ئەوقوڕعانەی دایان بە مستەفا بارزانی (د،خ) لە کوێیە؟

Thursday, 28/05/2015, 21:37

6485 بینراوە


یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی نەرێنی کۆمەڵگای دواکەوتووئەوەیە کە /تاک/ لەو کۆمەڵگایەدا بە هۆی نەبونی سیستمی پێشکەوتووی پەرەوەردەوڕاهێنان، نائاگایی دایکوباب لەئاست گەورەکردنی منداڵ داییم تووشی نەهامەتیووبێ وبەختی دەبێتەوە. لەهیچ کام لە بەشەکانی وڵات منداڵ کە پێدەنێتە فێرگەکان رۆژی یەکەم خۆی لێ ون دەبێ. چون ئەو زمانەی کە پێی دەخوێنێ زمانی دایکی خۆی نییە.ئەو مێژوویەی کە فێری دەبێ ولەسەری دەنووسێ مێژووی خۆی نییە. ئەو مامۆستایەی کە فێری وانەی دەکا یان بۆ بژیوی ژیانییەتی یان سەر بەو دەسەڵاتەیە کە کوردی لەسەر دابەش بووە.
مرۆڤەکان تا زیاتر مەزن دەبن، حەوجێیان زیاتر بە هوشیاری هەیە. هیچ مرۆڤێک بە تەنیا لەناو بنەماڵە و فێرگەکاندا رادەی هوشیاری وەدەست ناهێنێ.حەولو کۆششی خۆی فەکتەری سەرەکییە بۆ گەشەکردنی ئاستی هۆشیاری نەتەوەیی.راستە ئێمەی کورد لەزۆر بواردا مافی دیاریکردنی چارەنوسی خۆمان لێ وەرگیراوە. بەڵام پرس ئەوەیە بۆ ئەو نەتەوانەی کە بندەست بون توانیویانە خۆیان لە کۆیلەتی رزگار بکەن؟ هەرسەرهەڵدانێکمان بە شێوەیەک لەناو چووە! رەنگە لەشەڕدا سەرکەوتبین، بەڵام لە ئاشتیدا داییم دۆڕاندومانە.!
بەبێ گومان زۆرجار لایەنی دەرەکی یان لایەنی بێ بەختیی مێژوویی بە تاوانبار دەزانین. خیانەت دەکەینە هەڵەی دیرۆکی ولە هەڵەکانیشمان ئەزمون وەرناگرین! لە کونێکەوە هەزارجار مارپێوەماندەدا.! بۆ شەڕی خۆدڕێنی ناوخۆشمان وەک داشەهارە دەچین! گرفت لە کوێی مێژوومانە؟ لەخۆمانە.
نەتەوەی کورد یەک لەو نەتەوەانەی کەلەکۆمەڵگای نێونەتەوەییدا ئەندامە. (مەبەستم نەتەوەیەکگرتووەکان نییە). بەبێ پاراستنی بەرژەوەندی کورد لەگەڵ دونیای دەرەوە ناتوانێ لەسیاسەتدا سەرکەوتووبێ. دونیای سەردەمیش دونیایەکی ئاڵۆزەوپڕەلە ورچەرخانی ئابوری، سیاسی،.سەرکردە یان رێکخراوەی هوشیار دەبێ هاوتەریب بێ لەگەڵ سیاسەتی دونیای دەرەوە. بێ گومان ئەوە کارێکی زۆردژوار و ئەستەمە بەهەموو کەس ناکرێ و رێبەرایەتی کارامەوهۆشیاری گەرەکە. بەوواتایە دۆزی کورد بە سیستمی عەشیرەگەری باوکسالاری وهەستووسۆزی کاتی قەت ناگاتە ئامانج.
رزگارکردنی نەتەوەیەک زۆر دژوارە. قۆناغی دوای رزگاریە کە هازاران جار دژوارترە لە قۆناغی یەکەم.کورد لەشەڕدا ئەگەر دەستکەوتی بە دەست هێنابێ،پاشآن تووشی کارەسات بووە. نموونەی هەری زیندووش،،، بەهاری عەڕەبی،،، ئاغای ئۆبامایە! چاولێکەن خەڵکی هەژاریان چۆن تووشی کارەسات کردووە. مەڕحومی مستەفا بارزانی بەڵگەیەکە لەمێژوومان. سەرکەوتنی کورتخایەن، کرابەفیدای سەرکەوتنی مێژوویی! وێنەی بەهاری عەڕەبی!
"هۆیەکان چن؟ "
لەپەڕتووکخانەی نەتەوەی کورد ئەو پرسیارە بکەن. ئەوەی لەبەر دەستمانە بیانی بۆی نوسیوین! ئەوانەی خۆماڵیش ئەوەندە لاوازوکەمن مرۆڤ لە خوێندنەوەیان جاڕزدەبێ.(کتێبی ٥٠ساڵ تێکۆشانی جەلال تاڵەبابی هەمبانەی درۆی زیاترە لە راستیەکانی مێژووی خۆی ومێژووی کورد). پێداچونەوە بە مێژوومان کەسانی دوورناس وشآرەزای گەرەکە. بڵێم نیمانی،درۆیە. بەڵام لەبەر بەرژەوەندی حیزبی ناتوانن بۆمان تۆمار کەنەوە./ ٢٩ / سەرهەڵدانمان هەیە کە چی ٢٩ کتێبی باوەرپێکراوی سەردەممان نییە.! ٢٩رەخنەگەری شارەزای نەترسمان نییە. ٢٩سەرکردەمان نەبووە کە ئاڕشیوێکی دەوڵەمەندووسەردەمیانەمان بۆ بایەگانی کا. تابگاتە دەست منداڵی کوروبەپێی ئەو ئاڕشیوانە خۆی بناسێ؟ کەسانی خوێندوار هەن کە راستیەکانی مێژووش لە وتارەکاندا دێننە سەر کاغەز، بەڵام بۆوەرگرتنی جوابەکانیان، تاقمێک خوێنەری نەفام تەنیا جنێووقسەی پیسی لەزاری دێتەدەرێ! جنێو بۆتە کولتوری کۆمەڵگامان.
داگیرکاری کورد ئەوەپیشەیەتی، خەروار خەروار هەنگوێنی بدەیەی، پەرداخێکت ئاو بداتێ، دەڵێ من زەرەدم کردووە!ئەوان مافی خۆیانە ئاوا بیر بکەنەوە، هۆیەکەش دەزانن. باش فێر بون کە شۆڕشی کوردو سەرکردەی کورد ساویلکەو خۆش باوەڕن. دەزانن زووباوەڕدەکەن،درنگ وشیار دەبنەوە.کاتێکیش سەرەچەرم ئاو بردی هەزارهاوار بە فلسێکە.ئەوەی لە کۆتاییدا دەیخوێننوە بەڵگەیەکی مێژووییە. قسەی من نییە.ئەوکارە عەنتیکەیە لەمێژووی گەلانی بندەستدا بەدگمەن بینراوە یان من نەم بیستووە. باوئێوەش بێ بەش نەبن لەو نەهامەتییە کە هەزاران خوێنی بۆ ڕژاوە ولە ماوەیەکی کورتدا لەناوچوو!
" بەڵگەی یەک"
" لە٢٩/٦/١٩٦٦، چوارمانگ دوای ئاگربڕ، جەنڕاڵ عارف لە ٢٨/١٠/١٩٦٦ لە ئووردووگای دووڕێیانی/ مەفرەق / لە رەواندەز، دیداری دەگەڵ مستەفابارزانی پێکهێنا. یەکێک لە نوکتەعەنتیکەکانی ئەودیدارە ئەوەبوو،،، عارف قوڕعانێکی بەدیاری دا بەبارزانی! مەلامستەفاش ئەو تۆپانەی کەلەشەڕی هەندەرێندا لە سوپای گرتبوو( بەخوێنی رۆڵەی کورد) دایەوە بە عارف!!( کوردلەسەدەی ١٩و٢٠ دالەنووسینی کریس کۆچیرا. لەوەرگێڕانی فارسی، حەمەکەریم عارف، لاپەڕەی ٣٣٨). ئاخر کام مرۆڤی زیرەکوهوشیار مامڵەی ئاوا لەگەڵ دووژمنی خۆی دەکا.؟ ئاوا سووکوهاسان دەری دەبڕێ کە توانای شەڕم نەماوە؟ منی بێبەخت ئەگەر هەزار جار بە سی جزوەی قوڕعان سوێند بۆ بەشێکی چووکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بخۆم باوەرەم پێناکەن کە مستەفا بارزانی ئەو کارەی کردبێ! بەڵام سوێندی من گرینگ نییە. بڕیاری مێژوو گرینگە.
"بەڵگەی دوو"
ئەوەش بەشێکە لە خەباتی ٥٠ساڵ تەمەنی تاڵەبانی بۆ درووشمی یان کوردستان یان نەمان! تۆ بڵێی لەو پەڕتووکەی کە خۆی دەریداوە باسی ئەو رووداوەشی کردبێ؟ ئەگەر کورد داگیرکارجارێک ماڵی لێ وێران کردبێ،رووناکبیرونوسەروخوێندەواری کورد بە دەستی خۆی سەت جارماڵی کوردی وێران کردوە! چون بۆتە بزووتی ئاوری دەسەڵات .سرنجی ئەو بابەتەش بدەن.( لە هەیڤی ١/ ١٩٦٦دا زۆری پێناچی کە شان بەشآنی سوپای عێڕاق تاقمە بە کرێ گیراوەکانی تازە لە مەیدانی شەڕ دەردەکەون:(جاشەکانی ١٩٦٦) بەڵام ئەمجارەیان ئەم جاشانە خەڵکی عەشایەر نین!کە دەوڵەتی عێڕاق سوودی لەرکەبەریان دژی بارزانی وەرگرتبێ. ئەمجارەیان جاشەکانی رۆشنبیر حیزبی دیمۆكراتی کوردستانن کە بریتین لە: برایم ئەحمەد،جەلال تاڵەبانی، عەلی عەسکەری، حیلمی شەریف وعومەر دەبابە!).بیانووش رزگارکردنی شۆڕشی کورد بووە لە چەنگ دەسەڵاتی عەشیرەگەری!  لەکوێ ئەوجیهانە پانوبەرینەدا شۆڕش بە یارمەتی دووژمنی قەستەسەری کورد رزگار دەکرێ.!؟ ( کریس کۆچیرا).


سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە