدا دەربهێنە وبینووسە،  تەنیا دێڕێک لەوە زیاتر نا
Meta description:

 پێنجەم) لەگەڵ نووسینەکەتدا ئەگەر دەتەوێت وێنەیەک دابنرێت بۆ خۆت بگەڕێ، وێنەیەکی گونجاو بە قەوارەی 
800x600 ،بدۆزەرەوە و لەگەڵیدا بینێرە
یان وێنەیەکی گەورە و روون بنێرە خۆمان چارەسەری دەکەین
Thumb Picture:

شەشەم) نووسینەکت پەیوەندیی بە چ بەشێکەوە هەیە دیاریی بکە، وەک: وتار، رەخنە، بیروڕا، هەواڵ.. .... هتد
تێبینی: کاتێک بزانین لە دیارییکردنی ئەو بەشەدا بە هەڵە بەشەکەتان نووسیبێت، ئێمە  ئەو مافە بە خۆمان دەدەین، کە ئەو بەشە بگۆڕین و چاکی بکەین.
Category:

حەوتەم) نووسینەکەتان بە فۆنتی ئونی کورد بنووسن، نەک بە فۆنتی عەلی، فۆنتی عەلی چەند کۆدێکی تایبەتی تێدایە، کە بۆ زمانی عەرەبی ئامادەکراوە،  لە کاتی گەڕان بۆ ناوێک، یان وشەیەک  سەر لە نووسینە کوردییەکە دەشێوێنێێت. لەم لیکەی خوارەوە دەتوانیت نووسینەکەت بکەیت بە ئونی کورد

ئەگەر ئەم داخوازییانە روون نییە، تکایە سەرنجی ئەو نووسینەی خوارەوە بدە کە ئێمە  وەک نمونە دامانناوە:
http://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=78503&authorid=54


------------------------------Author + Title:-------------------------------------
عماد عەلی: به‌ڵێن عه‌بدوڵا هه‌ره‌شه‌ له‌ په‌ كه‌ كه‌ دەكات
ژمارەی ئەرشیف 
09f1

------------------------------------Meta keywords:---------------------------- 
کلیلی چەند وشەیەک بۆ بابەتەکە 
 پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵێن عەبدوڵڵا، پەکەکە، پەرلەمانی کوردستان، حکومەتی هەرێم، دوو مەعاش، دانیمارک و کوردستان، رائید سەڵاح،  دەستەی نەزاهە، حزبی زه‌حمه‌تكێشان

------------------------------------Meta description:----------------------------
دێڕێکی سەرنجڕاکێشی ناو نووسینەکە هەڵبژێرە:
شه‌رم نیه‌ كه‌ تۆ هیچ قورساییه‌كت له‌ كوردستاندا نه‌بێت، به‌ هاندانی ئه‌وانی تر هه‌ڵوێستێكی ئاوا ده‌ربریت و قسه‌ی له‌م جۆره‌ بكه‌یت

------------------------------Content:(articles)----------------------
بە دواییدا تەواوی نووسینەکەت بنێرە
سوپاس بۆ هاریکارییتان
ستافی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە