وەزيرى تەندروستى بۆ باسى (كەى ئێن و ئێن) و (گۆڕان و ليژنەى تەندروستى پەرلەمان)ی نەكرد؟

Monday, 25/05/2015, 19:56

6382 بینراوە


سەرۆكى ليژنەى تەندروستى پەرلەمان (چا) ناخوا (نيسكافەى كەم شەكرى) بۆ بێنن ئەو كات دەتوانێ باشتر بدوێ !.
لەچەند ڕۆژى ڕابردوو ڕاپۆرتى پشكنينى (چا و ميز ) كەلەكەناڵى ئێن ئاڕ تى خرايە ڕوو بووە بابەتى گەرمى ڕۆژ و هەر زوو وەزيرى تەندروستى لە پەيجى تايبەتى خۆى لەتۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبووك هێرشى كردە سەر كەناڵى ڕووداو و ئێن ئاڕتى بەهيچ شێوەيەك باسى كەناڵى كەى ئێن ئێنى بزوتنەوەى گۆڕان و ليژنەى تەندروستى پەرلەمانى نەكرد كە لەلايەن فراكسيۆنى گۆڕانەوە سەرۆكايەتى دەكرێ لەدوو خولى وەزيرى دكتۆر ڕێكەوت. بەر لەهەموو ئەمانە جەنابى وەزيرى تەندروستى نابێت شانازى بەپۆستەكەي و سيستەمەكەيەوە بكات كوێركردنى دەيان هاوڵاتى بەهۆى دەرزى ئاڤاستينەوە بەسە بۆ خراپى سيستەمەكەيى و دەسەڵاتەكەيى و دەست لەكاركێشانەوەى بەڕێزيان لەو پۆستە بەپێچەوانەوە بەپێدانى دەيان دەفتەر دۆلار بەهەر نەخۆشێك ئەوەندەى تر سەلماندى سيستەمەكە لە چ قەيڕان و كارەساتێكدايە و چۆن بە پارە دەمى قوربانيەكانى بەست بۆ ئەوەى كۆمپانيا مافياكەى عەلى قەمبورى شەريكى كۆسرەت ڕەسوڵ و فازڵ ميرانى وەك بەرزەكى بانان بۆى دەرچێ كە بۆشى دەرچوو !.
هەموو ئەو كارەساتانەى ڕوودەدەن دەبێ بەرلەهەموو كەس و لايەنێك ليژنەى تەندروستى پەرلەمان بێتە سەرخەت و بەدواداچوون بكات بەڵام سەرۆكى ليژنەى تەندروستى پێشووى پەرلەمان لەدووساڵى وەزيرى دكتۆر ڕێكەوت لەكابينەى پێشوو درايە فراكسيۆنى گۆڕان، ئێستاش لەم كابينەيە كەدكتۆر ڕێكەوت وەزيرى تەندروستيە هەر لاى گۆڕانە مێشيان ميوان نەبووەو نيە لەئاست جەنابيان، سەرۆكى ئەم ليژنەيەو بزوتنەوەى گۆڕان و سەرانى گردەكە و كەى ئێن ئێن زۆرترين خزمەتيان بەدكتۆر ڕێكەوت كردووە لەبەر خوشكەكەى كەلەگردەكە بووە، كە ئێستا ئەم خوشكەى بەڕێز وەزيرى تەندروستى بەناوى دكتۆرە ڕێزان بەپلەى وەزير لەسەر پشكى گۆڕان كراوەتە ئەندامى كۆمسيۆنى باڵاى هەڵبژاردنى كوردستان، تەنانەت لەكۆنگرەى گۆڕان ئەم خوشكەى دكتۆر ڕێكەوت ڕاپۆرتى ژوورەكانى بزوتنەوەى گۆڕانى ئامادە كردبوو دەبوو خۆى هەڵسێ و خۆى بناسێنێ و بيخوێنێتەوە بەڵام ئامادەنەبووە بيخوێنێتەوە لەبرى ئەو دكتۆر دەربازى وەزيرى ئێستاى كۆچ و كۆچبەرانى عێراق خوێندويەتيەوە، ئەم خوشكە بەڕێزەى جەنابى وەزيرى تەندروستى گوتبووى نامەوێ من دەركەوم لەئێستادا نەوەك بەهۆى من دكتۆر ڕێكەوت نەكرێتەوە بەوەزير، دەڵێن ئەوەى لەكۆنگرەى گۆڕان بووبێ ئەم ڕاستيە حاشا هەڵنەگرە باش باش دەزانێ، ڕاپۆرتى ژوورەكان كێ ئامادەى كردوەو لەدووەم ڕۆژى كۆنگرە كێ هەڵساوە و عوزرى بۆ هێناوەتەوەو بۆى خوێندۆتەوە؟ وەبەهۆى پەيوەندى توندوتوڵى هۆشيارعەبدوڵاو مستەفاى سەيدقادر لەگەڵ دكتۆر ڕێكەوت لەماوەى سێ ساڵى ڕابردوودا ڕێگە نەدراوە لەكەى ئێن ئێنەوە هێرش بكرێتە سەر دكتۆر ڕێكەوت و وەزارەتى تەندروستى گووتوويانە ڕاپۆرتەكانى كەرتى تەندروستى بگشتێنن بەسەر حكومەتدا نەك بەسەر خودى وەزيردا بۆيە جەنابى دكتۆر ڕێكەوتيش لەپاداشتى ئەمە بەهيچ شێوەيەك باسى كەى ئێن ئێن و ليژنەى تەندروستى پەرلەمانى نەكرد.
سەرنج...
لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا سەنديكاكانى تەندروستى بەمەبەستى كەمكردنەوەى نرخى دەرمان و عيادەكان لەگەڵ ليژنەى تەندروستى پەرلەمان كۆدەبنەوە، كاتێك چا يان بۆ دێنن سەرۆكى ليژنەى تەندروستى پەرلەمان بە بەرچاوى نوێنەرانى 6 سەنديكا و ليژنەى تەندروستى پەرلەمانەوە دەڵێ... من چا ناخۆم نيسكافەى كەم شەكرم بۆ بێنن تا بتوانم باشتر قسە بكەم ! ئەم خانمە گۆڕانخوازە چەند ڕۆژێكە ماستەرى تەواو كردووە واتا بەدرێژايى دوو ساڵى كارى پەرلەمانى خوێندكار بووە و سەرۆكى ليژنەى تەندروستى پەرلەمانيش بووە بۆيە حاڵى كەرتى تەندروستى ئاوا جوانە ئەمانە چاودێرن بەسەريەوە !.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە