خراپ ...خراپتر

Tuesday, 16/06/2015, 18:21

2191 بینراوە



لە مانگى ئابدا بارزانى جارێكى تر دەبێتەوە بە سەرۆكى هەرێم، سەرۆكايەتى ئەو لە ساڵى 2005 ەوە دەستى پێكردوە، ئەوە بۆ ماوەى دە ساڵە بارزانى سەرۆكى هەرێمە . هەموو نيشانەكانیش ئەوەمان پێدەڵێن كە ئەمجارەش بارزانى دەبێتەوە بە سەرۆكى هەرێم . ڕەنگە زۆربەى لايەنە سياسيەكانى تر و زۆرينەى شەقاميش ئارەزويەكيان نەبێت بۆ هەڵبژاردنەوەى بارزانى، بەڵام بە بڕواى من ئەوە ناچارييە واى لە لايەنەكانى ترى كردووە هەندێ دەنگ هەڵبڕن تەنها لەبەر دۆەست و لايەنگرانيانی خۆیان و هيچى تر، ئەگەرنا خۆشيان باش دەزانن كە دوو ڕێگە زياتريان لەبەردەمدا نیيە، يان ڕاستترە بڵێين بارزانى دوو ڕێگە زيارترى لەبەردەم نەهێشتونەتەوە،  ئەويش يەكەم هەڵبژاردنەوەى بارزانيە بە سەرۆك، دووەم دەستپێكردنەوەى دوو ئيدارەى و تۆخ بونەوەى سنورەكانى شەڕى ناوخۆيە، كەوايە هەموو لايەنە سياسيەكانى تر دەبێت لە نێوان خراپ و خراپتردا يەكێكيان هەڵبژێرن كە بێگومان هەمويان ڕازين و كۆكن لەسەر هەڵبژاردنى (خراپ ) كە باشترە لە خراپتر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە