هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


گروپێکی هاککەری جیهانی هەڕەشە لە تورکیا و قەتەر دەکات

Sunday, 28/06/2015, 15:18

4545 بینراوە


گروپی هاککەری جیهانی ناسراو بە (anonymous) هەڕەشە لە تورکیا و قەتەر دەکات، کەوا یارمەتی گروپی تیرۆریستی داعش دەدەن و پاڵپشتی خۆی بۆ کۆبانێ و کوردانی رۆژئاوا پیشان دەدات ئەم هەڕەشەیە ئەگەر بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە دەتونن زۆربەی نێتی دامودەزگا سەربازیی و ئیدارییەکانی ئەو دوو وڵاتە پەک پێبخەن، لە نمونەی ترافیکی فڕۆکە و هاتوچۆی میترۆ و شەمەنەدەفەر، هەروەها هێنانەدەرەوەی نهێنی سەربازیی و ئیداریی گرنگ، هەروەک لە ویکیلیسکس زۆر لەو نهێناینە بلاوکراونەتەوە، شایانی باسە لە کاتی داگیرکردنی موسڵدا کەوا ساڵێکی بەسەردا تێدەپەڕێت، کوردستانپۆست بۆ یەکەمجار  و پێش هەموو میدیا و راگەیاندنەکان ئەوەی ئاشکرا کرد، کە مەسعود بارزانی لە ئەردەن لەگەڵ تورکیا و قەتەر و چەند وڵاتێکی کەنداوی عەرەبی کۆبوونەتەوە، پلانی هێرشی داعشیان دانابوو، ئەمانە ئاگاداری هێرشەکەی داعش بوون بۆ سەر موسڵ و شەنگال، کە بە هەموویان یارمەتی ئەو گروپەی داعشیان داوە، پارتیی هێزەکانی خۆی لەو ناوچانە کشانەوە کە داعش هێرشی بۆ دەکات، لە کاتێکدا ئێمە ئەو هەواڵەمان بڵاوکردەوە زۆر لە روناکبیرە وابەستەکانی دەسەڵات  و خوێنەران ئەمەیان بە درۆ دەخستەوە و بڕوایان بەوە نەدەکرد کە مەسعود بارزانی دەستی لەمەدا هەبێت و ئەم نهێنییە گرنگە دەست کوردستانپۆست کەوتووە و ئاشکرای کرد، وا ئیستا  تورکیا بە ئاشکرا هاریکاری ئەو گروپە تیرۆریستە دەکات، تەنانەت چاودێرێکی سیاسیی بەناوبانگی سویدی  ستیفان بۆری (Stefan Borg)  ئاشکرای دەکات کە تورکیا یارمەتی داعش دەدات و بریندارەکان ئەو تیرۆریستانە  تیمار دەکات و رێگای سنوری بۆ کردوونەتەوە.
وا وردە وەرد ئاشکرا دەبێت، کە مەسعود بارزانیش یەکێکە لەو خاینە مەزنانەی مێژوو کە دژی گەلی خۆی  هاریکاری داعش و دەوڵی داگیرکەری کورد دەکات.
 کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە بۆ بینینی قسەکانی چاودێرە سیاسییەکەی سوید، دەتوانن کۆپی ئەو تێکستە بکەن و لە گوگڵدا تەرجومەی بکەن بۆ ئەو زمانەی کە دەیزانن.
http://www.tv4.se/nyhetsmorgon

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە