هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


خاوەنی کۆمپانیای نالیا ڤیلایەکی دیکەی گرانبەهای پێشکەش بە حاکم قادر کرد

Wednesday, 17/06/2015, 0:19

7793 بینراوە


 سەرچاوەیەک لە نێو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە کوردستانپۆستی راگەیاندن، کە خاوەنی کۆمپانیای نالیا (شاسوار عەبدولواحید) یەکێک لە ڤیلا گرانبەهاکان لە  (گوندی ئەڵمانی ژمارە دوو)ی  پێشکەش بە حاکم قادر کردووە، ڤیلاکە هێشتا چۆڵە و تەواو نەبووە و کاری تێدا دەکەن، وەک ئەو سەرچاوەیە زانیاریی پێدااین دەڵێت: نرخی ئەو ڤیلایە   ٢٤٠ دەفتەردۆلارە و نۆژەنکردنەوەی تا ئیستا ١٢٠ دەفتەر دۆلاری تێچووە، ئەم ڤیلایە دەبێتە ڤیلای ژمارە دووەمی حاکم قادر لە گوندی ئەڵمانی، پەیامنێری کوردستانپۆست لە سلێمانی دەڵێت: حاکم قادر ڤیلا كۆنه‌كه‌ی بۆ حه‌مه‌ی كوری جێ ده‌هێڵێت، کە بە زیاتر له‌ ٣٠٠ ده‌فته‌ر دۆلار دەخەمڵێنرێت.
ئەم ڤیلابەخشینەی شاسوار عەبدولواحیدبە بە حاکم قادر، لە تەنیشت ڤیلاکەی خۆیەتی چونکە لە هەمانکاتدا بەردەمی باخەکەی خۆشی داوە بە حیمایەکانی حاکم قادر، بەمەبەستی حیمایەکردنی حاکم قادر و خۆشی کە لە تەنیشتییەوە دەبێت لە هەمانکاتدا پاریزگاریی خۆی و ماڵەکەشی دەکەن. پەیامنێری کوردستانپۆست لەگەڵ چەند هاوڵاتییەکدا لەو بارەیەوە قسەی کرد، ئەو هاوڵاتیانە دەڵێن، ئەم بەرپرس و بازرگانانە ئاگایان لە حاڵی خەڵکە هەژارەکە نییە، تا ئەو کاتەی میللەت هەڵدەکوتێتە سەریان و بە دەردی هەموو دیکتاتۆر و خائنێکیان دەگەیەنن، ئەم هەموو بەڕەڵایی و پارە و ژیانی فیرعەونییە لەو کاتەدایە کە خەڵکیشیان سەرقاڵ کردووە بە کێشەی بەنزین و نەبوونی موچە و بە کوشتدانی پێشمەرگەی قوڕبەسەر، ئەو پێشمەرگانەی کە شەهید دەبن، کەسوکاریان دەبێت بە پارە قەرزبکەن و بۆ کفن و ناشتنیان چونکە بە مەمرە و مەژی بە چەند مانگێک ٥٠٠ هەزار دیناریان پێدەدەن، حاکم قادرەکانیش لەو خۆشیی و رابواردنەدا دەژین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە