عەزیز موحەمەد کویلەی بنەماڵەی بارزانی یە

Friday, 12/06/2015, 21:24

2698 بینراوە


مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ میدالیای (بارزانیی ) بە سیاسەتمەدار و خەباتگێڕی ناودار و سکرتێری پێشووی حزبی شیوعیی عیراق .
بەخشینی مەدالیای بارزانی بە عەزیز موحەمەد قسەو باسی زۆری ھەڵگرت و بەشێکی تر لە خەڵکی عەلمانی و تەنانەت ئەنتی عەلمانیەت و شیوعیەکان , عەزیز موحەمەدیان بە کۆیلەی بنەماڵەی بارزانی ناساند و ھێرشیان کردەسەری تەنھا لەبەر ئەوەی مەدالیای بارزانی باوکی لەلاین بارزانی کوڕەوە پێە بەخشاروە!
عەزیز موحەمەد پێشتر وەھا یان پێدەوت و وەھاش ناسراو بوو \" نامەبەرەکەی شەڕی ناوخۆ پیاوە سپێکەی سەردەمی شەڕی نەگریسی ناوخۆ \" بەڵام بۆچی ئێستا بوە بەکۆیلەو پیاوکارەی بنەماڵەی بارزانی ؟ 
ئایا عەزیز موحەمەد ھەر بەڕاست شایەنی ئەوەیە کە وەھا ناوزەند بکرێت ؟ یان ئەو کەسایەتیە حەقی ئەوەی ھەبوو کە خەڵاتی نیشتمانی وەربگرتایە ؟ ئایا بارزانی تەنھا لەبەر ئەوە خەڵاتی عەزیز موحەمەدی کرد چونکە خاوەنی مێژویەکی درێژە لەخەبات و کارکردن بۆ بەدی ھاتنی ئاشتی و دیموکراسیەت , یان تەنھا بارزانی ویستی بەو بەخشینە خۆی زیاتر بخاتە دڵی ئەو بەرپرسە شیوعیانەوە کە زیاتر پارتیان پێ باشترە لە ھەموو لایەنێکی تر ؟ 
بۆچی بەشێک لەخەڵکانی ھۆشیار و بە ئاگا لەسیاسەت و میژووی سیاسی پارتەکانی کوردستان , دژی ئەوەبون کە\" عەزیز موحەمەد \" سنگی بخاتە بەر دەستەکانی بارزانی تا مەدالیای بارزانی پێدا ھەڵبواسێت ؟ ئایا تەنھا لەبەر ئەوە بوو کە عەزیز موحەمەد پێشتر لەدژی پارتی و بارزانی , چەپڵەی بۆ ڕێکەوتن نامەکەی جەزائیر لێداوە و لەسەرو بەندی خەباتی ئەودەمەی خۆیدا تاسەر ئێسقان دژی بیرۆکەی کوردایەتی و خەباتەکەی پارتی بوە ؟ مەگەر پێشتریش ھەریەکە لە تاڵەبانی و نەوشیروان موستەفا خراپتریان بەپارتی نەکرد و یەکتریشیان کۆمەڵ کوژ نەکرد ؟ مەگەر ئێستاش سەردانی کردن و برایەتی نێوانیان بەردەوام نیە؟ 
دیارە ڕەخنەگرتنی بەر بڵاوی ئەو خەڵکە تەنھا بۆ ئەوەیە کە عەزیز موحەمەدیان لە بارزانی پێ جوانتر و گەورە ترە لە خەباتی سیاسیدا ؟ یان ئەوەتا خودی عەزیز موحەمەد لە بینینی ئەوانەوە کەسێکی بێزراو ناشایەستەیە بۆ وەر گرتنی ھەر خەڵاتێک!
ئایا مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی پارتی خەڵاتی عەزیز موحەمەدی کرد یان وەک سەرۆکی ھەرێم ؟
ئەگەر وەک سەرۆکی پارتی خەڵاتی کردوە ئەوە ئایا ئەو خەڵاتە ساڵانەیە و بۆ ھەموو سیاسی یەکە , یان تەنھا بۆ دۆستەکانی بارزانی یە ؟ ئەگەر بۆھەمو سیاسیە کە بۆچی تائێستا ئەوانی تر خەڵات نەکراون ؟ خۆ ئەگەر وەک سەرۆکی ھەرێم خەڵاتەکەی بە عەزیز موحەمەد بەخشیوە , ئەوە ئەو خەڵاتە تاچەند بوە بە خەڵاتێکی نیشتمانی و تاچەند پەسەند کراوی ھەمو لایەکەو بە بڕگەیەکی یاسای و دەستوری چەسپێنراوە ؟ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە