هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


وتوووێژ لەگەڵ کەر

Thursday, 25/06/2015, 23:25

6779 بینراوە


هۆنراوەی فیروز بەشیری

رۆژێک بەڕێگەیەکدا من تێدەپەڕیم
خەوتوولەسەرئەوڕێیەجەنابی کەربوودیم
کەر مەڵێ ،هەر بەوێنەی گەوهەر بوو
چون خاوەنی زانست وهونەر بوو
پرسیم کە جەناب تۆ لە چ حاڵی؟
فەرمووی کە وەزع باشە ویەکجارعالی
پێم گووت وەرە دەست لە کەریەتی بەردە
ببە ئینسان و خۆت لە خۆشی وەردە
جوابی کەر بۆ شاعیر:
پێی گووت کە بڕۆ ئەمن ڕەها کە
زاماری لەشی خۆت دەوا کە
کەر خاوەنی ئەقڵو مێشک و هۆشە
دوور لە کرداری دڕندەو وحوشە
نە زوڵممان لە کەسێکی دیکە کردووە
نە پیشەمان رێاودرۆو مەکربووە
چون رازی بە رزقی خۆن بوین
نان فڕێنی سفرەی کەس نە بووین
دیوتە تا ئێستاکەرێک بکوژێ کەرێک؟
یا لە جەستەیەکی تر ببڕێ سەرێک ؟
دیتووتە کەریک کە کەم فرۆش بێ ؟
یا بۆ فریوی کەسانی دیکە تێ بکۆشێ؟
دیتووتە کەرێک بەرتیل خۆر بێ؟
یان سواری ملی کەرێکی تر بێ؟
دیتووتە کەرێک بشکێنی پەیمان؟
یا بڕفێنی لە دەست کەسێکی دی نان؟
کەر دوورە لەهەراوهووریاو گرمە
فێڵ باز نییە، بێ بەرییە لەو بەزمە
کەر سەرچاوەی شوناس وئەقڵ وبیرە
جگە لە کەریەتی لە کاری دی زویرە
دووڕەنگی وڕیاو مەکرو حیڵە
جێگەی نەبووە قەت لەناو تەویلە
ئیرەج میرزا:
دیتم قسەکانی هەموو بە جێیە
فەرمایشەکانی راستن وبێ درۆیە
پێم گووت لە ئینسان سەرووتری تۆ
هەر چەند بە باوەڕی مە کەری تۆ
دانیشتم و ئارەزووم کرد
دەستەو بە دوعا رووم لە خوداکرد
" خۆزگە کە یاسای کەرییەت
رووی کردبا ناو ئینسانییەت"
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە