ھێشتا نازانم لە گۆڕەپانی سیاسی تورکیا چی دەگوزەرێ !

Friday, 22/05/2015, 21:51

2435 بینراوە


ڕەنگە ھاوار و پشتیوانی کردنمان نەگاتە چەند مەترێک لە پشتی براھیم خەلیلەوە , ڕەنگە نەگاتە ھیچ کۆڵانێکی دیاربەکر , ڕەنگە تەنھا وەک ھەڵوێستێکی کوردانە ویژدانمان ئاسودەبکات و کارێکی وەھا بکەین تا کۆتای ھەڵبژاردنە ناوخۆیەکانی تورکیا  فەیس بوک ڕەنکی درەختە سەوزەکەی ھەدەپە بگرێت و لــۆگۆی ھەدەپە بکەوێتە سەر زۆرترین وێنەی نا و ئەلبومەکانمان !
خەمی کورد بون و ھەستی کورد بون ھەمیشە بەگەوری دەمێنێتەوە  ھەربۆیە بەبێ ئەوەی شارەزایمان ھەبێت لەوەی لەگۆڕەپانی سیاسی تورکیادا چی دەگوزەرێ , دەبینە لایەنگر و ھاودارێکی سەرسەختی ڕەسەنترین پارتی کوردی ئەو بەشە ئازیزەی نیشتیمانی گەورەو لەناخەوە نزای سەرکەوتنیان بۆدەکەین ؟ چونکە خراپترین کورد لە باشترین تورک لەکۆتایدا باشترە بۆ میللەت !! ئەمە نەتەوە پەرستی نیە بەڵام ئەوە درکاندنی ئەو ڕاستیەیە کە دەکرێ بڵێن لە ناخی زۆرترین تورک دا ئەتــا تورکێک بەرامبەر بە کورد بونی ھەیە .
ئەردۆگان و پارتەکەی \" ئاک پارتی \" لە ململانێی یەکی سەختدایە بەرامبەر بە ھەریەکە لە پارتەکانی \"مەھەپە\" کە دەکاتە پارتی نەتەوەپەرستی تورک\" و  پارتی \"  جەھەپە \" کەدەکاتە پارتی کۆرماری گەلی تورکیا \" ئەوەی دەمێنێتەوە پارتی \" ھەدەپە \" کەدەکاتە پارتی دیموکراتی گەلان کە دەبێت رێژەی لە %١٠ بەدەستبھێنێت بۆئەوەی بتوانێت لەپەرلەمان جەنگی وەدەستخستنی مافەکانی میللەت بکات لە باکوری نیشمان  !!  ترسە گەورەکە ئەوەیە کە ئەگەر  ھەریەکە لە پارتەکانی \"  مەھەپە و جەھەپە \"  کە ھەریەکە لە  \" کەمال ئۆغلۆ  و دەوڵەت باخچەلی \"  سەرۆکایەتی دەکەن براوی ھەڵبژاردن ببن و \" ئاکپارتی \" بکەوێتە دەرەوەی ھاوکێشەی دروستکردنی حکومەتەوە ئەو کات ئەوەی بەھۆی گفتۆگۆی چەند ساڵەوە بەدەست ھاتوە توشی کێشە ببێتەوە , ئەمە نەک لەبەر ئەوەی ئاک پارتی لەوانی تر باشترن ,  بەڵکو تەنھا بەھۆی ئەزمونکردنەوە ئەوە وەدیار کەوتوە کە ئاکپارتی لەوانی تر کراوەترن و ھەندێک گۆانرکاریان لە بیرکرنەوەی خۆیاندا بەرامبەر بە ھەندێک مافی کورد کردوە بە تایبەتی لە ڕوی مافە کولتوری و فەرھەنگییەکانەوە ! 
ئەوەی بۆکوردانی باکور دەمێنێتەوە یەکگرتن و فریو نــەخواردنیانە بۆ پارتەکەی ئەردۆغان کە بەھۆی بەرزرکردنەوەی قورئانە تەرجەمە کراوەکەوە دەیەوێت دەنگی ئەوان بۆخۆی ببات , چونکە بەررزکردنەوەی قورئان و ھاوارکردن بە زمانی کوردی و سواڵکردن بۆ وەدەستخستنی  دەنکی کوردان  لەناو دڵی باکوردا , گەمەیەکی ترسنۆکانەی عوسمانییە نوێ یەکانەی تورکیایە   بۆبەخشینی وێنەیەکی لێڵ بە \" ھەدەپە \"  تا لەوێوە  چاوی گومان بخاتە سەر بیرکردنەوەیان بەرامبەر بە ئاینی ئیسلام و ڕێگر بکات لەبەخشینی ھەزاران دەنگ بە ھەدەپە !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە