خەونەکەم شەن دەکەمەوە

Friday, 22/05/2015, 21:59

2699 بینراوە


خەونێکی خۆماڵی!
رۆژانە بە پێی عادەت سەری سندوقی کوردستانپۆست دەدەم. هەتا بزانم چی تێدایە. منیش وەک تاکێکی ئەوکۆمەڵگایە ئاڵۆزەم زۆر بابەتم بەەدڵە وهیندێکیشم لەبەر دڵ ناکەوێ! ئەوەخوووخدەیەکی باش نییە، چون هەر وتارێک تایبەتمەندی خۆی هەیەوتامووچێژی خۆی ليهەڵدکڕێندرێ. گوتم ئەو جار باس لەخەونێک دەکەم کە شەوی دی دیتوومە.دوورۆژی رابوردوو وتارێکم نوسی بەناوی، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش فت،. باسی خانم ئاسنینی کلینتۆنم کردبوو.
هەموو مرۆڤێک تەنیا سێبەرێکی هەیە، کە لێی جودا نابێتەوە. کوردی هەژارو بێکەس خاوەنی دووسێبەرە! سێبەرێک هی خۆیەتی، سێبەرێک هی داگیرکار،کە بە جووتە وەدوای دەکەو بۆ بەستەڵەکی باکور باشووریش بچێ هەر لێی دوور نابێتەوە. بۆ بێبەختی خۆم وەتی لە هەندەران دەژیم وەت خەنێکی خۆشم نەدیوە! خەونی ئاڵۆزیش بە پێی فیلانە!لەناو خەونەکاندا ئەوەی کەمن ئازار دەدا فرمێسکی دایکوبابی جەرگ سوتاوە کە منداڵەکانیان مفتووبەخۆڕایی لەدەستداو ئەوانەی کە قەرار بوو مافمان بۆوەرگرن ئەوە لە کەمپەکاندالە باشوور یەخسیری چەنگی دیکتاتۆڕی خۆماڵین و سەوزەڵەمان بۆ دەڵێنەوە! با زۆر لە مەبەستەکەم دوور نەبم. چتان لێوەشێرم خەونەکەم دەگێڕمەوە.
دوایای نوسینی وتاری، رۆژهەڵاتی،،. زۆر زوو خانمی کلینتۆن هاتە خەونم زۆر بە تووڕيیی گوتی بۆ ئەو قسانەی منت بڵاو کردۆتەوە؟ لەوەش بتڕازێ بۆ بەتەواوی مەبەستەکانمت نەگە یاندوە؟ لەترسان وەخەبەر هاتم وبیرم کردوە مەبەستی چیە؟ زۆرم حەولدا ئەوەی لێی تێگەیشتم ئەو قسانەبووکە لە قسەکانی خانمی کلینتۆن کڕاندم. بۆ ئەوەی لە رووخاندنی سەددام زۆر شەرمەندە نەبن وکۆی ئەنجومەنی پیران لە ئامریکاش ئارەقەی شەرم نەیانگرێ وەدوای ئامانجەکانیان دەکەوم و 
خانمی کلینتۆن لە پەیامەکەیدا ئاوا دەڵێ:! ( ئەوەی کە من لێی حاڵی بووم)
نەفرەت لە گۆڕت سەددام بۆ تەنیا هەڵەبچەیەکت شیمیابارانکرد! دەبوایە دوویان سێ هەڵەبچەی دیکەشت دروست کردبا! خۆتۆ لە جالال تاڵەبانی کەمترنی، ئەو دەستی بۆ ئاسمان بەرز دەکردوە دوعای دەکرد! کوا؟ دوویان سێ هەڵەبچەی دیش پێک بێ تا حیزبەکەم ناوبانگ دەرکا!
نەفرەت لە کێلو بەردی قەبرەکەت سەددام! بۆ ئەنفالت بە ٨ قۆناغ پێک هێنا! بۆ نەتکردە ١٦ قۆناغ!
لەحنەت لە خۆتوودارودەستەکەت، تەنیا یەک زیندانتان هەبوو بەناوی ، ئەبوغەریب، بۆ دەیان زیندان ئا وات دروست نەدەکرد تا پڕی کەی لە کورد. ئاخر خۆ کورد نازانێ چی دەوێ؟ جارێک دەوڵەتی کوردی، جارێک فدڕاڵی، جارێک لامەرکەزی، جارێک خودموختاری، جارێک جودا دەبنەوە، جارێک دەبنەوە عێڕاقی عەڕەبی،،! دێنەلای ئێمەش متتەقیان لێ نایە، ئەوەی باسی دەکەن چەکی قورسە! خەریکەن وڵات بکەنە سەربازخانە!
نەفرەت لە ناوچاوانت سەددام، لە گۆرێشدا نەحەسێیەوە، لە ئەلجزایر بە دووماچی خۆتوو شای ئێڕان شۆڕشێکمان بۆ تەفتووتوناکردی!هەر لێمان تێنەگەیشتی! رووڕەشی سپڵە ساڵی ١٩٧٥ ت لەبیر خۆت بردەوە نەتتوانی خۆڕاگربی! بۆخۆت زانیت چمان لە مەلا مستەفای بارزانی کرد!( د،خ).!
نەفرەت لەگۆڕی کوڕەکانت سەددام، ئەگەر ئەوانت کردبایە جێنشینی خۆت بۆ ئاوامان لێ بەسەردەهات؟ بۆ ئامریکا تووشی ئەوهەمووە خەسارە دەبوو! هەر چۆنێک بایە دوای خۆت ئەوانمان دەکردە سەرۆکی عێراق! خوێڕی وەک عەشیرەی بارزانیشت پێناکرێ، بنەوبنە چەکەیان هەمە کارەن. بەمنداڵی ژێنڕاڵ لەدایک دەبن! بە چووکی سەرمایەدارن! وەک فرێزوو پەلیان کێشاوەو خەلاس نابن!خانمی کلینتۆن دەزانم کەمم گووتوە،ببوورە. هیوادارم جارێکی کە خەونم پێوە دیتی قسەی خۆش خۆشم بۆ بکەی. هەر چەند من هەتا زیندووم باوەڕتان پێناکەم. سەراسەری مێژوومان بە دەستی ئێوە قەڵاچۆ کرا.ئەوجارەش سوور لێم عەیانە وەک جاران بە جێمان دێڵن! ئەوجارەش وەک دووپشک پێمانەوە دەدەن.! ئەو سرووشتی سیاسەتی ئێوەیە!
هیوادارم هەر نەبێ ئەو خەونەم بە خەونێکی شاعیرانە نەشووبهێنن.چون مێژووی نەتەوەی کورد شاهیدی ئەو گشتە نەهامەتییە کە بەسرتان هێناوین. 
ماڵتان ئاواودەوڵەتتان زیاد.

سندوقی کوردستانپۆست.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە