سازانی نیشتیمانی واتە سوڵحی عەشایەری بۆ یە بڤەیە!

Monday, 22/06/2015, 22:28

2422 بینراوە


بنەماڵەی مەلامستەفا لەوەتەی هەن وەک دەستی دووی داگیرکەر و دوژمنانی کورد  هەموو کارێکی نامرۆڤانە و دژەکوردیان لە پێناوی بنەماڵەکەی خۆیاندا ئەنجام داوە،لە گەمژەکردنی کۆمەڵگاش بەناوی کوردایەتیەوە هیچ تەخسیریان نەکردووە، باجەکەشی هەر خەڵکی کورد و کۆیلەکانی بنەماڵە داویانە ،بۆیەش تاکو ئیستا بنەماڵەی مەلامستەفا یەک شەهیدیان نی یە،هەربۆیەش ناسیۆنالیزمی کوردی بەپێچەوانەی ناسیۆنالیزمی نەتەوەکانی ترەوە   هەمیشە شکستی هێناوەو کۆمەڵگاشیان تووشی بێ هیوای کردووە،هیچ پارچەیەکی کوردستان نیە  گولەی بنەماڵەی مەلامستەفا بە پشتیوانی داگیرکەران  بە سنگی نەکەوتبێ چ وەک حیزب وڕێکخراو یان وەك عەشایەرو  تاکەکانی کوردیش لە کۆتایشدا  دوای هەر شەرفرۆشی و  خیانەتێکیان وەك  جاشجۆکەرێک داوای سوڵحی عەشایەری دەکەن و ئەمڕۆش ناویان لێ ناوە سازانی نیشتیمانی .
ئەمەش مشتێک لە خەرواری خیانەتەکانی بنەماڵە ی مەلامستەفایە بۆ کۆیلەکانی وەک ئومێد ترناو
داهێنەری یەکەم  شەڕی براکوژی کاتێک مەلا مستەفا ساڵی ١٩٦٤ لوقمانی ناردە سەرباڵی مەکتەبی سیاسی لە ماوەت .
جاشایەتی پارتی و بنەماڵەی بارزانی لە ساڵی ١٩٦٦ بۆ شای ئیران و بەردەوامبوونی تاکو ئەشبەتاڵە شوومەکەیان هەر لە سەرداخوازی شای ئیران تاساڵی ١٩٧٥.
دوای ڕووخانی شای ئێران بوونە جاش پاسداری جمهوری ئیسلامی ئێران وکەوتنە ڕاوەدوونان و کوشتنی کوردانی ڕۆژهەڵات.
کە لەکەرەجیش گەڕانەوە دووبارە دەستیان کردەوە بە شەڕی براکوژی لە کوردستانی باشوور تا ساڵی ١٩٩٧
لە ٣١ ئابی شدا مەسعود یەکەم پەرلەمانی کوردیان کردە گەراجی تانک و زرێپۆشی سەدام و ئەنفالچی بەعسیەکان.
پەلاماردانی پ.ك.ك و کوردانی باکور لە سەرداوا و پشتیوانی میت و دەوڵەتی توورک.
خەندەق لێدان و ئابڵوقە لە سەر کوردانی ڕۆژاوا هەر لەسەرداوای میت و دەوڵەتی توورك.
کارەساتی قڕکرنی یەزیدیەکان وئەتککردنی شەرەف و ناموسیان وتەسلیم کردنیان بە داعش لە ڕیگای ڕێکەوتنێکی ژێربەژێری بنەماڵەی مەلامستەفا و تورکیا و داعش بۆ هەموولایەک ئاشکرایە بە کۆیلەکردنی خۆشیانەوە وەک ئومێد خۆشناو .
ئەم جگە لە دزینی سەروەت و سامان و موڵکی گشت کوردستان بە تایبەت لە هەولێر و دهۆک و یەکێتیش لە سلێمانی مەسعود بەپێ ڕاپۆرتە بیانیەکان ٤٨ ملیارد دۆلاری دزیوە و لە بانکەکانی سویسراو ونەمسا و ئیتالیاو
ئەڵمانیای داناوە مەسعود بە شی کڕیوە لە کۆمپانیای سەیاراتی  بیجۆی فەرەنسی.
نێچیرڤانیش هەر بەپێ گۆڤارە بیانیەکان ٦٠ ملیارد دۆلاری دزیوە ولە بانکەکانی ئەمریکایە.
لە ئومێد تڕناوە کۆیلە کانی بنەمالەی مەلامستەفا دەپرسم ئەمانەی سەرەوە کە باسم کرد ناچنە خانەی خیانەتی نیشتیمانی یەوە و ئێوەش نابن بەشەریکی ئەم خیانەتانەی بنەماڵەی مەسعود بارزانی قوتە فسە بە دەردی هەولێری دەڵێن؟
ئەی دەبێت باقی بنەماڵەکەی و مەسئولە کۆیلە کانیان وداوین پیسەکانیان چەندی تریان دزی بێت ؟.
ئێستاش کە مەسعود و بنەماڵەی لە هەموو هەوڵەکانیان بۆ شکستی کوردانی باکوور و ڕۆژاوا خۆیان فەشەلیان
هێناوئیعتیباریشیان زۆرلاوازبووە هەم لە بەغداو ئەنقەرە و تارانیش و  هەم  ئەمریکاو ڕۆژاواش لاوازی مەسعود و هێزەکەیان بینی لە شەڕی داعش لەگەڵ هەڵسو کەوتی مافیای بنەماڵەی بارزانی لە دزینی سەروەت و سامانی کوردستان لەباشوریش بە تەزویریشەوە ئەکسەریەت نین ویلایەتی سەرۆکی هەرێمیش،بەپێ ی یاسای ٢٠٠٥ یش مافی نی یە لە دوو جار زیاتر خۆی هەڵبژێرێتەوە.
لە بەرئەم هۆکارانەش مەسعود وپارتی داوای سازانی نیشتیمانی واتە سوڵحی عەشایەری دەکەن بۆیەش وەک ئەرکێکی ئەخلاقی ونیشتیمانی ویژدانی داوا لە یەکێتی و گۆڕان و ئەوانی تر دەکەم کە نەکەونە تەڵەی سازانی نیشتیمان کە لەلایەن تورکیاوە تەکلیف لە عەلی قەرداغی و سەڵاحەدین بەهادین کراوە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم ،ئینجا مەسعودیش بە هیوایە تا دوو ساڵی تر خواکەریمە یان بەزمێکی تر بێنێتەوە  پێشەوەو وبگەڕێینەوە بۆ خاڵی سفر.
هەموو لایەک دەبێ ئەوە باش بزانن نابێت گۆێ بدەن بە ئەم هاش و هوشە وخۆبادان و هەڕەشانەی پارتی  بە  لوغمێک یان بۆمبێکی خەتەری بزانن بۆ سەر باشوورلەسەر سەرۆکایەتی هەرێم ئەگەر بڕیاروایە خەتەر بێت ئەوا یەکەم جار بەپارتی خویدا دەتەقێتەوە وخود کوژی خۆی ئیعلان دەکات جونکە ئیستا ڕەوشەکە زۆر جودایە لەوکاتەی پارتی بێ شەرمانە ٣١ ئابی کرد
ئەوەی خۆی لە قەرەی ئەم سازانی نیشتیمانێ بدا ئەوا خۆی تڕۆ دەکات و پارتیشی پێ بەهێز دەبێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە