ئەو ٥٠٠ ملیۆن دۆلارەی نێچیر لە تورکیای قەرزکردووە، پارەی دزراوی خۆیەتی

Thursday, 30/04/2015, 21:57

5819 بینراوە


ئەو بڕە پارەیەی گوایە نێچیر بارزانی، لە حکومەتی تورکیا ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری قەرزکردووە، ئیستا  لە تورکیا، بەتایبەت لە ناو کوردانی باکوردا دەنگی داوەتەوە، زۆربەی کورد و تورکەکان بە گاڵتەپێکردن و نوکتە بۆ یەکتری دەگێڕنەوە، سەرچاوەیەک لە دۆستێکی نزیک و هەوادارێکی پەکەکە ئەوەی باسکرد، کە ئەو 500 ملیۆن دۆلارەی قەرزکراوە، بریتییە لەو پارەیەی بنەماڵەی بارزانی کە لە خەڵکی کوردستان و بودجەکەیان دزیوە، جارێکی دیکە وەک قەرز و بە فائیدەی نزیکەی %٢٥ دەدەینەوە  بە حکومەتی هەرێم، تەنانەت سەرچاوەکە هەرچەند بە تەواویی دڵنیا نەبوو لە بڕی فائیدەی قەرزەکە، وای باسکرد، ئەو قازانجە بەشی زۆری بۆ ئەو بانکە دەبێت کە پارەکەی تێدا دانراوە و بەو شێوەیە دەینێرنەوە بۆ کوردستان، یەکێک لە نووسەرانی کوردستان، پێش بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ئەمەی بەستەوە بە رووداوێکی سەردەمی زانکۆی خۆی و گێڕایەوە: ئێمە کاتی خۆی لە زانکۆ و بەشی ناوخۆ بووین، چەند کەسێکمان لە ژوورێکدا پێکەوە بووین، نەمانزانی برادەرێکمان دەستی پیسە، لە دواییدا هەستمان پێکرد کە  جزدانەکەمان پارەی لێکەمبۆتەوە، کەسمان روومان نەدەهات، لای ئەویتر باسی بکەین، تا پێش سەری مانگ کەسمان  پارەی خواردنیشمان پێنەدەما، هەرچەندە ئەویش وەکو ئێمە دەشیخوارد،  کەچی هەمیشە پارەی پێدەما، زیاتر لەوەی کە دەبوو کەمی بکردایە، ئێمە نابوت، ئەویش پۆزی بەسەرماندا لێدەدا و پیاوەتی بە قەرزەکەوە دەکرد، کە پێی دەداین،ئێمەش  ناچار لێمان قەرزدەکرد، تومەز ئەوەش هەر پارەی خۆمان بوو، کە لێی دەدزین.  بنەماڵەی بارزانیش نەک خائین و ناپاکن، بەڵکو دەستپیسی و بەدڕەوشتییان ناشرین کردووە، مرۆڤ نازانێت لە کوێوە، پێناسەی دزێک بکات، دزەکە دەزانرێت بۆچی و لە ناچارییدا دزی دەکات و دەست بۆ گیرفانی خەڵک دەبات، بەڵام ئەمان هیچ پێناسەیەک نایانگرێتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی باسکرد، کە بنەماڵەی بارزانی، واتە مەسعود، مەسرور و کوڕەکانی و کوڕی و کوڕی ، نێچیر و ژن و کوڕ و کەسەکەکانی تریان، هەموویان حسابی بانکی تایبەتیان لە دەرەوەی کوردستان هەیە، بە تێکڕا زیاتر لە ٣٠ ملیار دۆلار کە عەقڵ نایبڕێت، هەیانە، ئەویش لەم شوێنانە خۆی دەبینێتەوە (بانک، خانوو، ڤیلا، هۆتێل و رێستۆران و پاپۆڕ و تەنانەت چەند فڕۆکەیەکی تایبەت بە هاتووچۆی خۆیان) ، ئەو کوردانەی باکور تیایاندایە کە لەناو دامودەزگاکنی تورکیادا کار دەکەن و لەو زانیارییانەوە نزیکن هەموو ئاگاداری ئەم راو ورووتەی بنەماڵەی بارزانین، کە چیان بەسەر خەڵکی کوردستاندا هێناوە، چارەنووسی کوردیان خستۆتە حالەتێکی مەرگەوە، هەرچەندە زۆر لە شارەزایان دڵنیان، کە ئەو پارەیە دەبێتە موڵکی حکومەتی ترکیا، یان بە رێککەوتنێکی نێوان حکومەتی داهاتووی عێراق لەگەڵ تورکیادا و بەمەرجی ملشکاندنی کورد، بەشێک دەدەنەوە بە عێراق، ئەمیش لە گۆڕانکارییەکی کوتوپڕدا، و دزەکان هیچیان دەستناکەوێتەوە، هەر بۆیە ئیستا ئەو بنەماڵەیە سەریان بۆ هەموو بڕیارەکانی میت و حکومەتی تورکیا شۆڕکردووە، لە ترسی نەفەوتانی ئەو پارە زۆرەی بردوویانەتە تورکیا، هەڵبەت ئەمە تەنها ئەو پارەیە دەگرێتەوە کە لە تورکیا هەیانە، جگە لە وڵاتانی دیکەی وەک  ئیتالیا و سویسرە و ئەڵمانیا .. هتد، ئەمەشیان باسێکی ترە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە