مردنی جەوھەر نامیق

Saturday, 02/05/2015, 9:35

19046 بینراوە


جەوھەر نامیق ئەو ئۆپۆزیسیۆنەی نێو پارتی زوو نەخۆش کەوتوو پارتی لێی دەرباز بوو
چیرۆکی نەخۆشکەوتن و دیارنەمانی سەرکردە رەخنەگرەکانی نێو پارتی
ڕاپۆرتی: سەلمان کۆچەری
تیرۆری شاراوە یەکێکە لە مەترسیترین و نھێنیترین ڕیگاکانی کوشتن کە لەخۆرھەلاتی ناوین بوونی ھەبووە و تا ئیستاش لەنێو زۆرێک لە پارتە گەورەکان بوونی ھەیە, بەجۆرێک زۆر سەرکردەو دامەزرێنەری پارتێکی دەسەڵاتدار لەناکاو دیار نامێنن یان ئەوەتا نەخۆش دەکەون و ھێدی ھێدی لەمردن نزیک دەبنەوە. مەترسی ئەو جۆرە تیرۆرە لەوەدایە کە کەسەکان خافڵکوژ دەکرێن یان ئەوەتا بەشێوەیەکی ھێواش و دەخرێنە بەر مردنێکی ئاشتیانە کەدوای چەندین ساڵ گومان و پەی بەمردنی کەسەکە دەکرێت, ھەر ئەو گومانانەش وا لەئەردۆغان دەکات داوای لێکۆڵینەوەی لە تەرمی سەرۆک وەزیرانێک (تورگوت ئۆزال)بکات کە زیاتر لە٢٥  ساڵە مردووە.
لە مێژووی پارتە سیاسیەکانی کوردستان گومان لەمردن و دیارنەمانی ھەندێک سەرکردەیە ھەیە, جا ئەو سەرکردانە یان ئەوە بەنھێنی ژەھرخوار و میکرۆبایی کراون یان ئەوا خافڵکوژ کراون, گومانی گەورەش لەسەر ئەو سەرکردانەیە کە ویستویانە بەشیوازێکی تر لە پارتی بنەرەت سیاسەت بکەن یان ئەوا بیر لە دروستکردنی ئۆپۆزیسیۆن بکەنەوە.
لەگەڵ دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆنێک لە یەکێتی بەسەرپەرشتی نەوشیروان موستەفا لادان لەو ڕیرەوەی یەکێتی کەکاری لەسەر دەکات و پاشان دروست بوونی بزووتنەوەی گۆران, دەنگۆی ئەوە دروست بوو ھاوشێوەی یەکێتی لەنێو پارتی دیموکراتی پارتێکی ئۆپۆزیسیۆنی جیابێتەوە, سەرکردە دیارەکانی نێو ئەو ڕەوتەش (جەوھەر نامیق) و (فەلەدیین کاکەیی) بوون, خودی جەوھەر نامیق لە ساڵی ٢٠٠٩ لەگەڵ چەندین چاودێری سیاسی و کەسایەتی لە ماڵەکەی خۆیدا دانیشتووەو باسی زەرورەتی دروستکردنی پارتێکی ئۆپزیسیۆنی کردووە, جەوھەر نامیق لایوابووە کە تەنیا بەدروستکردنی رەوتێکی وەھا دەتوانرێت شکڵی سیستەمی دەسەڵات لە زۆنی زەرد بگۆڕدرێت, ھەر بەو شێوەیەش شەقامی گشتی لە ھەولێر و دھۆک دەجوڵینرێت. بەشداربوویەکی کۆبوونەوەکەو نزیک لەجەوھەر نامیق ئاماژەی بەوە کرد کەوا زۆر سەرکردە لەبادینان و تەنانەت کە بنەماڵەی بارزانیش پشتگیری لەو جوڵانەوانە کردووە لەوانە نیھاد بارزانی و خزمانی سلێمان موعینی.
جەوھەر نامیق و ئۆپۆزیسیۆنێکی لەدایک نەبوو!
ناکۆکیەکانی جەوھەر نامیق لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پۆست و سیادە نەبووە, بەڵکو ئەو سەرکردەیەی پارتی لایوابوو کە پێویست دەکات سیسیتەمی ئیداری و سیاسی لە ھەرێمی کوردستان گۆرانکاری بەسەردابێت, دەسەڵاتی قۆرغکاری تاک لایەنی کۆتاییی پێبھێنرێت و چیتر زۆرینە نەبێتە قوربانی سیستەمێکی دۆگماو تۆتالیتاری, سەرجەم ئەو گۆرانکاریانەی جەوھەر نامیق نیازی بەرپاکردنی ھەبوو لە نووسین و لێدوانەکانی دیاربوون, بەڵام پارتی ھێدی ھێدی ئەو پیاوەی لە دەسەڵات دوور دەخستەوە.
د. وشیار علی زاوای جەوھەر نامیق تەئکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە کەوا جەوھەر نامیق مەبەستی بوو ئۆپۆزیسیۆنێکی چالاک لە زۆنی زەردا دروست بکات, لەدوای ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٩ ویستی بەرەسمی ئەوە ڕابگەێینێت بەڵام مەکتەبی سیاسی پارتی و تەنانەت خودی مسعود بارزانی لەگەڵی کۆبوونەوە.
باس لەوە دەکرێت دوا کۆبوونەوەی جەوھەر نامیق لەگەڵ مسعود بارزانیدا بووە, ئیدی دوای ئەوە لە کۆتایی ٢٠٠٩ جەوھەر نامیق دەچێتە ئەوروپا لەوێ لەگەڵ سیاسیە کوردەکان کۆدەبێتەوە, ھەر لە ئەوروپاش سەردانی ستافی کوردستانپۆست دەکات و لەوێ باس لەدروستکردنی ئۆپۆزیسیۆن دەکات.
زاواکەی جەوھەر نامیق دەڵێت "پارتی بەرەسمی داوای دانیشتنی لە جەوھەر نامیق کرد, دواتر مسعود بارزانی لەگەڵی کۆبوویەوە, ئیدی دوای ئەو کۆبوونەوەیە جەوھەر نامیق چوویە ئەوروپا و نیازی گەرانەوەی نەبوو بەڵام زروفی ماڵیان و ھەندێک ھۆکاری تر ئەویان ناچار بەھاتنەوەی کرد".
موستەفای حسن گەورە چاودێری سیاسی پێوایە جەوھەر نامیق ھاوشێوەی نەوشیروان موستەفا نیازی دروستکردنی ئۆپۆزیسیۆن و جیابوونەوەی لە پارتی ھەبوو, بەجدیش کاری لەسەر ئەوە دەکرد, پرس و ڕاویژی بەزۆر کەس کردووە, تەنانەت سەردانی ستافی کوردستانپۆست و کمال جەمال موختاری لە ئەوروپا کردووە.
موستەفای حست گەورە دەڵێت "جەوھەر نامیق ویستی ھەنگاوێکی لە شەوەی نەو شیروان مستە بهاوێت. ئۆپۆزسیۆنێک دروست بکات بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی چەندین لایەن و حیزب و ستافی کوردستانپۆستیشی کرد..دەیویست ڕاو سەرنجی ھەموان وەر بگرێت..بەڵام ھەر زوو پارتی بەمەی زانی و کەوتنە دژایەتی کردنی و لە کۆتایشدا نەخۆشیان خست و کۆتایی پێھات".
جەوھەر نامیق وەک کارەکتەرێکی باڵای بزافی شۆرشگێری رۆڵێکی باڵای ھەبووە, تەنانەت لەنێو پارتی دیموکراتی کوردستانیش کەسێک بووە کە پێگەیەکی بەرزی ھەبووە, بەڵام ئەو ھاوشێوەی خەڵکە ناڕازیە لە ئەدای سیستەم و حکومڕانی دەسەڵات ڕِازی نەبووە, ھەر بۆیەشە بە ئاراستەی دروستکردنی ئۆپۆزیسیۆن ھەنگاوی ناوە, د. وشیار زاواکەی جەوھەر نامیق ئاماژە بە ئەوە دەکات کە زۆر زوو جەوھەر نامیق نەخۆش کەوت, ئەو لەدوا ساتەکانی ژیانیشدا ئومێدی دەکرد بتوانێت بژێت و داوای لەخودا دەکرد کە ٥ ساڵی دیکە تەمەنی پێ بدات بۆ  ئەوەی بەرنامەکانی بۆ گۆڕانکاری بخاتە مەیدانی جێبەجێکردنەوە چونکە ئەو کەسێکی زۆر بوێر بوو لەنێو پارتی گەر جیابووبایەوە بێگومان ھەموو دەنگە ناڕازیەکانی لێکۆدەبوونەوە بەڵام لەگەڵ نەخۆشکەوتنی ئەو ئۆپۆزیسیۆنەش نەخۆش کەوت.
گومانی تیرۆر و خافڵکوژی لەنێو سەرکردایەتی پارتی:
لەگەڵ دروستبوونی پارتی و گەشەسەندنی ئەو پارتە سیاسیە ھەمیشە تیرۆری شاراوە یان خافڵکوژیش ھەبووە, لە شۆڕشی ئەیلول خودی مەلا موستەفا لە تیرۆرکردن ڕزگاری دەبێت و چەندین جاریش ھەوڵی تیرۆری سەرکردەکانی تر دراوە.
لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو چەند سەرکردەیەکی کاریگەری شۆڕشی ئەیلول و پارتی دەکەونە بەر تیرۆر, تیرۆر لەبزافی شۆرشگێریدا بوونی ھەبووە, جا تیرۆرکردنە یان دەستێکی خۆماڵی, یان بیانی بەھاوکاری دەستی ناوەوە, زۆر جاریش تیرۆرکردنەکە ئەوەندە شاراوە بووە کە لەگوماندا دەمێنێتەوە.
لەساڵانی ١٩٦٠ دوو سەرکردەی باڵای شۆرشی ئەیلول و پارتی بەناوی (سلێمان موعینی و خەلیل شەوباش) تیرۆر دەکرێن, ئیستاکەش گومان لە نەخۆش کەوتنی دوو سەرکردەی پارتی دەکرێن کە زیاتر لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق وەکو دوو رەخنەگری بەھێز (جەوھەر نامیق, فەلەدین کاکەیی) دەردەکەون و دوای ماوەیەک نەخۆش دەکەون و دونیای رەخنە لەنێو پارتیدا لەگەڵ ئەوان ماڵئاوایی دەکات.
د. وشیار زاواکەی جەوھەر نامیق باس لەوە دەکات کە خودی خۆی گومانی لە نەخۆشکەوتنی جەوھەر نامیق وا زوو کەوتنی ھەبووە, بەلام برایەکی ئەو کە لەنەخۆشخانە لەگەڵیدا بووە وەھا ئەوانی تەئکید کردۆتەوە کەوا پشکنین بۆ جەوھەر نامیق کراوە و دەرکەوتووە نەخۆشی ئەو ژێر پەنجە بووە.
موستەفا حسن گەورە چاودێری سیاسی لایوایە گومان لە نەخۆشکەوتنی ھەندێک سەرکردەی پارتی ھەیە, بەوەی ئەوانەی رەخنە دەگرن و لە ڕێی پارتی و بنەماڵە لادەدەن لەپڕ دیارنامێنن یان ئەوا نەخۆش دەکەون و دەمرن.
موستەفا حسن دەڵێت "پارتی و مێژووەکەی پێمان دەڵێن،کە پارتی بەدرێژایی تەمەنی ھەرگیز بەبێ تیرۆر نەبووە،، ھەر لەشەستەکانی سەدەی ڕابوردەو کە بە تیرۆرر سڵێمانی موعینی و خەلیل شەوباش دەست پێدەکات تا ئێمڕۆشی‌لەگەڵدا بێت درێژەی ھەیە.. پارتیی ھەم بە ئاشکرا نەیارانی سیاسی خۆی بە تیرۆر و پیلانی قێزون تیرۆر کردەوە، ھەم بە نھێنی کردویەتی. پارتی حیزبی بنەمالەیە،،ھەرکاتێک ھەرکەسێک ھێڵی سوری بەرامبەر بنەماڵە بەزاندبێ و بوبێتە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندیان لەناویان بردوە،بەشێکیش لەم تیرۆرانەی پارتی ؛بۆ خاتری داگیر کەرانی کوردستان بووە، زیاتر تێکۆشەرانی پارچەکانی تری کوردستان وەک، ڕۆژھەڵات و باکور ئێستاش رۆژئاوای کردۆتە ئامانج. ھەندکیشیان ئەندام کادیری خۆی بوون بەجەۆرێک لە جۆرەکان لەسیاسەتی پارتی و بنەماڵە ھەڵگەڕاونەوە, ھەر ئەندامێکی باڵای پارتی کاتێک دەیەوێ لە پارتی بێتە دەر یاخود ھەنگاوێکی تر بھاوێت،،یاخود بچوکترین دژایەتی سیاسەتی بنەماڵەی بارزانی بکات. ئەوا دوای ماوەیەک نەخۆش ئەکەوێت و دواتر ئەمرێت. داخەکەم ئێمە لە دەڤەرێکدا دەژین کە پارتی تێدیا حاکمە بچوکترین لێکۆڵینەوە بۆ ئەو جۆرە تیرۆرە شاراوانە ناکرێت. پارتیش ھەموو جارێک وەک بەرزەکی باناب بۆی دەردەچێت, ھەڵبەتە گەلێک شتی ھەن،،تەواوی ئەو ڕاپۆرتو بابەتانە کەلە سایتی کوردستانپۆست و کەناڵەکانی تری ڕاگەیاندن بڵاوکرانەوە ڕاستی ئەوە دەسەلمێنن کە بنەماڵەی بارزانی سەردەشتیان تیرۆر کردەوە بە بیانووی ئەوەی کە گوایە سەردشت باسی ناموسی بنەماڵەی بارزانی کردوە. ھەموو بەڵگەکان دژی بنەماڵەی بارزانین لەسەر پرسی تیرۆر کردنی سەدەشت عوسمان، بەڵام لەم ھەرێمە کێ دەستی بە بەڵگە ڕادەگا..لەوڵاتێکدا یاسا سەروەر نەبت و شەفافیەت نەبێت، دەرگای دادگاو فەرمانگەکان کراوە نەبن بە ڕوی میدیاو ڕۆژنامە نوس چۆن بەڵگەت دەست دەکەوێت.. کاتی خۆی لە سایتی کوردستانپۆست تەنانەت شێوەی کوشتنەکەی و ناوی بکوژەکیمان بڵاو کردەوە..دواتر ئەکەسەی کە سەردەشتی فراند، لە شاری موسڵ ھەر بەدەستی پاراستن تیرۆر کرایەوە...تەوای ئە بەڵگانە لە کوردسستانپۆست پارێزراون".
دەرکەوتنی جەوھەر نامیق وەکو کاراکتەرێکی رەخنەگر و ھەنگاونان بۆ دروستکردنی یەکەم ئۆپۆزیسیۆن ئەوەندە کاریگەریان دەبوو کە نەوشیروان موستەفا بەسەر یەکێتیدا ھێنا, بۆیە پارتی لەجوڵەی ئەو و ھاوشێوەکانی دەترسا, بەڵام تا ڕێگا کە پارتی لەو ترسە دوورخستەوە نەخۆشکەوتنی خودی جەوھەر نامیق بوو کە مەجالی ئەوەی پێنەدا بەرنامە و ھەیکەلی ئەو ئۆپۆزیسیۆنە ئاشکرا بکات, پرسیار ئەوەیە ئاخۆ ئۆپۆزیسیۆنەکەی کە دەیویست لەپارتی جیابێتەوە ھەر جەوھەر نامیق بووە یان ئەوە دەیان سەرکردەی تربوون , بەڵام ھێشتا بوێری ئەوەیان نەبووە وەکو جەوھەر نامیق بکەن, بان ئەوە ئەو ئۆپۆزیسیۆنە رۆژێک خۆی دەردەخات گەر ئاکامی ئەویش نەخۆش کەوتن نەبێت.

 ئەو ڕاپۆرتە لە ژمارە (٣٠٠) ی گۆڤاری لڤیندا بلاوبۆتەوە.
 
-------------------------کوردستانپۆست--------------------------------
کوردستانپۆست دەقی پرسیار و وەڵامەکانی کاک مستەفای حەسەنە گەورەش لە خوارەوە بڵاودەکاتەوە

١- لات وایە تیرۆری شاراوە لەنێو پارتی دیموکراتی کوردستاندا ھەیە؟
وه‌ڵام: پارتی و مێژووه‌كه‌ی پێمان ده‌ڵێن،كه‌ پارتی به‌درێژایی ته‌مه‌نی هه‌رگیز به‌بێ تیرۆر نه‌بووه‌،
هه‌ر له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابورده‌و كه‌ به‌ تیرۆرر سڵێمانی موعینی و خه‌لیل شه‌وباش ده‌ست پێده‌كات تا ئێمڕۆشی‌له‌گه‌ڵدا بێت درێژه‌ی هه‌یه‌..
پارتیی هه‌م به‌ ئاشكرا نه‌یارانی سیاسی خۆی به‌ تیرۆر و پیلانی قێزون تیرۆر كرده‌وه‌، هه‌م به‌ نهێنی كردویه‌تی. پارتی حیزبی بنه‌ماله‌یه‌،،هه‌ركاتێك هه‌ركه‌سێك هێڵی سوری به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌ به‌زاندبێ  و بوبێته‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیان له‌ناویان بردوه‌،به‌شێكیش له‌م تیرۆرانه‌ی پارتی ؛بۆ خاتری داگیر كه‌رانی كوردستان بووه‌، زیاتر تێكۆشه‌رانی پارچه‌كانی تری كوردستان وه‌ك، ڕۆژهه‌ڵات و باكور ئێستاش رۆژئاوای كردۆته‌ ئامانج. هه‌ندكیشیان ئه‌ندام كادیری خۆی بوون به‌جه‌ۆرێك له‌ جۆره‌كان له‌سیاسه‌تی پارتی و بنه‌ماڵه‌ هه‌ڵگه‌ڕاونه‌وه‌.كه‌دواتر له‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دوایی دێینه‌ سه‌ری.

٢- گومانت ھەیە لەوەی ھەر کەسێک لەنێو پارتی لە ئاستی باڵادا رەخنە بگریت ئەوا نەخۆش دەکەوێت و دەمرێت؟
وه‌ڵام: بێگومان هه‌ركه‌سێك له‌ ئه‌ندامانی باڵای خۆی كاتێك ده‌كه‌ونه‌ دژایه‌تی سیاسه‌تی پارتی یاخود ده‌یانه‌وێت واز بهێن به‌دره‌دی جه‌وهه‌ر نامیق و فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ده‌چن. له‌م ڕۆژانه‌ له‌ پۆستێكمدا له‌ فه‌یس بوك باسم له‌وه‌ كردبوو، هه‌ر ئه‌ندامێكی باڵای پارتی كاتێك ده‌یه‌وێ له‌ پارتی بێته‌ ده‌ر یاخود هه‌نگاوێكی تر بهاوێت،،یاخود بچوكترین دژایه‌تی سیاسه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بكات. ئه‌وا دوای ماوه‌یه‌ك نه‌خۆش ئه‌كه‌وێت و دواتر ئه‌مرێت. داخه‌كه‌م ئێمه‌ له‌ ده‌ڤه‌رێكدا ده‌ژین كه‌ پارتی تێدیا حاكمه‌ بچوكترین لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌و جۆره‌ تیرۆره‌ شاراوانه‌ ناكرێت. پارتیش هه‌موو جارێك وه‌ك به‌رزه‌كی باناب بۆی ده‌رده‌چێت.

٣- بۆچی تا ئیستا ھیچ سەرەداوێک لەسەر تیرۆری سەردەشت عوسمان ئاشکرا نەکراوە؟ باس لەوە دەکرێت بەرپرسێکی باڵای پارتی گولەی بەنێو چاوانی سەردەشتەوە ناوە؟
وه‌ڵام: نه‌ك هه‌ر سه‌ره‌داو به‌ڵكو بنه‌ داویش له‌ تیرۆری سه‌رده‌شت عه‌سمان ڕون ئاشكران.. هه‌موو خه‌لكی كوردستان و دونیاش ده‌زان كه‌ سه‌ده‌شت له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌ته‌ خه‌یاڵ ئامێزه‌ی تیرۆر كرا، به‌داخه‌وه‌ كه‌ ناكرێث لێره‌ به‌سه‌ر پێی باس له‌ چۆنیه‌تی تیرۆری سه‌رده‌شت بكرێت.
هه‌ر له‌یه‌ك بابه‌ته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ لێكردنی و پاشئن فراندنی دواتر شه‌هید كردنی بابه‌ته‌كان و هه‌واڵه‌كان هه‌موویان ڕون  ئاشكران..
نكوڵی كردنی بارزانی ته‌نانه‌ت له‌ پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نوسیشی، دواتر پێكهێنانی لیژنه‌ كارتۆنی و هێنانی تاوانبارێكی ساخته‌ بۆ سه‌ر شاشه‌ی تیڤیه‌كانیان، پاشئن چۆنیه‌تی شه‌هید كردنه‌كه‌یی و ته‌نانه‌ شاردنه‌وه‌ی ڕاپرتی پزیشكی خه‌سته‌خانه‌كه‌ی موسڵ..هه‌موویان به‌ڵگه‌ی حاشئ هه‌ڵنه‌گرن.به‌ڵام هه‌ر وه‌ك له‌ وه‌ڵامی پرسیاری پێشوترمدا باسم كرد، كێ لێپچینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بكات، له‌كاتێكدا كه‌خۆیان حاكم له‌ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ڵبه‌ته‌ گه‌لێك شتی هه‌ن،،ته‌واوی ئه‌و ڕاپۆرتو بابه‌تانه‌ كه‌له‌ سایتی كوردستانپۆست و كه‌ناڵه‌كانی تری ڕاگه‌یاندن بڵاوكرانه‌وه‌ ڕاستی ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سه‌رده‌شتیان تیرۆر كرده‌وه‌ به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌ گوایه‌ سه‌ردشت باسی ناموسی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كردوه‌.

٤- جەوھەر نامیق نەخۆش کەوت و مرد, فەلەدین کاکەیش وەھا, دەنگۆش ھەبوو کە جەوھەر نامیق ئۆپۆزیسیۆنێک لەپارتی دروست بکات بەڵام مانۆڕی لەدژ کراوە؟
وه‌لام: ئه‌وه‌ ڕاسته‌ كه‌ جه‌وهه‌ر نامیق ویستی هه‌نگاوێكی له‌ شه‌وه‌ی نه‌و شیروان مسته‌ بهاوێت.. ئۆپۆزسیۆنێك دروست بكات
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی چه‌ندین لایه‌ن و حیزب و ستافی كوردستانپۆستیشی كرد..ده‌یویست ڕاو سه‌رنجی هه‌موان وه‌ر بگرێت..به‌ڵام هه‌ر زوو پارتی به‌مه‌ی زانی و كه‌وتنه‌ دژایه‌تی كردنی و له‌ كۆتایشدا نه‌خۆشیان خست و كۆتایی پێهات.

٥- دەتوانیت بڵیی بەپێی بەڵگە پارتی لە تیرۆری سەردەشت بەرپرسە یان ئەنجامدەرە؟
وه‌ڵام: هه‌موو به‌ڵگه‌كان دژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانین له‌سه‌ر پرسی تیرۆر كردنی سه‌ده‌شت عوسمان، به‌ڵام له‌م هه‌رێمه‌ كێ ده‌ستی به‌ به‌ڵگه‌ ڕاده‌گا..له‌وڵاتێكدا یاسا سه‌روه‌ر نه‌بت و شه‌فافیه‌ت نه‌بێت، ده‌رگای دادگاو فه‌رمانگه‌كان كراوه‌ نه‌بن به‌ ڕوی میدیاو ڕۆژنامه‌ نوسناده‌ تۆ چۆن به‌ڵگه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت..
كاتی خۆی له‌ سایتی كوردستانپۆست ته‌نانه‌ت شێوه‌ی كوشتنه‌كه‌ی و ناوی بكوژه‌كیمان بڵاو كرده‌وه‌..دواتر ئه‌كه‌سه‌ی كه‌ سه‌رده‌شتی فراند، له‌ شاری موسڵ هه‌ر به‌ده‌ستی پاراستن تیرۆر كرایه‌وه‌...ته‌وای ئه‌ به‌ڵگانه‌ له‌ كوردسستانپۆست پارێزراون.

٦- پەیوەندی نێوان جه‌هه‌ر نامیق و ستافی کوردستانپۆست لەسەر چ ئەساسێک بوو؟
وه‌ڵام: جه‌هه‌ر نامیق سه‌ردانی ستافی كوردستانپۆستی كردووه‌، پاشان ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ چاو پێكوتنه‌كه‌ی سازدا خۆشی هه‌واداری به‌ پارتیدا دابوو. له‌ سیمینارێكی پاڵتۆلك ئه‌و پرسیاره‌ ڕووبه‌ڕوی جه‌وهه‌ر نانیق كرایه‌وه‌ كه‌ سه‌ردانی ستافی كوردستانپۆستی كردووه‌ له‌ وڵاتی سوید. ئه‌ویش نكوڵی لێنەكرد و وتتی به‌ڵێ سه‌ردانم كردون و كۆبونه‌وه‌م ئه‌نجام داوه‌.

٧- ئەو نهێنیانەی ئەو لای ئێوە باسی کردوون, یان مەترسییەکان کە ئەو ئاماژەی پێکردوون لای کوردستانپۆست چین؟
بێ وەلام بۆ باسی ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌و بڕیاره‌ ده‌گه‌ڕێ‌ته‌وه‌ بۆ ته‌واوی ستافی كوردستانپۆست، ڕه‌نگه‌ له‌ داهاتوو دا له‌كاتی پێوست بڵاوی بكه‌ینه‌وه‌... هیودارم ئه‌م وه‌ڵامه‌ كورتانه‌ به‌س بێت، ڕه‌نگه‌ بۆ ڕاپۆرتێكی تۆ.. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ پێوست بكات.
----------------------------------------



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە