تا ئێستێش نازانم ناسر ڕەزازی چ کارەیە ؟

Tuesday, 26/05/2015, 23:03

5456 بینراوە


کۆمەڵەی(ژ.ک) بە فیتی روسەکان تێکچوو. کرا بە حیزبی دێمۆکڕاتی خودماختاری خواز.کۆماری کورد لە مهابادیان پێ دامەزراندین، نزیک بە ساڵێکی تێوەرنەسووڕا هەر بۆ خۆیان لێیان رووخاندین! شەهیدی نەمر پێشەوا قازی گیانی شیرینی خۆی    فیدای ئامانجەکانی کرد. رێک بە پێچەوانەی میراتگرانی ئەو حیزبە گیانی شیرینی کوردی رۆژهەڵایان فیدای خۆیان کرد. ئەلێرەدایە جیاوازیەکان دەردەکەون. کۆمار بە رووپەڕێکی سپی و مێژوویی کوژایەوە. پەردەی ڕەشی بێدەنگی دوای شەهیدانی کۆمار بە شێوەگەلی جۆراوجۆرلەو ٦٨ساڵەداباڵی نیگریسی خۆی بەسەر دۆزی کورد لەو کێشاوە لەو بەشە لە وڵات.
نیوەی ٦٨رێک دەکاتە٣٤! ئەوە ٣٤ساڵ دەبێ میراتگەرانی کۆمارقسان دەوەرێنن ودەڵێن ئیللا بیللا ئێمەین حیزبی سەرەکین! ئەوان وادەڵێن کۆمەڵگا چۆنی لێکدەداتەوە گرینگە؟ بەڵام ئێستێش نەمزانی شەش خانی هۆمێدیان چۆن دەکەنەوە. ساڵەهایە بەتەمان ئامریکاو هاوپەیمانانی جووت شەشیان بۆ بێنن.وەک ئەوەی کە کاتی خۆی شای ئێرانیان بۆ لابردین.! سەیروسەمەرە لەوەدایە تاقمێک گۆرانی بێژ کە دەڵێن هونەرمەندین، ئەوانیش وەک حیزبی سەرەکی ناویان دەبەن.!
ناسر ڕەزازی، لەوتوووێژێکی کورتدا لەسەر ئەو گرژییەی کە ئەورۆژانە لە نێوان حیزبی دێمۆکڕات و پ،ک،ک. روویداوە دەڵێ: حیزبی دێمۆکڕات هەرچەند دوولەتن، بەڵام حیزبی سەرەکین لە رۆژهەڵات! ئەو جووتە پێشینەیان وێکچووە! ئەو بەڕێزە سەردەمێک ئاوری کۆمەڵەی لێدەباری تا گەیشتە وڵاتی سۆئێد. زۆری پێنەچوو لەگەڵ کۆمەلە نێوانی تێکچووو رووی لە مێدیا تی،ڤی، کرد. بۆ ماوەیەک کاک نەجمەغوڵامیشی لە گەڵ خۆی برد. دوای ماوەیەکی کورت لەوێش نەما.
لەماوەی دروستبونی،،، پژاک،،، تائەوڕۆ چەندجار بەرنامە یان بەقسە پەیامی دڵ هێشی لەنێوان ئەو و کۆمەڵە دروست بوو. زەمان تێپەڕی، دیدارێکیشی لە گەڵ مەرزەخان (رەوانی شاد) بۆ لای بەڕێز ئاپۆ پێک هێنا. ئەوەش مافی خۆیەتی.زەمان تێپەڕی، هاتە هەولێر و جەلال تاڵەبانی خانوویەکی دایە بەڵام نەیداوە بە خۆی! تەنیا کرێی لێوەر ناگرێ! یانی کرێچی تاڵەبانییە! ئەوەش نسیبی هەرکەس نابێ. (نازانم ئەو خانووە ماوە یان نەماوە). چون بۆ خۆی گووتی من تەنیا کرێ خانوونادەم.! مەبەستیش ئەوەیە کە تاڵەبانی بە کۆماری ئیسلامی بڵێ، نیگەران مەبن لەلای خۆم گیرساندوومەتەوە وابزانن لای خۆتانە، چون تاڵەبانی گۆڕی خومەینی بە گۆڕی هەموو شەهیدای کوردستان ناگۆڕێتەوە. بەڵگەشەم بۆ ئەو بێبەختییە ئەوەیە کە بەسەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی هێناوە!
ناسری رەزازی خۆی گەیاندە تیشک تی،ڤی، لەوێش قسەی خۆی کر، لە نەورۆز تی ڤیش بەردەوام بەرنامەی هەبووە.لە شاشەکانی دیکەشدا هەر بیروڕای خۆی گووتوە.لەهەموان سەیرتر ئەوەیە بۆ ماوەیەک پێشکێشکاری بەرنامەیەکی هونەری، تی ڤیی، سەربە جەلال تاڵەبانی بوو. دوای تیرۆرکردنی شەهید کاوە گەرمیانی لەوێش رۆیی.
لایەنگری لە پژاک وایلێکرد بچێتە قەندیل وجلوبەرگی گریلا بپۆشێ، لەوێ سەردانی بنکەکانی دەکرد لەگەڵ کۆنە هاوڕێی خۆی کاک سیامەند موعینی (یەک دوو پرسیشم لە کاک سیامەند هەیە دەبێ بۆ ڕای گشتی روونیان کاتەوە. کاتی خۆی پرسیارەکانی ئاڕاستە دەکەم.) لە شاشەی نەورۆز تی ڤی، دەرکەوتن.ئەو بەڕێزە هەرچۆنێک دەژی بە کەس مەڕبووت نییە، منیش هیچ ئیزن بەخۆم نادەم یەک وشەش بیر لە ژیانی شەخسی وی بکەمەوە.خۆزگە زانیبام چکارەیە ؟
توێژەرەکان و لێکۆڵەرەکانی کوردی هەژار
وڵاتی کورد بە دەست نوسەر و توێژەر و شاعیر و مامۆستای زانکۆکان و بۆتە شاری خامۆشان.! هەرکەسی کۆنەسیاسی کە لەقوماری حیزبەکەیدا دۆڕاندی و رووی لە هەندەران کرد زۆری پێناچێ دەبێتە توێژەر، لێکۆڵەر! مالی دێمۆکڕاسیم لە هەندەران بە سێ چەپەی بە قوڕ گرت، فەزایەکی وای خولقاندوە کە پڕە لەو کەسانەی کە لە مێژووی کورد و ئەدەبیاتی کورد ومۆسیقی کورد و کۆمەڵگای کورد دەکۆڵنەوە و دەبنە توێژەر! لە هەندەران هەر کەس بۆ ئەو کارە بخوێنێ هەزار کوێرەوەری وشەونەخوونی دەکێشێ تا زانکۆ تەواو دەکا. زڕە توێژەر و لێکۆلەری کورد دەگەنە هەر سایتێک، رۆژنامەیەک، تی ڤییەک، رادیویەک، خۆیان وەک توێژەر و لێکۆلەر دەناسێنن. کاک ناسر رەزازی بۆ پێمان ناڵێ بە پێی کام کاری توێژەری خۆی، بە پێی کام کاری لێکۆڵینەوەی خۆی لەکام زانکۆدا ئاکادیمیای خوێندووە؟ بە پێی کام پەڕتووکی نوسراوەی دەستی خۆی دەڵێ: حیزبی دێمۆکڕات، حیزبی سەرەکی رۆژهەڵاتی کوردستانە؟ (پێم وایە کۆمەڵەکانی لە بیر چووە) بۆ پێمان ناڵی حیزبی سەرەکی بە چی دەڵێن؟ نزیکەی ٣٥ساڵ دەبێ گوێزان لە کۆشی بارزانی تاڵەبان دەژمێرن، هەر دەڵین حیزبی سەرەکین.! دەبێ ناسر شیوازی کاری حیزبی سەرەکیمان بۆ شی بکاتەوە. ئاخر بە چوونی ١٥ پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی گومرگ لە خەڵکی هەژار دەبنە حیزبی سەرەکی؟ هەرکەس ئازادە قسەکانی خۆی دەڕبرێ و لەشەنی دا بەڵام ئەوە کارێکی هاسان نییە. تویژینەوەش لەسەر مێژووی ٢٩ سەرهەڵدانی کورد کاری هەر کەس نییە. شیعر گووتن هاسان نییە، زمانەوانی هاسان نییە، نوسینەوەی مێژووی کورد فشە نییە، پێناسەکردنی رێگوزەری کۆمەڵگا و تاکی کورد کاری حەزرەتی فیلە.هەر ئەوڕۆ سوقڕات وئیفلاتون زیندوو ببنەوە لێکۆڵینەوە لەسەر کێشەی کورد بکەن سەریان سووڕ دەمێنی و ڕادەکەن! ئەمن نازانم تۆ چکارەی.؟ ئەوە بەشێکی بچووک بوو لە ژیانی هونەری وسیاسی کاک ناسر.
کاکی گەورەم ئەگەر بەقسەی چووکەی خۆت دەکەی وەدوای کاری هونەری خۆت کەوە. ئەو پێشنیاری منە بۆ تۆی رێزدار.
وەسسەلام،دەوڵەت زیاد.
جەعفەر کەریمی.
سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە