دژ بە سزادانی دادوەر (هاوژین حامد) ئاسایشی یه‌كیتی چالاكوانێكی گرت

Friday, 01/05/2015, 10:50

3754 بینراوە


كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاسایشی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ید سادق ، چالاكوان  دانیار محمه‌دیان دەستگیرکرد، لەبەر ئەوەی خۆی ئامادەکردووە بۆ بانگه‌شه‌ی دژ به‌سزادانی دادوه‌ر (هاوژین حامد)، ناڕەزایی دەربڕیوە دژ بەو کارەی کە دەسەڵاتی کوردی لە پشت جاش و فایلدارەکانەوەیە ،  ئه‌و هه‌وڵه‌ی یه‌كیتیش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ده‌نگی ناره‌زایه‌تی دژ به‌یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان به‌رزبۆته‌وه‌ كه‌ له‌رێگای به‌رپرسه‌كانی ئه‌وان فشار خراوه‌ته‌ سه‌ر دادگا و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، كه‌ دادوه‌ر هاوژین حامد سزابده‌ن، ئەوەی کە لە پشت ئەم کارەوەیەی  مه‌لا به‌ختیار و جه‌لال كه‌ریم جێگری وه‌زیری ناوخۆی  هه‌رێم بووه‌. ته‌نانه‌ت مه‌لا به‌ختیار به‌دادوه‌ر  ره‌ئوفی گووتوه‌ ئه‌وه‌ بۆچ به‌س جاشه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی ئێمه‌ ده‌گیرێت و هی پارتی ناگرن، بۆیه‌ ئێمه‌ گومانمان  له‌ گرتنی جاشه‌كانمان هه‌یه‌ 
شایه‌نی باسه‌ چالاكوانه‌كانی سه‌ید سادق  به‌ په‌یامنێری كوردستانپۆستیان راگەیاند، ئەگەر یەکێتیی و ئاسایشەکەی هه‌مووشمان بكوژن، ئێمە ناره‌زایه‌تی ئه‌مروی خۆمان له‌كاتژمێر ٥ ی ئیواره‌ هه‌ر ده‌كه‌ین، شایانی باسە ئیستا دادوەر هاوژین بە خۆی دوانزە کەس لە خێزانەکەی هەڵاتوون و رایان کردووە، لە ترسی ئەوەی مەلا بەختیار و پیاوەکانی هەڕەشەی کوشتن و قەڵاچۆی کەسوکاریان کردووە، لە ناویاندا دایکی هاوژین کە تەمەنی لەسەرو ٦٠ ساڵەوەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە